ێكخراوی منداڵپارێزی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان "یونسێف" هۆشداری له‌باره‌ی دۆخی منداڵان له شاری عه‌فرینی رۆژئاوای كوردستان ده‌دات، كه زۆرێك له راپۆرته‌كان ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن، له‌ئه‌نجامی هێرش و بۆردومانه‌كانی توركیا بۆ سه‌ر ئه‌و شاره، به‌ده‌یان منداڵ بوونه‌ته قوربانی.
یونسێف له به‌یاننامه‌یه‌كدا بڵاوی كرده‌وه، فه‌ران ئیكیزا نوێنه‌ری رێكخراوه‌كه‌یان له سووریا جه‌ختی له‌سه‌ر چه‌ند راپۆرتێك كردۆته‌وه، كه له چه‌ند ڕۆژی رابردوودا گیانله‌ده‌ستدانی به‌لایه‌نی كه‌م 11 منداڵ و برینداربوونی ده‌یانی دیكه له شاری عه‌فرین پشتڕاست ده‌كه‌نه‌وه، كه له‌ئه‌نجامی هێرشه‌كانی توركیا بوونه‌ته قوربانی.
هه‌روه‌ها له به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه، ته‌نیا له‌ماوه‌ی هه‌فته‌ی رابردوودا، 9 منداڵ له هێرشه‌كانی سوپای سووریا بۆ سه‌ر ناوچه‌ی خان شێخۆن و سه‌راقبی سه‌ر به پارێزگای ئیدلب گیانیان له‌ده‌ستداوه. له گه‌ڕه‌كی باب تۆمای سه‌ر به شاری كۆنی دیمه‌شقیش 3 منداڵ له‌كاتی گه‌ڕانه‌وه‌یان له قوتابخانه، له هێرشه‌كاندا گیانیان له‌ده‌ستداوه.
ئه‌و رێكخراوه‌ی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بڵاویشیكرده‌وه، له‌ئێستادا ناوچه‌ی عه‌فرین له دۆخێكی زۆر هه‌ستیاری ئه‌منی و مرۆیی‌دا ده‌گوزه‌رێت، له‌كاتێكدا كه ئه‌و خێزانانه‌ی له ناوچه‌كانی شه‌ڕ و بۆردومانه‌كان رایانكردووه، روو له كه‌مپه‌كان ده‌كه‌ن و به‌دوای شوێنی حه‌وانه‌وه‌دا وێڵن، هاوكات شه‌پۆلی سه‌رما له وه‌رزی زستاندا ئه‌وه‌ندی دیكه ته‌نگی پێهه‌ڵچنیون.
یونسێف جه‌ختی كرده‌وه، شه‌ڕ و بۆردومانه‌كان خه‌ڵكی ناچار كردووه په‌نا بۆ ژێرزه‌مینی خانوه‌كانیان ببه‌ن و هه‌رگیز له په‌ناگه‌كانیان نه‌هێنه ده‌ره‌وه، وێڕای داخستنی زۆربه‌ی ماركێت و شوێنه بازرگانییه‌كان و، رێكخراوی یونسێفیش به‌هۆی دۆخه‌كه‌وه ناچار بووه هاوكارییه‌كانی بۆ منداڵان بوه‌ستێنێت.
هه‌وره‌ها بڵاویشیكرده‌وه، دوو تیمی پزیشكانی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له شاری حه‌له‌ب له ئاماده‌باشیدان بۆ هاوكاریكردنی ئه‌و خێزانانه‌ی كه پێشبینی ده‌كرێت له عه‌فرین ئاواره ببن.
هه‌روه‌ها رێكخراوه‌كه داوای له سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كانی شه‌ڕ له سووریا كردووه، پارێزگاری خه‌ڵكی سڤیل له‌به‌رچاو بگرن، به‌تایبه‌ت منداڵان، وێڕای داواكردنی كردنه‌وه‌ی ده‌روازه‌ی ئه‌منی بۆ ئه‌و خه‌ڵكه‌ی له ناوچه‌كانی شه‌ڕ راده‌كه‌ن.
27/1/2018