نە تەنیا ڕێفورمخوازان هیچ پێگەیەکیان لە لای خەڵکی ئێران نەماوە، بەڵکوو کەوتۆنەتە بەر ڕەخنە و بێزارییەوە و بەرەوڕووی چەندین پرسیاری جیددی بوونەتەوە.
ڕێفورمخوازانی ڕێژیمی ئێران (سەرانسەری و ڕێفورمخوازانی کورد) کە بە دروشمی پێکهێنانی ئاڵوگۆڕ لە پێکهاتەی ڕێژیم و کەمکردنەوەی دەستی سپا و ڕێبەری، ساڵانێکە تەنیا کاریان بووەتە فریودان و کۆکردنەوەی خەڵک بە دەوری سەندووقەکانی دەنگدان، بە مەبەستی درێژکردنەوەی تەمەنی کۆماری ئیسلامی ئێران، لەم ساڵانەی دواییدا نەک بایەخ و پێگەیان لە نێو جەماوەردا نەماوە، بەڵکوو بەرەوڕووی چەندین پرسیاری جیدی بوونەتەوە.
یەکەم: کە سەرچاوەی هەموو نەهامەتی و نەگبەتییەکانی خەڵکی ئێران بە هۆی دامەزرێنەری ئەو ڕێژیمە، واتە خومەینییە، وەک کەسی یەکەم و هۆکاری سەرەکی بەلاڕێدا بردنی شۆڕشی گەلانی ئێران و کوشتاری سیاسەتمەداران و کەسایەتییە بەناوبانگەکانی ئێرانی، بە مەبەستی سڕینەوەی ڕەقیبەکان و
بانە شارێک کە بە شاری پاساژەکان دەناسرێ و شاڕەگی ئابووریی سنوورەکانی ئێرانیش لەژمار دێ. ئەم شارە لە ساڵانی رابردوودا ناوەندێکی ئابووری گرنگ بووە. هۆکاری ئەمەش هاوردەی کاڵا و کەلوپەلی بیانی و هەرزانیی نرخیان بووە، بەڵام رەنگە ئیدی ئەم بازاڕە بەوشێوەیە نەمێنێ.
کۆڵبەرەکان کاڵا و کەلوپەلەکانیان دەهێنا و باج و گومرگیشیان نەدەدا، بۆیە نرخی کەلوپەلەکانیان هەرزانتر بوو، بەڵام ماوەیەکە حکومەت بڕیاری داوە کۆڵبەری نەهێڵێ و کارتی پیلەوەرییان پێبدات.
حکوومەت دەیەوێ بەڕێژەی ٤٠لەسەدی گومرگ لەسەر ئەو کاڵا و کەلوپەلانەی لە سنوورە پیلەوەرییەکانەوە هاوردە دەکرێن دابنێ، بەڵام بۆ ئەوانەی کارتی پیلەوەرییان هەیە٥ لەسەد داشکانیان بۆ بکات، واتە ٣٥ لەسەد گومرکیان لێ وەردەگرێ.
بەگوتەی موحسین بیگلەری، نوێنەری شارەکانی سەقز و بانە، لەم
لاوێکی کوردی خەڵکی یەکێک گوندەکانی شاری مەریوان، بە هۆکارێکی نادیار هەوڵی خۆکوژی دا.
بەپێی هەواڵی هەواڵدەریی کوردپا، پێنج ڕۆژ پێش، لاوێکی تەمەن ٢٨ ساڵ خەڵکی گوندی "چۆڕ"ی شاری مەریوان، هەوڵی خۆکوژی دا و پاش پێنج ڕۆژ مانەوە لە نەخۆشخانە گیانی لە دەست دا.
شوناسی ئەو لاوە مەریوانییە، بە ناوی "عەتا ئەحمەدی" تەمەن ٢٨ ساڵ خەڵکی گوندی "چۆڕ" سەر بە شاری مەریوان ڕاگەیندراوە.
سەرەڕای هەوڵی پزیشکەکان بۆ ڕزگار کردنی عەتا ئەحمەدی لە
ڕاپۆرتێکی نەتەوە یەکگرتووەکان ئاماژەی بەوەداوە کە ئێران لە ئەرکێکیدا دژی ئازادی ڕادەربڕین کۆمەڵێک چالاکەوان و ئۆپۆزسیۆنی سیاسییان دەستگیرکردووە لەکاتێکدا سەرەڕای بەڵێنەکانیان بۆ ئەنجامدانی چاکسازی ئەشکەنجەدانەکان بەردەوام بوون.
ڕاپۆرتەکە لەلایەن ئەسما جیهانگیرەوە ئامادە کراوە کە وەکو بڕیاردەری تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ مافەکانی مرۆڤ لە ئێراندا کاری کردووە و پارێزەرێکی پاکستانییە و مانگی پێشوو کۆچی دواییکردووە. کۆتا دەستکارییەکان کراون لە ڕاپۆرتەکەیدا، سەرەڕای ئەوەی سیاسەتمەداران هەوڵیانداوە نەهێڵن ئەو ڕاپۆرتە بڵاوبکرێتەوە بەڵام ڕاپۆرتەکە بەرزکراوەتەوە بۆ ئەنجومەنی مافەکانی مرۆڤی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان.
جێی ئاماژەیە لە خۆپیشاندانەکانی مانگی دوانزەی ساڵی ڕابردوودا لە ئێران زیاتر لە 20 کەس کوژران و 450 کەسی دیکە دەستگیرکران.
جیهانگیر لە ڕاپۆرتەکەیدا داوای لە بەرپرسانی ئێرانی کردووە
بێرنارد هێنرى ليڤى، دهرهێنهرى ناودارى فهرهنسا، سبهى له كۆنگرێس، ئهو فيلمه دۆكيۆمێنتارييهى نيشان دهدات، كه تايبهت به پێشمهرگه له سهروبهندى شهڕى داعشدا بهرههميهێناوه. له لێدوانێكى تايبهتيشدا به كوردستان24 رايگهياند، هيچ جياوازييهك له نێوان عهبادى و سهدام بهدى ناكهم و كورد ئهگهر چى جهنگێكى دۆڕاند له كهركووك، بهڵام به گشتى جهنگهكهى نهدۆڕاندووه و ئێستا دهبێت جهنگ دهستپێبكات بۆ هێنانهدى ئامانجهكانى".
بێرنارد هێنرى ليڤى گوتيشى: "له سهرهتادا پهيامم بۆ ئێوه ئهوهيه، كه هێزى پێشمهرگه چهند مانگێك لهمهوبهر جهنگێكى له كهركووك دۆڕاندووه، بهڵام كورد جهنگهكهى به گشتى نهدۆڕاندووه. دهبێت جهنگ دهستپێبكاتهوه. دهبێت ئامانجهكان له زهمين بێت يان له ئاستى بيروڕاى گشتيى بێت بپێكرێن. ئێوه يهكن له دژى
وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی ڕێژیمی ئێران، لەنێوچوونی هەموو مووشەکە کورتمەودا و دوورمەوداکانی ئامریکا و ئورووپای بە تەنیا مەرجی وڵاتەکەی بۆ دانیشتن و وتووێژ لەسەر بەرنامەی مووشەکی ناو بردووە.
مەسعود جەزایری، وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی ڕێژیمی ئێران، ڕۆژی شەممە ١٢ی ڕەشەممەی ١٣٩٦ی هەتاوی، داواکاریی بەرپرسانی ئامریکایی و ئورووپایی بۆ سنووردارکردنی بەرنامەی مووشەکییەکانی ئێرانی بە خەون و خەیاڵ زانیوە.
دانڵد ترامپ بەرنامەی مووشەکی ڕێژیمی ئێرانی بە لەمپەڕێکی گەورە لە بەردەم بەردەوامی وڵاتەکەی لەسەر ڕێکەوتنی بەرجام دەزانێت و داوای لە وڵاتانی جیهان کردووە، هەتا گوشارەکانیان بۆ
ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری مەریوان بە بانگهێشت کردنی شۆرا و دێهیارانی گوندەکانی سەر بەم شارە، دەیەوێت پێش بە بەڕێوەچوونی جێژنی نەورۆز لەو گوندانە بگرێت.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، لە ڕۆژانی ڕابردوودا بۆ جاری دووهەم ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری مەریوان، شۆرا و دێهیاری گوندەکانی "نەنە"، "نێ" و "باڵک"ی بانگهێشت کردووە و داوای کردووە، خۆیان لە بەڕێوەچوونی جێژنی نەورۆز ببوێرن.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، شۆرا و دێهیارانی گوندەکانی "نەنە"، "نێ" و "باڵک" داواکارییەکەی ئیدارەی ئیتلاعاتییان ڕەت کردۆتەوە.
ئەم سەرچاوەیە هەروەها دەڵێت: ئیدارەی ئیتلاعاتی مەریوان
وەزارەتی بەحرەین، ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ١٢ی ڕەشەممەی ١٣٩٦ی هەتاوی، ڕایگەیاند، لە عەمەلیاتێکدا توانیویانە چەندین پیلانی تێرۆریستی کە لە ئێران داڕێژراون پووچەڵ بکەنەوە و ١١٦ تێرۆریستی سەر بەو ڕێژیمە دەسبەسەر بکەن.
وەزارەتی بەحرەین لە ڕاگەیەندراوێکی فەرمیدا ڕایگەیاند: "لە چوارچێوەی بەرەنگاریی لەگەڵ تێرۆریزم و پاراستنی ئەمنییەتی وڵات و ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ دەستێوەردانەکانی ڕێژیمی ئێران لە کاروباری نێوخۆی، دەزگا ئەمنییەتییەکان توانیان پێش بە ئەنجامی چەندین کاری تێرۆریستی لە لایەن ڕێژیمی ئێرانەوە
سەركی فراكسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق هەڕەشەی كشانەوە لە پرۆسەی سیاسیی بەغدا و هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی عێراق كرد.
پەرلەمانتار عەرەفات كەرەم لە لێدوانێكیدا بۆ "فورات نیوز"ی عێراقی، دووپاتی كردەوە "لایەنەكانی عێراق كاتێ دەنگیان لەسەر هەردوو یاسای هەڵبژاردنەكان و بودجەی گشتیی 2018ی عێراق دا، دەستبەردارمان بوون، وەك ئەوەی پێمان بڵێن هیچ بوارێك بۆ ئێوە نەماوە و وازمان لێ هێناون".
كەرەم ئەم بودجەیەی ئەمساڵی بە خراپترین بودجە لە مێژووی عێراق
لاوێکی کوردی خەڵکی شاری جوانڕۆ بە ناوی (قوباد ئەعزەمی)، کە ڕۆژی پێنجشەممە، ٩ی ڕەشەممە، لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر و بۆ گرتووخانەی ناوەندە ئەمنیەتییەکان گواسترابووەوە، لە ژوورە تاکەکەسییەکانی ئیدارەی ئیتلاعات بە شێوەیەکی گوماناوی گیانی لە دەستدا.
ئیدارەی ئیتلاعات پاش ڕادەست کردنەوەی تەرمی قوباد بە بنەماڵەکەی، هەڕەشەیان لە بنەماڵەی ناوبراو کردووە کە بۆیان نییە ڕاگەیاندنەکان لە مەرگی کوڕەکەیان ئاگادار بکەنەوە و هەروەها
پارێزەرێکی کورد خەڵکی شاری سنه حوکمی ٢٦ ساڵ زیندانی بۆ سیاسییەکی کورد بە "خەمناک و ستەمکارانە" وەسف کرد.
حوسێن ئەحمەدی نیاز، پارێزەری پایە یەکی دادگۆستەریی لە دیدارێکدا لەگەڵ "عوسمان مستەفا پوور" یەکێک لە دێرینەترین زیندانیانی سیاسیی لە کوردستان و ئێراندا، ناوبراوی بە "ماندێلای کوردستان" وەسف کرد و ڕایگەیاندووە: ''ئەو لیاقەتی ئازادی هەیە و ئەلحەق دەبێ ئەو وەکوو سیمبولی خۆڕاگری بزانین، چونکە تەحەموولی ٢٧ ساڵ زیندان بێ یەک ڕۆژ مەرەخەسی زۆر زۆر سەخته".
ئەو پارێزەرە کوردە دەڵێت: 'ئەو لە پاریس و لەندەن و... نییه، بەڵکوو لە گۆشەی زیندانێکی تاریکی ورمێدایە. ئەمڕۆ کاتێک ٢٠ خولەکێک بە شێوەی حزووری قسەم لەگەڵ کرد
یەکێک لە قوربانیانی تەقینەوەی بۆمبی لکێندراو به ماشێن لە شاری هەولێر بە هۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لە دەست دا.
بەپێی هەواڵەکان : سەباح ڕەحمانی خەڵکی شاری کامیاران یەکێک لە قوربانیانی بۆمبی لکێندراو به ماشێن، لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی شاری هەولێر گیانی لە دەست دا.
ئەو هاووڵاتییە کوردە تەمەن ٣٣ ساڵ، باوکی دوو منداڵ و ئەندامی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بوو.
ئێوارەی پێنجشەممە ١٠ی ڕەشەمە، دوو هاووڵاتیی کورد، بە ناوەکانی "سەلاح و سەباح ڕەحمانی" خەڵکی شاری کامیاران، لە گەڕەکی بنەسڵاوەی شار
کەناڵێکی ئەمریکی بڵاوی دەکاتەوە، کە کۆماری ئیسلامیی ئێران بنکەیەکی سەربازی لە نزیک دیمەشقی پایتەختی سووریا، دەکاتەوە.
کەناڵی (فۆکس نیوز) لە راپۆرتێکدا ئاماژەی بەوە کردووە، کە ئێران ئەو بنکە سەربازییە بۆ هەڵگرتنی مووشەکە دوورهاوێژ و مامناوەندەکانی، بەکار دەهێنێت.
بەپێی ئەو زانیارییانەی بە کەناڵەکە گەیشتووە، دوو کۆگای 500 مەتری لەناو سەربازگەکە بۆ هەڵگرتنی چەک و تەقەمەنی دروست کراون و بنکە سەربازییەکەش کەوتووەتە دووریی 12 کیلۆمەتر لە سەنتەری شاری دیمەشقەوە.
پێشتر لەمانگی 12ـی 2017، سوپای ئیسرائیل رایگەیاند، بنکەیەکی
لە درێژەی تەقە و ڕاودوونانی کۆڵبەرانی سەرسنوور لە لایەن هەنگی مەرزی و هێزە چەکدارەکانی رێژیم، ئەمڕۆ چوارشەممە ڕیکەوتی ٩ی ڕەشەمەی ٩٦هەتاوی دوو کوڵبەر بە توندی بریندارو، یەکێک دیکەش بە تەقەی ڕاستەوخۆ گیانی لەدەستداوە.
بە پێی هەواڵدەریی موکریان کاتژمێر٣ی بەرەبەیانیی ٩ی ڕەشەمە کۆڵبەریک بەناوی ئیبراهیم ڕاستی کوڕی ڕەحیم و تەمەن ٢٤ ساڵ خەڵکی سەردووش لە ناوچەی دۆڵەبەی سنووری نێوان رۆژهەڵاتی کوردستان و باشووری کوردستان لە لایەن چەکدارەکانی رێژیمەوە، تەقەی لێدەکرێ و هەر لەوێ گیانی لەدەستداوە.
هەروەها پێی هەواڵێکی دیکە کە بە “کوردستان و کورد”گەیشتووە، لە هەمان رۆژ لە سنووری بانە لە دوای هێرشی چەکدارانی ڕێژیم بۆ سەر چەند کۆڵبەر ، لە ئاکامی تەقە و
ڕۆژی ١١ی ڕەشەمە لە کاتێکدا شاخەوانی بەناوبانگی کورد، کەریم مەعروفزادە لەگەڵ پۆلێک لە شاخەوانانی دیکەی هاورێی لە تاران لووتکەی “توچاڵ” یان دەبڕی بە هۆی ڕاوەستانی دڵەوە گیانی لە دەست دا.
کەریم مەعروفزادە لە ساڵی ١٣٤٦ ی هەتاوی لە شاری سەردەشت لە دایکبووە و قۆناخەکانی خوێندنی بڕێوە و، وێڕای خوێندن حەزی لە وەرزش و یاری بووە و هاوکاتیش دوای تەواو بوونی خوێندن وەک مامۆستای قوتابخانە لە شاری سەردەشت وانەی بە قوتابیان گوتۆتەوە.
ناوبراو یەکێک لە شاخەوانە ناودار و چالاکەکانی شاری سەردەشت بووە و دواتر بە هۆی شارەزایی و لێزانی لە وەرزشی شاخەوانی، وەک سەرپەرەستی گرووپی شاخەوانی سینا هەڵدەبژێردرێ و دواتر ناوی سینا دەگۆردرێ و دەبێتە گروپی شاخەوانی ڕێژین.
ئەو وەرزشوانە سەرکەوتوو جیا لە کاری مامۆستایەتی