فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

-----qq---q-q- و ئەمەش دەبێتە هۆی دوورکەوتنەوەمان لە ململانێ و دواجار شەڕ." گرۆسی هەروەها لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "X" دیدارەکەی پێنجشەممەی لەگەڵ عەباس عەراقچی وەزیری دەرەوەی...
2024-11-15-02-18-29 داوای لە حکوومەتی ئێران کردووە کە دەرکردن و جێبەجێکردنی سزای لەسێدارەدان ڕابگرێت و ئەم سزایە بە تەواوی هەڵبوەشێنێتەوە.هەروەها، کەمپەینی مافی مرۆڤی ئێران لە بەیاننامەیەکدا...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

دوو كۆڵبه‌ری‌ كورد له‌ شاره‌كانی‌ سه‌رده‌شت و پیرانشار به‌هۆی‌ ته‌قه‌ی‌ ڕاسته‌وخۆی‌ هێزه‌كانی‌ سنوورپارێز بریندار بوون.

به‌پێی‌ ڕاپۆرتی‌ هێرانا، له‌ ماوه‌ی‌ چه‌ند ڕۆژی‌ ڕابردوودا كۆمه‌ڵێك له‌ كۆڵبه‌رانی‌ كورد له‌ سنووری‌ سه‌رده‌شت له‌لایه‌ن هێزه‌كانی‌ كۆماری‌ ئیسلامیی ئێران ته‌قه‌یان لێده‌كرێ و كه‌سێك به‌ ناوی‌ عومه‌ر تات گولله‌ی‌ وه‌لاقی ده‌كه‌وێ و به‌ سه‌ختی‌ بریندار ده‌بێ.

هاوكات له‌ ناوچه‌ سنوورییه‌كانی‌ سه‌ربه‌ شاری‌ پیرانشار ژماره‌یه‌ك كۆڵبه‌ری دیكه‌ ده‌كه‌ونه‌ بۆسه‌ی‌ هه‌نگی‌ مه‌رزی‌ و پاش راودۆنانی‌ و ته‌قه‌ لێكردن كه‌سێك به‌ ناوی‌ فه‌تاح ڕێزوان له‌ شاخ هه‌ڵده‌دێردرێ و به‌ سه‌ختی‌ بریندار ده‌بێ و به‌ هۆی‌ سه‌ختیی برینه‌كه‌ی‌ له‌لایه‌ن هاوڕێیانییه‌وه‌ بۆ نه‌خۆشخانه‌یه‌كی‌ شاری‌ ورمێ ده‌گوازرێته‌وه‌.

ئه‌وه‌ له‌ حاڵێكدایه‌ كه‌ كاربه‌ده‌ستانی‌ كۆماری‌ ئیسلامیی ئێران ده‌ڵێن تا ئێستا هیچ كۆڵبه‌ر و كاسبكارێك له‌ سنووره‌كانی‌ كوردستان نه‌كوژراون و ئه‌وانه‌ی‌ كوژراون قاچاخچین.

27/1/2018

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان