فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

-----qq---q-q- و ئەمەش دەبێتە هۆی دوورکەوتنەوەمان لە ململانێ و دواجار شەڕ." گرۆسی هەروەها لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "X" دیدارەکەی پێنجشەممەی لەگەڵ عەباس عەراقچی وەزیری دەرەوەی...
2024-11-15-02-18-29 داوای لە حکوومەتی ئێران کردووە کە دەرکردن و جێبەجێکردنی سزای لەسێدارەدان ڕابگرێت و ئەم سزایە بە تەواوی هەڵبوەشێنێتەوە.هەروەها، کەمپەینی مافی مرۆڤی ئێران لە بەیاننامەیەکدا...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

هێرشى سوپاى توركيا و فڕۆكه‌ جه‌نگييه‌كانى ئه‌و وڵاته‌ بۆ سه‌ر شارى عفرين له‌ رۆژئاواى كوردستان پێى نايه‌ حه‌وته‌م رۆژييه‌وه‌ و تا ئێستا هيچ ناوچه‌يه‌كى سنووره‌كه‌ له‌ لايه‌ن سوپاى توركياوه‌ ده‌ستى به‌سه‌ردا نه‌گيراوه‌ و سه‌رۆكى توركياش ئاشكرايكردووه‌، تا ئێستا 8 سه‌ربازى توركيا كوژراوون و هه‌سه‌ده‌ش رايگه‌ياندووه‌، ژماره‌يه‌كى زۆرى سه‌ربازى توركيا كوژراوون و توانيويانه‌ سێ تانك تێكبشكێنن.

له‌ ئاستى نێوده‌وڵه‌تيش كاردانه‌وه‌كان فراوانتر ده‌بن و هه‌ريه‌ك له‌ فه‌ره‌نسا و ئه‌ڵمانيا وێڕاى نيگه‌رانيان له‌ ره‌وشى عفرين داواى كۆتايهێنان به‌ ئۆپراسيۆنه‌ سه‌ربازييه‌كان ده‌كه‌ن و ئه‌مريكاش هێرشكردنه‌ سه‌ر شارى عفرين به‌ شه‌رمه‌زارى وه‌سفده‌كات. له‌ لايه‌ن خۆيه‌وه‌ توركيا ره‌خنه‌ له‌ ئه‌مريكا ده‌گرێت و له‌ نوێترين پێشهاتيشدا كانتۆنى عفرين گڵۆپى سه‌وز بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ى سوپاى سووريا هه‌ڵده‌كات.

ئێواره‌ى رۆژى شه‌ممه‌ 20ى كانوونى دووه‌م/ يه‌نايرى 2018، كاتژمێر (05:00) هێرشى توركيا بۆ سه‌ر عەفرين له‌ ژێر ناوى "ئۆپراسيۆنى چڵه‌ زه‌يتون" و به‌ بۆمبابارانكردنى شاره‌كه‌ له‌ لايه‌ن فڕۆكه جه‌نگييه‌كانى توركياوه‌ به‌ ره‌سمى ده‌ستيپێكرد.

ئۆپراسيۆنه‌كه‌ وێڕاى به‌شدارى تانك و زرێپۆش و تۆپخانه‌كانى سوپاى توركيا و هێزى ئاسمانى ئه‌و وڵاته‌، به‌ ياوه‌رى ده‌يان هه‌زار له‌ چه‌كداره‌ ميليشياييه‌كانى "سوپاى سوورياى ئازاد" به‌ڕێوه‌ده‌چێت.

27/1/2018

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان