فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

-----qq---q-q- و ئەمەش دەبێتە هۆی دوورکەوتنەوەمان لە ململانێ و دواجار شەڕ." گرۆسی هەروەها لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "X" دیدارەکەی پێنجشەممەی لەگەڵ عەباس عەراقچی وەزیری دەرەوەی...
2024-11-15-02-18-29 داوای لە حکوومەتی ئێران کردووە کە دەرکردن و جێبەجێکردنی سزای لەسێدارەدان ڕابگرێت و ئەم سزایە بە تەواوی هەڵبوەشێنێتەوە.هەروەها، کەمپەینی مافی مرۆڤی ئێران لە بەیاننامەیەکدا...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

لاوێکی کوردی خەڵکی شاری جوانڕۆ بە ناوی (قوباد ئەعزەمی)، کە ڕۆژی پێنجشەممە، ٩ی ڕەشەممە، لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر و بۆ گرتووخانەی ناوەندە ئەمنیەتییەکان گواسترابووەوە، لە ژوورە تاکەکەسییەکانی ئیدارەی ئیتلاعات بە شێوەیەکی گوماناوی گیانی لە دەستدا.

ئیدارەی ئیتلاعات پاش ڕادەست کردنەوەی تەرمی قوباد بە بنەماڵەکەی، هەڕەشەیان لە بنەماڵەی ناوبراو کردووە کە بۆیان نییە ڕاگەیاندنەکان لە مەرگی کوڕەکەیان ئاگادار بکەنەوە و هەروەها پێیان ڕاگەیاندوون کە کوڕەکەیان خۆی کوشتووە و پێویست بە بەدواداچوون ناکات.

دەوترێت ئاسەواری ئەشکەنجە بە جەستەی قوبادەوە دیارە و هەموو ئاماژەکان ئەمە نیشان دەدەن کە ناوبراو لە ژێر ئەشکەنجەدا گیانی لە دەست دابێت.

٣/٣/٢٠١٨

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان