باری کەش و هەوای زۆربەی شارەکانی پارێزگای ئیلام نالەبارە و لە دۆخێکی هۆشدار دایە.
بەپێی هەواڵی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، باری کەش و هەوای شارەکانی پارێزگای ئیلام هێشتا ناجێگیرە و خۆڵ بارینێکی زۆر سەرجەم پارێزگاکەی گرتووەتەوە.
بەپێی دوایین دەرکەوتەی دەزگاکانی پێوانی پیسیی هەوا؛ خەستی وردیلەکانی تۆز و خۆڵ لە ٥ شاری پارێزگای ئیلام زیاترە لە ئاستی ئاساییە.
لە شارەکانی: مێهران، دێهلۆران، ئیلام، دەڕەشار و ئیوان ڕێژەی گەرد و تۆزەکان لە هەوادا دوو بەرانبەری ئاستی ستانداردە.
وردیلەکانی تۆز و خۆڵ، بە دەیان جۆری نەخۆشین و بە تایبەت شێرپەنجە بە دوای خۆیاندا دێنن.
بەپێی سەرژمێری ناوەندی ئاماری ئێران لە ساڵی ١٣٨٥ی هەتاوی ڕێژەی دانیشتوانی پارێزگای ئیلام ٥٤٥ هەزار و ٧٨٧ کەس بووە.
25/1/2018