فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-04-23-20-31-58 ڤیدیۆیەکە، فەرمانی پێویستم دەرکرد بۆ بەدواداچوون بۆ بابەتەکە." داواکاری گشتیی پارێزگای کرماشان گوتی، "بەمەبەستی لێکۆڵینەوەی زیاتر لە وردەکارییەکانی ئەم رووداوە، گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی پەروەردەش...
2025-04-12-15-24-28 کۆچی دواییکرد و تەرمەکەی ناگەڕێندرێتەوە رۆژهەڵاتی کوردستان. رەنج پشدەری، چالاکڤانی کورد لە سوێد، ئەمڕۆ هەینی بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "سەید عەلی رەحیم پوور،...
2025-04-12-15-16-19ناوەڕاست لە عومان بە نێوەندگیری وەزیری دەرەوەی عومان دەستیان پێكردووە.  ئیسماعیل بەقایی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە راگەیەندراوێكدا وتوشیەتی، گفتوگۆكان بەشێوەی "ناڕاستەوخۆ" لەو شوێنەی كە پێشبینی...
2025-04-12-15-08-28 زیانی یەکجار زۆری پێکەتووە و دەبێت چاوەڕوان بکات لە یەمەن و عێراقیش هەمان زیان و خراپتریشی پێ بکرێت. لەهەمان کاتدا نایشارنەوە "ئەوان دژی گفتوگۆ لەگەڵ...
2025-04-12-15-06-23 داواکاری تایبەت"ی ئەمریکای بۆ ئێران تێدابووە. ئەم داواکاریانە بریتین لە: داواکارییەکانی ئەمریکا لە ئێران 1- هەڵوەشاندنەوەی تەواوەتی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران. 2- وەستاندنی تەواو و پشتڕاستکردنەوەی سیاسەتی پاڵپشتیکردنی...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

زیندانییەکی سیاسی کورد لە گرتووخانەی ناوەندیی شارئی سنە بە ئێعدام مەحکووم کرا.

بەپێی هەواڵەکان: دادگای ئینقلابی شاری سنە لە حوکمێکدا، ڕامین حوسێن پەناهی، زیندانیی سیاسیی کورد مەحکووم بە ئێعدام کرد. ئەو حوکمە ئەمڕۆ پێنجشەممە ٥ی ڕێبەندان بە ناوبراو ڕاگەیەندراوە.

ڕامین حوسێن پەناهی بە تۆمەتی "هەواڵدان دژی تەناهی نەتەوەیی و ئەندامبوون لە کۆمەڵە" و هەروەها" هەڵگرتنی چەک و شەڕ و تێکهەڵچوونی نیزامیی" تاوانبار کرابوو، ناوبراو تەواوی ئەو تۆمەتانەی ڕەت کردبووە و بە بێ "بنەما و تەنیا سناریۆی سازیی وەزارەتی ئیتلاعات" ڕاگەیاندبوو.

یەکەم دادگای ئەو زیندانییە سیاسییە کورد، ڕۆژی دووشەممە ٢٥ی بەفرانبار لە ٤ لقی یەکی دادگای ئینقلابی شاری سنە بە سەرۆکایەتی دادوەر "سەعیدی" و دادوەرێکی دیکە بەڕێوەچووبوو.

ئەو زیندانییە سیاسیە کوردە، پاش زیاتر لە ٢٠٠ ڕۆژ لە دەستبەسەر کردنی لە ژووری تاکەکەسی ئیدارەی ئیتلاعات و سپای پاسداران ١٩ی بەفرانباری ئەمساڵ بۆ زیندانیی ناوەندیی شاری سنە گوێزرایەوە.

ڕامین حوسێن پەناهی، ڕۆژی هەینی ٢ی پووشپەڕ، لە شەڕ و تێکەڵچوونێکدا لەگەڵ هێزەکانی سپای پاسداران لە شاری سنە بە سەختی بریندار بوو و لە لایەن هێزەکانی سپاوە دەستبەسەر و پێش لە تەواو بوونی قۆناغی دەرمانی لە نەخۆشخانەی شاری سنە بۆ گرتووخانەی سپا گوازرایەوە. پاش دەستەبسەر کردنی ڕامین، هێزە ئیتلاعاتییەکان هەوڵی دەستبەسەر کردنی بنەماڵەی حوسێن پەناهیان دا.

25/1/2018

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان