فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-04-12-15-24-28 کۆچی دواییکرد و تەرمەکەی ناگەڕێندرێتەوە رۆژهەڵاتی کوردستان. رەنج پشدەری، چالاکڤانی کورد لە سوێد، ئەمڕۆ هەینی بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "سەید عەلی رەحیم پوور،...
2025-04-12-15-16-19ناوەڕاست لە عومان بە نێوەندگیری وەزیری دەرەوەی عومان دەستیان پێكردووە.  ئیسماعیل بەقایی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە راگەیەندراوێكدا وتوشیەتی، گفتوگۆكان بەشێوەی "ناڕاستەوخۆ" لەو شوێنەی كە پێشبینی...
2025-04-12-15-08-28 زیانی یەکجار زۆری پێکەتووە و دەبێت چاوەڕوان بکات لە یەمەن و عێراقیش هەمان زیان و خراپتریشی پێ بکرێت. لەهەمان کاتدا نایشارنەوە "ئەوان دژی گفتوگۆ لەگەڵ...
2025-04-12-15-06-23 داواکاری تایبەت"ی ئەمریکای بۆ ئێران تێدابووە. ئەم داواکاریانە بریتین لە: داواکارییەکانی ئەمریکا لە ئێران 1- هەڵوەشاندنەوەی تەواوەتی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران. 2- وەستاندنی تەواو و پشتڕاستکردنەوەی سیاسەتی پاڵپشتیکردنی...
2025-04-04-11-16-55هیچ زیانێک بە ئاسایشی دەوڵەتی ئیسرائیل بگات." ٤/٤/٢٠٢٥

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 


سەركی فراكسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق هەڕەشەی كشانەوە لە پرۆسەی سیاسیی بەغدا و هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی عێراق كرد.


پەرلەمانتار عەرەفات كەرەم لە لێدوانێكیدا بۆ "فورات نیوز"ی عێراقی، دووپاتی كردەوە "لایەنەكانی عێراق كاتێ دەنگیان لەسەر هەردوو یاسای هەڵبژاردنەكان و بودجەی گشتیی 2018ی عێراق دا، دەستبەردارمان بوون، وەك ئەوەی پێمان بڵێن هیچ بوارێك بۆ ئێوە نەماوە و وازمان لێ هێناون".


كەرەم ئەم بودجەیەی ئەمساڵی بە خراپترین بودجە لە مێژووی عێراق وەسف كرد و رایگەیاند "بودجەكە لە بەرژەوەندی هاووڵاتیانی عێراقدا نیە، بەڵكو تەنها لە بەرژەوەندی چەند لایەنێكی دیاریكراوە، ئەم بودجەیە وەڵامی داواكانی كورد و خەڵكی باشووری عێراق و رۆژئاوای عێراقیش ناداتەوە".


گوتیشی "زۆر ئازارم دەدات كاتێ دەبینم كورد دەخرێتە پەراوێزەوە، نیگەرانیشم بەوەی پەرلەمانتاری عێراقم و ناتوانم بەرگری لە گەلی خۆم بكەم".


لە كۆتاییشدا دووپاتی كردووەتەوە "هاوبەشایەتی لە عێراقدا زۆر لاواز بووە و ناشێ چیتر لە دەوڵەتێكدا بژین كە بەئاشكرا دەستووری تێدا پێشێل بكرێت، ئیتر دەبێ سەركردایەتی كوردستان بڕیارێك بدات، جا كشانەوە بێت لە پرۆسەی سیاسیی عێراق یان بایكۆتی هەڵبژاردنی داهاتوو، چونكە ناكرێ بە سكی برسیەوە بچینە هەڵبژاردنی داهاتوو، بۆیە كاتی جێهێشتنی هاتووە".

5/3/2018

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان