فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-05-31-11-52-19ئەم سێ هاووڵاتییە و بەبێ مۆڵەتی یاسایی دەستبەسەریان کردوون. جەلا فەڕوخی و هەردوو خوشکەزاکەی، ڕەعنا خۆران و ڕۆژان خۆران، پێشتریش بە بۆنەی ڕێوڕەسمی نەورۆزی ورمێوە لە...
2025-05-31-11-50-23 بە نرخی هەرزان پێبدرێت و کرێی گواستنەوەیان بۆ زیاد بکرێت. تائێستاش ژمارەیەکی زۆری بارهەڵگرەکان راگیراون و ئامادەنین کەلوپەل بگوازنەوە. هەروەها سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە...
2025-05-31-11-38-33 نووسینی عەبدوڕەحمان ئاداک هەڵبژێردران. بە پێی هەواڵی هاژە ڕۆژی یەکەمی خەڵاتی قەڵەمی هەژار ئەمڕۆ ٧ی جۆزەردانی ۱۴۰۴ی هەتاوی لە سنە لە حاڵی بەڕێوەچووندایە.یادگار کەریمی سەرۆکی...
2025-05-24-13-02-30 ئەمریکیدا هەبێت. دانوستانە ناڕاستەوخۆکان هێشتا بەردەوامن و ئەگەری پێشکەوتن لە خولی داهاتودا هەیە. وەزیری دەرەوەی ئێران باسی لەوەشكرد، پێشنیازەكان جێگەی گفتوگۆ بون، ڕێککەوتن لەسەر ئەوە...
2025-04-23-20-31-58 ڤیدیۆیەکە، فەرمانی پێویستم دەرکرد بۆ بەدواداچوون بۆ بابەتەکە." داواکاری گشتیی پارێزگای کرماشان گوتی، "بەمەبەستی لێکۆڵینەوەی زیاتر لە وردەکارییەکانی ئەم رووداوە، گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی پەروەردەش...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

ڕاپۆرتێکی نەتەوە یەکگرتووەکان ئاماژەی بەوەداوە کە ئێران لە ئەرکێکیدا دژی ئازادی ڕادەربڕین کۆمەڵێک چالاکەوان و ئۆپۆزسیۆنی سیاسییان دەستگیرکردووە لەکاتێکدا سەرەڕای بەڵێنەکانیان بۆ ئەنجامدانی چاکسازی ئەشکەنجەدانەکان بەردەوام بوون.

ڕاپۆرتەکە لەلایەن ئەسما جیهانگیرەوە ئامادە کراوە کە وەکو بڕیاردەری تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ مافەکانی مرۆڤ لە ئێراندا کاری کردووە و پارێزەرێکی پاکستانییە و مانگی پێشوو کۆچی دواییکردووە. کۆتا دەستکارییەکان کراون لە ڕاپۆرتەکەیدا، سەرەڕای ئەوەی سیاسەتمەداران هەوڵیانداوە نەهێڵن ئەو ڕاپۆرتە بڵاوبکرێتەوە بەڵام ڕاپۆرتەکە بەرزکراوەتەوە بۆ ئەنجومەنی مافەکانی مرۆڤی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان.

جێی ئاماژەیە لە خۆپیشاندانەکانی مانگی دوانزەی ساڵی ڕابردوودا لە ئێران زیاتر لە 20 کەس کوژران و 450 کەسی دیکە دەستگیرکران.

جیهانگیر لە ڕاپۆرتەکەیدا داوای لە بەرپرسانی ئێرانی کردووە لێکۆڵینەوەی سەربەخۆ بکەن لەسەر ئەرکەکانی ئاسایش و کوژرانی هەندێک لە دەستگیرکراوەکان.

لە ڕاپۆرتەکەدا جیهانگیر ئاماژەی داوە بە بە پێشێلکردنی مافی دادگاییکردنێکی دادپەروانە و دەستگیرکردنە بێ بنەماکان و بەردەوامبوونی سزای لەسێدارەدان و لاشە بڕینەوە و تەسککردنەوە ئازادی ڕادەربڕین و بەردەوامبوون لە خراپ مامەڵەکردن و ئەشکەنجەدانی زیندانیان.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

6/3/2018

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان