فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

-----qq---q-q- و ئەمەش دەبێتە هۆی دوورکەوتنەوەمان لە ململانێ و دواجار شەڕ." گرۆسی هەروەها لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "X" دیدارەکەی پێنجشەممەی لەگەڵ عەباس عەراقچی وەزیری دەرەوەی...
2024-11-15-02-18-29 داوای لە حکوومەتی ئێران کردووە کە دەرکردن و جێبەجێکردنی سزای لەسێدارەدان ڕابگرێت و ئەم سزایە بە تەواوی هەڵبوەشێنێتەوە.هەروەها، کەمپەینی مافی مرۆڤی ئێران لە بەیاننامەیەکدا...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

وه‌زیری به‌رگرى ئه‌مریكا، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 25/ 1/ 2018 ڕای گه‌یاند، له‌باره‌ى دروستكردنى ناوچه‌یه‌كی ئارام له‌ سووریا، له‌گه‌ڵ توركیا له‌ گفتوگۆداین.


هه‌رچه‌نده‌ پێشتر چاویش ئۆغڵۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ى توركیا، ڕایگه‌یاند، كه‌ پێش چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانی په‌وه‌ندیدار به‌ متمانه‌ى نێوان هه‌ردوو وڵاته‌وه‌، كارێكى باش نییه‌ گفتوگۆ له‌باره‌ى پرسێكى له‌و شێوه‌یه‌ بكرێت، به‌ڵام ئه‌مڕۆ جه‌نه‌ڕاڵ (كینیس ماكینزی) به‌ڕێوه‌به‌ر له‌ ده‌سته‌ى ئه‌ركانى هاوبه‌ش، به‌ڕۆژنامه‌نووسانى ڕاگه‌یاند: "له‌گه‌ڵ توركه‌كان له‌باره‌ى دروستكردنى ناوچه‌یه‌كی ئارام له‌ باكوورى خۆرئاواى سووریا، له‌ گفتوگۆى به‌رده‌وامدا ده‌بین".


هه‌روه‌ها دانا وایت، گوته‌بێژى په‌نتاگۆن (وه‌زاره‌تى به‌رگرى ئه‌مریكا) ڕای گه‌یاند: "له‌ڕێگه‌ى ڕاپۆرته‌ میدیاییه‌كانه‌وه‌ زانیومانه‌ كه‌ توركیا داواى له‌ ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كان كردووه‌، سه‌ربازه‌كانى له‌ مه‌نبج بكشێنێته‌وه‌".


به‌ڵام جه‌ختیكرده‌وه‌، كه‌ هیچ گۆڕانكارییه‌ك له‌وباره‌یه‌وه‌ تائێستا ڕووی نه‌داوه‌ و هێزه‌كانیان وه‌ك پێشتر له‌و شاره‌ ماونه‌ته‌وه‌.

25/1/2018

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان