فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-05-31-11-52-19ئەم سێ هاووڵاتییە و بەبێ مۆڵەتی یاسایی دەستبەسەریان کردوون. جەلا فەڕوخی و هەردوو خوشکەزاکەی، ڕەعنا خۆران و ڕۆژان خۆران، پێشتریش بە بۆنەی ڕێوڕەسمی نەورۆزی ورمێوە لە...
2025-05-31-11-50-23 بە نرخی هەرزان پێبدرێت و کرێی گواستنەوەیان بۆ زیاد بکرێت. تائێستاش ژمارەیەکی زۆری بارهەڵگرەکان راگیراون و ئامادەنین کەلوپەل بگوازنەوە. هەروەها سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە...
2025-05-31-11-38-33 نووسینی عەبدوڕەحمان ئاداک هەڵبژێردران. بە پێی هەواڵی هاژە ڕۆژی یەکەمی خەڵاتی قەڵەمی هەژار ئەمڕۆ ٧ی جۆزەردانی ۱۴۰۴ی هەتاوی لە سنە لە حاڵی بەڕێوەچووندایە.یادگار کەریمی سەرۆکی...
2025-05-24-13-02-30 ئەمریکیدا هەبێت. دانوستانە ناڕاستەوخۆکان هێشتا بەردەوامن و ئەگەری پێشکەوتن لە خولی داهاتودا هەیە. وەزیری دەرەوەی ئێران باسی لەوەشكرد، پێشنیازەكان جێگەی گفتوگۆ بون، ڕێککەوتن لەسەر ئەوە...
2025-04-23-20-31-58 ڤیدیۆیەکە، فەرمانی پێویستم دەرکرد بۆ بەدواداچوون بۆ بابەتەکە." داواکاری گشتیی پارێزگای کرماشان گوتی، "بەمەبەستی لێکۆڵینەوەی زیاتر لە وردەکارییەکانی ئەم رووداوە، گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی پەروەردەش...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

لاوێکی کوردی خەڵکی یەکێک گوندەکانی شاری مەریوان، بە هۆکارێکی نادیار هەوڵی خۆکوژی دا.

بەپێی هەواڵی  هەواڵدەریی کوردپا، پێنج ڕۆژ پێش، لاوێکی تەمەن ٢٨ ساڵ خەڵکی گوندی "چۆڕ"ی شاری مەریوان، هەوڵی خۆکوژی دا و پاش پێنج ڕۆژ مانەوە لە نەخۆشخانە گیانی لە دەست دا.

شوناسی ئەو لاوە مەریوانییە، بە ناوی "عەتا ئەحمەدی" تەمەن ٢٨ ساڵ خەڵکی گوندی "چۆڕ" سەر بە شاری مەریوان ڕاگەیندراوە.

سەرەڕای هەوڵی پزیشکەکان بۆ ڕزگار کردنی عەتا ئەحمەدی لە مردن، هەوڵەکانیان بێئاکام بوو و پاش پێنج ڕۆژ مانەوە لە نەخۆشخانەی شاری سنە، ڕۆژی ڕابردوو گیانی لە دەست دا.

هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە هۆکاری خۆکوژی ئەو لاوە کوردە ڕانەگەیندراوە.

زۆربوونی ڕێژەی خۆکوژی لە ئێران، لەم چەند ساڵەی دواییدا بەتایبەت لە نێو لاوان و ژنان، لە لایەک بەرهەمی هەژاری و خەسارە کۆمەڵایەتییەکان لە ئێرانە و لە لایەکی دیکەوە بە هۆی سووکایەتی کردن و گوشاری هێزە ئەمنییەتییە حکوومەتییەکان لەسەر خەڵکە.

6/3/2018

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان