فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-05-31-11-52-19ئەم سێ هاووڵاتییە و بەبێ مۆڵەتی یاسایی دەستبەسەریان کردوون. جەلا فەڕوخی و هەردوو خوشکەزاکەی، ڕەعنا خۆران و ڕۆژان خۆران، پێشتریش بە بۆنەی ڕێوڕەسمی نەورۆزی ورمێوە لە...
2025-05-31-11-50-23 بە نرخی هەرزان پێبدرێت و کرێی گواستنەوەیان بۆ زیاد بکرێت. تائێستاش ژمارەیەکی زۆری بارهەڵگرەکان راگیراون و ئامادەنین کەلوپەل بگوازنەوە. هەروەها سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە...
2025-05-31-11-38-33 نووسینی عەبدوڕەحمان ئاداک هەڵبژێردران. بە پێی هەواڵی هاژە ڕۆژی یەکەمی خەڵاتی قەڵەمی هەژار ئەمڕۆ ٧ی جۆزەردانی ۱۴۰۴ی هەتاوی لە سنە لە حاڵی بەڕێوەچووندایە.یادگار کەریمی سەرۆکی...
2025-05-24-13-02-30 ئەمریکیدا هەبێت. دانوستانە ناڕاستەوخۆکان هێشتا بەردەوامن و ئەگەری پێشکەوتن لە خولی داهاتودا هەیە. وەزیری دەرەوەی ئێران باسی لەوەشكرد، پێشنیازەكان جێگەی گفتوگۆ بون، ڕێککەوتن لەسەر ئەوە...
2025-04-23-20-31-58 ڤیدیۆیەکە، فەرمانی پێویستم دەرکرد بۆ بەدواداچوون بۆ بابەتەکە." داواکاری گشتیی پارێزگای کرماشان گوتی، "بەمەبەستی لێکۆڵینەوەی زیاتر لە وردەکارییەکانی ئەم رووداوە، گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی پەروەردەش...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی ڕێژیمی ئێران، لەنێوچوونی هەموو مووشەکە کورتمەودا و دوورمەوداکانی ئامریکا و ئورووپای بە تەنیا مەرجی وڵاتەکەی بۆ دانیشتن و وتووێژ لەسەر بەرنامەی مووشەکی ناو بردووە.

مەسعود جەزایری، وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی ڕێژیمی ئێران، ڕۆژی شەممە ١٢ی ڕەشەممەی ١٣٩٦ی هەتاوی، داواکاریی بەرپرسانی ئامریکایی و ئورووپایی بۆ سنووردارکردنی بەرنامەی مووشەکییەکانی ئێرانی بە خەون و خەیاڵ زانیوە.

دانڵد ترامپ بەرنامەی مووشەکی ڕێژیمی ئێرانی بە لەمپەڕێکی گەورە لە بەردەم بەردەوامی وڵاتەکەی لەسەر ڕێکەوتنی بەرجام دەزانێت و داوای لە وڵاتانی جیهان کردووە، هەتا گوشارەکانیان بۆ سەر ئێران بە مەبەستی سنووردارکردنی بەرنامەی مووشەکە بالستیکییەکانی ئەو ڕێژیمە زیاتر بکەنەوە.

لە بەرانبەر ئەو هەوڵە جیهانیانەدا عەلی‌ئەکبەر ویلایەتی، ڕاوێژکاری ڕێبەری کۆماری ئیسلامی ئێران لە کاروباری نێونەتەوەیی، ڕۆژی شەممە ١٢ی ڕەشەممە ڕایگەیاندووە: "هیچ وڵاتێک ناتوانێت بۆ ئێمە ڕێوشوێن دیاری بکات".

بڕیارە کە ڕۆژی دووشەممە ١٤ی ڕەشەممە "ژان ئەیو لۆدریان"، وەزیری دەرەوەی فەڕانسە بچێتە تاران، ناوبراو ڕایگەیاندووە، کە لە دانیشتنەکانیدا باس لە نیگەرانی وڵاتەکەی بە نیسبەت مووشەکە بالستیکییەکانی ڕێژیمی ئێران دەکات.

ئامریکا و هاوپەیمانەکانی، ڕێژیمی ئێران بەوە تۆمەتبار دەکەن، کە لە بڕیارنامەی ٢٢١٦ی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بە نیسبەت یەمەن پێشێلکاری کردووە و مووشەکە بالستیکییە سازکراوەکانی ئەو وڵاتە کە لە لایەن میلیشیاکانی حووسی یەمەن و حیزبوڵڵای لوبنانەوە بەکار دەبرێن، ئەمنییەت و تەناهی ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاستیان خستووەتە مەترسییەوە.

5/3/2018

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان