فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

-----qq---q-q- و ئەمەش دەبێتە هۆی دوورکەوتنەوەمان لە ململانێ و دواجار شەڕ." گرۆسی هەروەها لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "X" دیدارەکەی پێنجشەممەی لەگەڵ عەباس عەراقچی وەزیری دەرەوەی...
2024-11-15-02-18-29 داوای لە حکوومەتی ئێران کردووە کە دەرکردن و جێبەجێکردنی سزای لەسێدارەدان ڕابگرێت و ئەم سزایە بە تەواوی هەڵبوەشێنێتەوە.هەروەها، کەمپەینی مافی مرۆڤی ئێران لە بەیاننامەیەکدا...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

سه‌رۆك بارزانی، له‌ گفتوگۆیه‌كدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی بی بی سی به‌ریتانی، له‌ باره‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی عه‌فرین رایگه‌یاند، زۆر نیگه‌رانین له‌و ئۆپه‌راسیۆنه‌ و هیوادارین له‌ زووترین كاتدا ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌ رابوه‌ستێت و جه‌نگ چاره‌سه‌ری كێشه‌كان ناكات. بارزانی روونیشی كرده‌وه‌، ناردنی پێشمه‌رگه‌ كێشه‌كه‌ چاره‌سه‌ر ناكات، باشترین هاوكاری بۆ ئه‌و كێشه‌يه‌ ئه‌وه‌یه‌ ته‌واوی هه‌وڵه‌كانمان بخه‌ینه‌گه‌ڕ بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و هێرشانه‌ بوه‌ستێنین.

ئەمەش دەقی چاوپێکەوتنەکەیە کە لە ئینگلیزییەوە کراوەتە کوردی:

BBC: راتان بەرامبەر ئۆپەراسیۆنی تورکیا لە عەفرین چییە؟

سەرۆک بارزانی: ئیمە زۆر نیگەرانین وهیوادارین بە زووترین کات کۆتایی پێ بێت چونکە هیچ کێشەیەک بە شەڕ چارەسەر ناکرێت.

BBC: بەڕای ئێوە پێشمەرگە هیچ رۆڵێکی دەبێت لەو شەڕەدا؟ ئایا ئێوە پێشمەرگە دەنێرن بۆ یارمەتیدانی یەپەگە؟

سەرۆک بارزانی: ناردنی هێزی پێشمەرگە کێشەکە چارەسەر ناکات. باشترین هاوکاری ئەوەیە کە هەموو هەوڵێک بدەین بۆ وەستاندنی ئۆپەراسیۆنەکە.

BBC: لە دوای 2003ەوە هەرێمی کوردستان وەک چیرۆکی سەرکەوتن باس دەکرا. کورد لە هەموو بوارەکانی ژیاندا گەشەیان کرد. بەڵام ئێستا ئەو گەشەسەندنەیان لە دەستداوە. پێتانوایە ئێوە ریسکێکتان کرد و شکستان خوارد؟

سەرۆک بارزانی: من پێشتریش گوتوومە کە هەرگیز پەشیمان نیم و دووپاتیشی دەکەمەوە کە پەشیمان نین لە دەنگدانی 3 ملیۆن کەس. بەلای منەوە ریفراندۆم سەرکەوتوو بوو. 93% خەڵکی کوردستان دەنگیان بە بەڵێ دا.

BBC: تۆ دەڵێی سەرکەوتوو بوو. بەڵام واقیعەکە وانییە. چونکە کورد لە دوای ریفراندۆمەوە ئازاریان پێگەیشت و ئێوەش سەربەخۆییتان بەدەست نەهێنا.

سەرۆک بارزانی: من ئەوە بەڕاست نازانم کە هێندێک کەس بڵێن ئەوەی روویدا بە هۆی ریفراندۆمەوە بوو. ئەو کێشانەی هاتە پێش لە 2014 و پێش شەڕی داعش دەستیان پێکرد، هەر لە بڕینی بودجەوە پاشان شەڕی داعشی بەسەرداهات و نزیکەی دوو ملیۆن ئاوارە و پەنابەر روویان لە کوردستان کرد کە ئێمە بەتەنیا رووبەڕووی ئەو کێشانە بووینەوە. زۆرینەی خەڵکی کوردستانیش لەگەڵ ئەم بۆچوونەن. ئیتر بۆچی ناوی بنێین شکست.

BBC: ئەمەریکا و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی پێیانڕاگەیاندن کە ئێستا کاتێکی باش نییە بۆ ریفراندۆم. ئەگەر بگەڕێینەوە چەند مانگێک لەمەوبەر ئایا پێتوانییە باشتربوو گوێ لە ئامۆژگاری ئەمەریکا بگرن؟

سەرۆک بارزانی: جارێ ئەنجامدانی ریفراندۆم تاوان نییە. میللەتێک ویستی بەشێوەیەکی ئاشتيیانە و دیموکراتیانە گوزارشت لە رای خۆی بکات. ئەوانەی کە گوتیان کاتەکە بۆ ریفراندۆم گونجاو و باش نییە, هیچ ئەڵتەرناتیڤ و کاتێکیان بۆ ئەنجامدانی ریفراندۆم پێشکەشی ئێمە نەکرد. هیچ بەدیلێکی قەناعەتپێکەریان نەبوو بۆ خەڵکی کوردستان. ئێمە ریفراندۆم بە تاوان نازانین بەڵکو پیادەکردنی دیموکراتیانەی مافی میللەتێکە.

BBC: بەڵام لە دەرەنجامدا ئێوە کۆنترۆڵی کەرکووک و چەند ناوچەی ترتان لە دەستدا. ئایا پێتوانییە ئەوەی روویدا هەڵە بوو؟

سەرۆک بارزانی: من بە هەڵەی نازانم و لێشی پەشیمان نیم. ئەوەی لە کەرکووکیش روویدا بەهۆی خیانەت بوو لەناو کورد. من پێشی ریفراندۆمیش گوتوومە کە کەرکووک پێویستە شاری پێکەوەژیانی نەتەوەیی و مەزهەبی بێت و ئێستاش هەر لە سەر ئەو رایەم.

BBC: باسی خیانەتت کرد لە نێو کورد ئەوە ئاماژەیەکە بۆ ئەوەی کە کورد چەند ناکۆکن لە نێوخۆیاندا. ئێمە نەک هەر لە کەرکووک بەڵکو لە هەولێریش قسەمان لەگەڵ خەڵک کردووە کە دەڵێن ئازار دەچێژن بەهۆی ئەو رووداوانەی لە کەرکووک روویاندا. لە رووی ئاسایش و داراییەوە زیانیان پێگەیشتووە. گلەیی لەحکوومەتی بەغدا دەکەن بەڵام لە هەمانکاتدا لە بەرپرسانی کوردیشی دەکەن و دەڵێن ئەو ناکۆکییانە هۆکاری ئەو رووداوانە بوون.

سەرۆک بارزانی: پێش ریفراندۆمیش باسی ئەو ناکۆکییانە دەکرا, بەڵام لە راستیدا 93% خەڵکی کوردستان دەنگیان بە (بەڵێ) دا لە ریفراندۆم. خەڵکێکی زۆر بە شداریان لە ریفراندۆمدا کرد. ئەو خەڵکانەی ئێستا گلەیی لە سەرکردایەتی کورد دەکەن پێشتریش هەر گلەییان هەبوو. میللەتێکیش داوای ئازادی و سەربەستی بکات بێگومان دەبێت باجیش بدات. ئەگەر خیانەتی گرووپێکی کوردیش نەبووایە, ئەو رووداوانە روویان نەدەدا. هەروەها لە دەستووری عێراقیشدا هاتووە کە پابەندبوون بەو دەستوورە یەکپارچەیی خاکی عێراق دەپارێزێت.

 

BBC: کەواتە ئێوە دان بەوەدا دەنێن ئەوەی لە کەرکووک روویدا بەشێکی بە هۆی ناکۆکی نێو سەرکردایەتی کورد بوو.

سەرۆک بارزانی: ریفراندۆم بڕیاری حیزبێک و شەخسێک و لایەنێک نەبوو. بڕیاری تێکڕای حیزبەکانی کوردستان و پەرلەمانی کوردستان بوو لە ساڵی 2014. هەموو حیزبەکانیش لە گەڵیبوون. لەوانەیە هێندێک کەس لەگەڵی نەبووبن, بەڵام کەس نەهات بڵێ من دژم. ئەوەی لە کەرکووک روویدا خیانەتی تاقمێک بوو. ئەگینا هەموو سەرکردایەتی پارتە سەرەکییەکان هاوبۆچوون بوون لە سەر ریفراندۆم.

BBC: کێ خیانەتی لێکردن؟

سەرۆک بارزانی: خەڵکی کوردستان و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیش دەزانن ئەوانە کێن.

BBC: هێندێک کەس دەڵین ریفراندۆم بەهیچ شێوەیەک بۆ مافە نەتەوەییەکانی کورد نەبوو. بەڵکو بە شێوەیەکی سەرەکی دەربارەی کۆنترۆڵکردنی دەسەڵات و سەرچاوەکانی نەوت بوو .

سەرۆک بارزانی: 93% خەڵکی کوردستان دەنگیان بۆدا ئیتر خەڵکی چی دەڵێن دەربارەی ریفراندۆم گرنگ نییە.

BBC: ئەی چارەنووسی کەرکووک؟ پێشمەرگە لە دوای هاتنی داعش بۆ ماوەی سێ ساڵ بەرپرس بوو لە پاراستنی کەرکووک و نەوتەکەی. ئێستا خەڵکێکی زۆر لە کەرکووک دەپرسن ئایا هەر هێزەکانی عێراق لە کەرکووک دەبن ؟

سەرۆک بارزانی: ئێستا دانوستان بەردەوامە. کەرکووک و ناوچەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم کە ئێستا داگیرکراون پێمانوایە بە گفتوگۆ و دانوستان چارەسەر بکرێن.

BBC: کەواتە پێتانوایە کەرکووک داگیر کراوە؟

سەرۆک بارزانی: بەڵێ ئێستا داگیرکراوە.

 

BBC: چەند نزیکن لە گەیشتن بە رێککەوتن لە بارەی بەڕێوەبردنی هاوبەش لە کەرکووک؟

سەرۆک بارزانی: تا ئێستا دانوستان بەردەوامە و هیوادارم بگەینە رێککەوتنێکی هاوبەش. بەڵام بە هیچ شێوه‌یەک سیاسەتی خۆسەپاندن و سەپاندنی ئەو واقیعەی ئێستا هەیە قبوڵ ناکەین.

BBC: ئەگەر دانوستان شکستی هێنا چی دەکەن؟

سەرۆک بارزانی: ئەگەر سەری نەگرت ئەو کاتە دیار دەبێت چی روودەدات و نامانەوێ پێش رووداوەکان بکەوین.

BBC: ئایا پێشبینی دەستپێکردنی شەڕ دەکەن لە کەرکووک چونکە ئەوە مایەی نیگەرانییەکی گەورەی خەڵکە؟

سەرۆک بارزانی: نا ئێمە هەرگیز لە گەڵ شەڕ نەبووین و هەوڵیش دەدەین بگەینە رێککەوتنێکی هاوبەش. ریفراندۆمیش بۆ ئەوە کرا رێگە لە شەڕ بگرین نەک بکرێتە بیانوو.

BBC: ئایا پێتوایە ئەمە کۆتایی هیوای کوردە بۆ گەیشتن بە دەوڵەتی سەربەخۆ. یان ئێوە هەوڵێکی تر دەدەن, نەک هەر لە عێراق بەڵکو بۆچوونی ئێوە دەربارەی داهاتووی کورد لە ناوچەکە چییە؟

سەرۆک بارزانی: نەخێر بە هێچ شێوەیەک دەستبەرداری سەربەخۆیی نابین.

BBC: ئایا ئێوە نیگەران نین لەوەی ئەو گرژیانەی لە کەرکووک وناوچەکانی دیکەی باکووری عێراق هەیە بوار بۆ پاشماوەکانی داعش خۆش دەکات؟

سەرۆک بارزانی: هەموو لایەک دەزانن ئەگەر پێشمەرگە یارمەتی هێزەکانی عێراقی نەدابووایە هەرگیز نەیاندەتوانی مووسڵ رزگار بکەن. ئەوە هەقیقەتێکە, بە دڵنیاییەوە ئەوەی لە کەرکووک روویدا بوارێکی زۆری بۆ داعش رەخساندووە. چونکە ئەوە راست نییە کە بڵێێن داعش تەواو بووە.

BBC: کەواتە تۆ لەو باوەڕەدا نیت کە داعش بە یەکجاری لەنێوچووە؟ ئێوە لەمبارەیەوە چی دەکەن؟

سەرۆک بارزانی: بۆ ئێمە شەڕی تیرۆریستان لە ژێر هەر ناوونیشانێکدا بن ئەرکێکی لە پێشینەیە. بە هیچ شێوه‌یەکیش رێگە نادەین داعش لە ناوچەکانی ژێر کۆنترۆڵی ئێمەدا سەر هەڵبداتەوە. بەڵام شەڕی داعش تەنیا شەڕی سەربازی نییە بەڵکو شەڕێکی سیاسی و فەرهەنگیشە.

BBC: تۆ دەستبەرداری پۆستەکەت بوویت. کەی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەنجام دەدرێت, ئایا ئێوە کەسێکتان لەخەیاڵدایە کە گەنجاو بێت بۆ سەرۆکایەتی؟

سەرۆک بارزانی: من رێز لە یاسا دەگرم و بەپێی یاساش ماوەی سەرۆکایەتیەکەم کۆتایی هات. بە پێی یاساش هەموو هاووڵاتییەک کە مەرجەکانی تێدا بێت دەتوانێت خۆی بپاڵێوێت. بۆ کاتی هەڵبژاردنیش جارێ هەر لە گفتوگۆداین بۆ دەستنیشانکردنی کاتەکەی.

BBC: ئەی ئێوە لە داهاتوودا چی دەکەن. هەر بە پێشمەرگە دەمێننەوە؟

سەرۆک بارزانی: من هەر پێشمەرگەبووم و بە پێشمەرگەش دەمێنمەوە.

27/1/2018

 

 

 

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان