فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-05-31-11-52-19ئەم سێ هاووڵاتییە و بەبێ مۆڵەتی یاسایی دەستبەسەریان کردوون. جەلا فەڕوخی و هەردوو خوشکەزاکەی، ڕەعنا خۆران و ڕۆژان خۆران، پێشتریش بە بۆنەی ڕێوڕەسمی نەورۆزی ورمێوە لە...
2025-05-31-11-50-23 بە نرخی هەرزان پێبدرێت و کرێی گواستنەوەیان بۆ زیاد بکرێت. تائێستاش ژمارەیەکی زۆری بارهەڵگرەکان راگیراون و ئامادەنین کەلوپەل بگوازنەوە. هەروەها سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە...
2025-05-31-11-38-33 نووسینی عەبدوڕەحمان ئاداک هەڵبژێردران. بە پێی هەواڵی هاژە ڕۆژی یەکەمی خەڵاتی قەڵەمی هەژار ئەمڕۆ ٧ی جۆزەردانی ۱۴۰۴ی هەتاوی لە سنە لە حاڵی بەڕێوەچووندایە.یادگار کەریمی سەرۆکی...
2025-05-24-13-02-30 ئەمریکیدا هەبێت. دانوستانە ناڕاستەوخۆکان هێشتا بەردەوامن و ئەگەری پێشکەوتن لە خولی داهاتودا هەیە. وەزیری دەرەوەی ئێران باسی لەوەشكرد، پێشنیازەكان جێگەی گفتوگۆ بون، ڕێککەوتن لەسەر ئەوە...
2025-04-23-20-31-58 ڤیدیۆیەکە، فەرمانی پێویستم دەرکرد بۆ بەدواداچوون بۆ بابەتەکە." داواکاری گشتیی پارێزگای کرماشان گوتی، "بەمەبەستی لێکۆڵینەوەی زیاتر لە وردەکارییەکانی ئەم رووداوە، گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی پەروەردەش...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 


وەزارەتی بەحرەین، ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ١٢ی ڕەشەممەی ١٣٩٦ی هەتاوی، ڕایگەیاند، لە عەمەلیاتێکدا توانیویانە چەندین پیلانی تێرۆریستی کە لە ئێران داڕێژراون پووچەڵ بکەنەوە و ١١٦ تێرۆریستی سەر بەو ڕێژیمە دەسبەسەر بکەن.

وەزارەتی بەحرەین لە ڕاگەیەندراوێکی فەرمیدا ڕایگەیاند: "لە چوارچێوەی بەرەنگاریی لەگەڵ تێرۆریزم و پاراستنی ئەمنییەتی وڵات و ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ دەستێوەردانەکانی ڕێژیمی ئێران لە کاروباری نێوخۆی، دەزگا ئەمنییەتییەکان توانیان پێش بە ئەنجامی چەندین کاری تێرۆریستی لە لایەن ڕێژیمی ئێرانەوە بگرن و ١١٦ کەس لەو پێوەندییەدا دەسبەسەربکەن".

لەم ڕاگەیەندراوەی وەزارەتی بەحرەیندا هاتووە، کە ئەم گرووپە تیرۆریستییە لە عێراق و سووریە و ئێران، بۆ ئەنجامدانی کاری تێرۆریستی وەک: دانانی بۆمب، تێرۆر، هێرشی چەکداری و چۆنیەتی دروست کردنی ماددەی تەقینەوە دەورەیان بینیوە.

ئەم گرووپە تێرۆریستییە لە لایەن ڕێژیمی ئێرانەوە دامەزراوە و سپای پاسدارانی ڕێژیمی ئێران پشتیوانی ماڵییان بووە. ئامانجی ئەم گرووپە بەرپرسانی پلە بەرزی وڵاتی بەحرەین بووە.

5/3/2018

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان