فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-04-12-15-24-28 کۆچی دواییکرد و تەرمەکەی ناگەڕێندرێتەوە رۆژهەڵاتی کوردستان. رەنج پشدەری، چالاکڤانی کورد لە سوێد، ئەمڕۆ هەینی بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "سەید عەلی رەحیم پوور،...
2025-04-12-15-16-19ناوەڕاست لە عومان بە نێوەندگیری وەزیری دەرەوەی عومان دەستیان پێكردووە.  ئیسماعیل بەقایی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە راگەیەندراوێكدا وتوشیەتی، گفتوگۆكان بەشێوەی "ناڕاستەوخۆ" لەو شوێنەی كە پێشبینی...
2025-04-12-15-08-28 زیانی یەکجار زۆری پێکەتووە و دەبێت چاوەڕوان بکات لە یەمەن و عێراقیش هەمان زیان و خراپتریشی پێ بکرێت. لەهەمان کاتدا نایشارنەوە "ئەوان دژی گفتوگۆ لەگەڵ...
2025-04-12-15-06-23 داواکاری تایبەت"ی ئەمریکای بۆ ئێران تێدابووە. ئەم داواکاریانە بریتین لە: داواکارییەکانی ئەمریکا لە ئێران 1- هەڵوەشاندنەوەی تەواوەتی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران. 2- وەستاندنی تەواو و پشتڕاستکردنەوەی سیاسەتی پاڵپشتیکردنی...
2025-04-04-11-16-55هیچ زیانێک بە ئاسایشی دەوڵەتی ئیسرائیل بگات." ٤/٤/٢٠٢٥

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

ڕۆژی ١١ی ڕەشەمە لە کاتێکدا شاخەوانی بەناوبانگی کورد، کەریم مەعروفزادە لەگەڵ پۆلێک لە شاخەوانانی دیکەی هاورێی لە تاران لووتکەی “توچاڵ” یان دەبڕی بە هۆی ڕاوەستانی دڵەوە گیانی لە دەست دا.

کەریم مەعروفزادە لە ساڵی ١٣٤٦ ی هەتاوی لە شاری سەردەشت لە دایکبووە و قۆناخەکانی خوێندنی بڕێوە و، وێڕای خوێندن حەزی لە وەرزش و یاری بووە و هاوکاتیش دوای تەواو بوونی خوێندن وەک مامۆستای قوتابخانە لە شاری سەردەشت وانەی بە قوتابیان گوتۆتەوە.
ناوبراو یەکێک لە شاخەوانە ناودار و چالاکەکانی شاری سەردەشت بووە و دواتر بە هۆی شارەزایی و لێزانی لە وەرزشی شاخەوانی، وەک سەرپەرەستی گرووپی شاخەوانی سینا هەڵدەبژێردرێ و دواتر ناوی سینا دەگۆردرێ و دەبێتە گروپی شاخەوانی ڕێژین.
ئەو وەرزشوانە سەرکەوتوو جیا لە کاری مامۆستایەتی و وەرزش، هاوکات لە باری ژینگە پارێزی‌یەوە مرۆڤێکی چالاک و هەڵسوور بووە، گرووپی شاخەوانی سینا لە ڕێوڕەسمەکانی شەهیدانی شیمیابارانی هەڵەبجە و شاری سەردەشت و شیمیابارانی گوندی زەردەی کرماشاندا بەشدارییان کردووە و چالاکی جۆراوجۆریان نواندوە و هاوکاتیش بۆ کۆکردنەوە یارمەتی بە شەنگال و ڕووداوەکانی باشوور و بە تایبەت بە بەرکەوتووانی بوومەلەرزی ئەم دواییانەی کرماشان و ئیلام ڕۆڵی سەرەکی گێراوە. زۆرجار بە هاتنە سەر شەقام و کاری سیمبولیک توانیویانە کە کاری گەورە و خەڵک پەسەندانە بەرێوەبەرن.

شیاوی باسە ئەو وەرزشوان و ژینگەپارێزە سەرکەوتووە خاوەن هەستێکی نەتەوەیی و کوردپەروەرانە بووەو، بە هۆی هەڵسوکەوت و چالاکییەکانی لە نێو خەڵکی شاری سەردەشت دا خۆشەویست کرد بوو.
لە ١٣ ی مانگی ڕێبەندانی ئەمساڵدا و لە دوایین چالاکی خۆی و هاورێیانی شاخەوانی دا بۆ مەحکوومیەتی هێرشی تورکیە بۆ سەر عەفرین سەردانی چیاکانی سەرخیزان و سپی‌سەنگیان کرد و لەو بەرزایانەوە دەنگی پشتیوانی خۆیان گەیاندە عەفرین.

3/3/2018

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان