فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-05-31-11-52-19ئەم سێ هاووڵاتییە و بەبێ مۆڵەتی یاسایی دەستبەسەریان کردوون. جەلا فەڕوخی و هەردوو خوشکەزاکەی، ڕەعنا خۆران و ڕۆژان خۆران، پێشتریش بە بۆنەی ڕێوڕەسمی نەورۆزی ورمێوە لە...
2025-05-31-11-50-23 بە نرخی هەرزان پێبدرێت و کرێی گواستنەوەیان بۆ زیاد بکرێت. تائێستاش ژمارەیەکی زۆری بارهەڵگرەکان راگیراون و ئامادەنین کەلوپەل بگوازنەوە. هەروەها سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە...
2025-05-31-11-38-33 نووسینی عەبدوڕەحمان ئاداک هەڵبژێردران. بە پێی هەواڵی هاژە ڕۆژی یەکەمی خەڵاتی قەڵەمی هەژار ئەمڕۆ ٧ی جۆزەردانی ۱۴۰۴ی هەتاوی لە سنە لە حاڵی بەڕێوەچووندایە.یادگار کەریمی سەرۆکی...
2025-05-24-13-02-30 ئەمریکیدا هەبێت. دانوستانە ناڕاستەوخۆکان هێشتا بەردەوامن و ئەگەری پێشکەوتن لە خولی داهاتودا هەیە. وەزیری دەرەوەی ئێران باسی لەوەشكرد، پێشنیازەكان جێگەی گفتوگۆ بون، ڕێککەوتن لەسەر ئەوە...
2025-04-23-20-31-58 ڤیدیۆیەکە، فەرمانی پێویستم دەرکرد بۆ بەدواداچوون بۆ بابەتەکە." داواکاری گشتیی پارێزگای کرماشان گوتی، "بەمەبەستی لێکۆڵینەوەی زیاتر لە وردەکارییەکانی ئەم رووداوە، گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی پەروەردەش...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

کەناڵێکی ئەمریکی بڵاوی دەکاتەوە، کە کۆماری ئیسلامیی ئێران بنکەیەکی سەربازی لە نزیک دیمەشقی پایتەختی سووریا، دەکاتەوە.

کەناڵی (فۆکس نیوز) لە راپۆرتێکدا ئاماژەی بەوە کردووە، کە ئێران ئەو بنکە سەربازییە بۆ هەڵگرتنی مووشەکە دوورهاوێژ و مامناوەندەکانی، بەکار دەهێنێت.

بەپێی ئەو زانیارییانەی بە کەناڵەکە گەیشتووە، دوو کۆگای 500 مەتری لەناو سەربازگەکە بۆ هەڵگرتنی چەک و تەقەمەنی دروست کراون و بنکە سەربازییەکەش کەوتووەتە دووریی 12 کیلۆمەتر لە سەنتەری شاری دیمەشقەوە.

پێشتر لەمانگی 12ـی 2017، سوپای ئیسرائیل رایگەیاند، بنکەیەکی سەربازیی ئێرانیان لە ناوچەی کەسوە لە گوندەوارەکانی دیمەشق، بۆردومان کردووە.

لە دوای دروستبوونی شەڕی ناوخۆیی لە سووریاوە، سوپای قودسی ئێران، کە قاسم سولەیمانی فەرماندەیی دەکات، بە ناردنی چەک و میلیشیا شیعەمەزهەبەکان، هاوکاریی رژێمی سووریا لە دژی گرووپەکانی ئۆپۆزیسیۆنی ئەو وڵاتە، دەکات.

لە مانگی ئاداری 2011ـەوە (نزیکەی هەشت ساڵە)، شەڕی ناوخۆیی لە سووریا لەنێوان گرووپەکانی ئۆپۆزیسیۆن، رێکخراوە تیرۆریستییەکانی داعش و قاعیدە و رژێمی سووریا دروست بووە.

بەهۆی ئەو شەڕانەوە، کە سەراپای وڵاتەکەی گرتووەتەوە، زیاتر لە پێنج ملیۆن هاووڵاتیی لە ناوخۆی وڵاتەکە، بۆ وڵاتانی دەوروبەر و جیهان ئاوارە بوون و زیاتر لە نیو ملیۆن کەسیش گیانیان لەدەست داوە.

3/1/2018

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان