منداڵێكی ٢ ساڵانه‌ی خه‌ڵكی سه‌رپێل زه‌هاو به‌هۆی سه‌رماوه گیانی له‌ده‌ستدا.
شه‌هاب نادری نوێنه‌ری شاری پاوه له مه‌جلیسی شورای ئیسلامی ڕایگه‌یاند كه له ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا چه‌ندین كه‌س له بوومه‌له‌رزه‌لێدراوانی پارێزگای كرماشان به هۆی سه‌رماوه گیانیان له‌ده‌ست داوه.
ناوبراو ڕۆژی ڕابردوو ڕایگه‌یاند كه داوام له كاربه‌ده‌ستانی پێوه‌ندیدار هه‌یه كه به‌خێرایی كانێكس و پاره بۆ بوومه‌له‌رزه‌لێدراوانی پارێزگای كرماشان دابین بكه‌ن و ئه‌وه‌شی گوت كه له بارودۆخێكی یه‌كجار خراپ‌دا ده‌ژین.
وێڕای ئاماژه به كوژرانی ٥٦٩ كه‌س ته‌نانه‌ت باسی له سه‌رمابردنی ئه‌و٤كه‌سه نه‌كرد كه له‌و ماوه‌یه‌دا گیانیان له‌ده‌ست داوه.
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شی گوت كه كاربه‌ده‌ستانی ڕێژیم به پێی پێویست ئاوڕی له خه‌ڵكی لێقه‌وماوی ئه‌و پارێزگایه نه‌داوه‌ته‌وه.
به‌هۆی پێڕانه‌گه‌یشتنی ده‌وڵه‌ت به بوومه‌له‌رزه‌لێدراوانی كرماشان تا ئێستا 20 كه‌س كۆتاییان به ژیانی خۆیان هێناوه كه تا ئێستاشی له‌گه‌ڵ بێ ڕاگه‌یه‌ن و میدیاكانی ڕێژیم له ناوهێنان و بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌و هه‌واڵانه خۆیان بواردووه و ته‌نانه‌ت به درۆیان ده‌زانن.
له لایه‌كی دیكه‌ش ته‌یب قه‌دیمی، نوێنه‌ری تایبه‌تی وه‌زیری ته‌ندروستی و بێهداشت له ناوچه بوومه‌له‌رزه‌لێدراوانی ئێران پێداگریی كرده‌وه كه تا ئێستا هیچ حاڵه‌تێكی خۆكوژی و سه‌رمابردن له پارێزگای كرماشان نه‌بینراوه و تۆمار نه‌كراوه.
25/1/2018