پول رایان سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مه‌ریكا گوتی: "هه‌ره‌شه‌كانی ئێران بۆ سه‌ر وڵاتانی ناوچه‌كه و پێدانی چه‌ك و مووشه‌كی بالیستی به حووسییه‌كان و ده‌ستێوه‌ردانه‌كانی تاران له وڵاتانی ناوچه‌كه، به‌بێ باج تێپه‌ڕ نابن".
ئه‌و لێدوانه‌ی رایان له میانه‌ی دیدارێكدا هاتوون، كه ئاكادیمیای دیبلۆماسی ئیماراتی رێكیخستبوو و، به ئاماده‌بوونی شێخ زاید بن سوڵتان، سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی ئه‌میندارانی دامه‌زراوه‌ی "ده‌سته‌به‌ركردنی ئاسایش" و شێخه لوبنا قاسمی، سه‌رۆكی زانكۆی زاید به‌ڕێوه‌چوو.
رۆژنامه‌ی ریازی سعوودی بڵاویكرده‌وه، سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مه‌ریكا جه‌ختی له‌سه‌ر یه‌كده‌نگی نێوان واشتنۆن، ریاز و ئه‌بوزه‌بی كرده‌وه، به‌رامبه‌ر به هه‌ره‌شه‌كانی ئێران بۆ هێنانه‌وه‌ی پشێوی له ناوچه‌كه‌دا، وێڕای هاوڕابوونیان له‌سه‌ر وشككردنی سه‌رچاوه داراییه‌كانی تیرۆر.
له‌و دیداره‌دا پول رایان گوتی: "ئه‌مه‌ریكا ئاراسته‌ی چاوه‌كانی ده‌خاته سه‌ر هه‌ره‌شه‌كانی ئێران بۆ سه‌ر وڵاتانی ناوچه‌كه و، له‌گه‌ڵ سعوودیه و ئیمارات هاوڕایه له‌وه‌ی كه پێویسته رێگری له فراوانخوازی هه‌ژموونی ئێران له ناوچه‌كه بكرێت".
ئه‌و به‌رپرسه ئه‌مه‌ریكییه دووپاتیكرده‌وه، "وڵاته‌كه‌ی هه‌وڵ ده‌دات سنوورێك بۆ فراوانخوازییه‌كانی ئێران دابنێت و رێگریش له هه‌وڵه‌كانی سوپای پاسداران بۆ دامه‌زراندنی گروپی نوێی تیرۆریستی بكات".
رایان له گوته‌كه‌یدا ئه‌وه‌شی به‌بیر ئێران هێنایه‌وه، كه ئێستا كۆماری ئیسلامی ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی به‌سه‌ر گه‌له‌كه‌یه‌وه لاواز بووه و وه‌ك پێشان ناتوانێت كۆنترۆڵی خه‌ڵكه‌كه‌ی بكات، جه‌ختی له‌سه‌ر پشتگیری ئه‌مه‌ریكاش بۆ گه‌لی ئێران كرده‌وه، بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئازادییه‌كانیان. ئه‌مه‌ش وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ ئه‌و خۆپیشاندانانه‌ی كه به‌ر له ماوه‌یه‌ك زۆربه‌ی شاره‌كانی ئێرانی ته‌نی و ژماره‌یه‌ك قوربانیشی به‌دواوه بوو.
27/1/2018