فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-05-31-11-52-19ئەم سێ هاووڵاتییە و بەبێ مۆڵەتی یاسایی دەستبەسەریان کردوون. جەلا فەڕوخی و هەردوو خوشکەزاکەی، ڕەعنا خۆران و ڕۆژان خۆران، پێشتریش بە بۆنەی ڕێوڕەسمی نەورۆزی ورمێوە لە...
2025-05-31-11-50-23 بە نرخی هەرزان پێبدرێت و کرێی گواستنەوەیان بۆ زیاد بکرێت. تائێستاش ژمارەیەکی زۆری بارهەڵگرەکان راگیراون و ئامادەنین کەلوپەل بگوازنەوە. هەروەها سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە...
2025-05-31-11-38-33 نووسینی عەبدوڕەحمان ئاداک هەڵبژێردران. بە پێی هەواڵی هاژە ڕۆژی یەکەمی خەڵاتی قەڵەمی هەژار ئەمڕۆ ٧ی جۆزەردانی ۱۴۰۴ی هەتاوی لە سنە لە حاڵی بەڕێوەچووندایە.یادگار کەریمی سەرۆکی...
2025-05-24-13-02-30 ئەمریکیدا هەبێت. دانوستانە ناڕاستەوخۆکان هێشتا بەردەوامن و ئەگەری پێشکەوتن لە خولی داهاتودا هەیە. وەزیری دەرەوەی ئێران باسی لەوەشكرد، پێشنیازەكان جێگەی گفتوگۆ بون، ڕێککەوتن لەسەر ئەوە...
2025-04-23-20-31-58 ڤیدیۆیەکە، فەرمانی پێویستم دەرکرد بۆ بەدواداچوون بۆ بابەتەکە." داواکاری گشتیی پارێزگای کرماشان گوتی، "بەمەبەستی لێکۆڵینەوەی زیاتر لە وردەکارییەکانی ئەم رووداوە، گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی پەروەردەش...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

لە درێژەی تەقە و ڕاودوونانی کۆڵبەرانی سەرسنوور لە لایەن هەنگی مەرزی و هێزە چەکدارەکانی رێژیم، ئەمڕۆ چوارشەممە ڕیکەوتی ٩ی ڕەشەمەی ٩٦هەتاوی دوو کوڵبەر بە توندی بریندارو، یەکێک دیکەش بە تەقەی ڕاستەوخۆ گیانی لەدەستداوە.
بە پێی هەواڵدەریی موکریان کاتژمێر٣ی بەرەبەیانیی ٩ی ڕەشەمە کۆڵبەریک بەناوی ئیبراهیم ڕاستی کوڕی ڕەحیم و تەمەن ٢٤ ساڵ خەڵکی سەردووش لە ناوچەی دۆڵەبەی سنووری نێوان رۆژهەڵاتی کوردستان و باشووری کوردستان لە لایەن چەکدارەکانی رێژیمەوە، تەقەی لێدەکرێ و هەر لەوێ گیانی لەدەست‌داوە.
هەروەها پێی هەواڵێکی دیکە کە بە “کوردستان و کورد”گەیشتووە، لە هەمان رۆژ لە سنووری بانە لە دوای هێرشی چەکدارانی ڕێژیم بۆ سەر چەند کۆڵبەر ، لە ئاکامی تەقە و ڕاودوونانی کۆڵبەران دوو کەس لەوان بە توندی بریندار بوون.
بە پێی ئەو هەواڵەی کە پێمان گەیشتووە، پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆچوارشەممە لە سنووری وێنە ، لە ناوچەی بانە لە لایەن چەکدارەکانی رێژیم, هێرش دەکرێتە سەر کاروانێک لە کۆڵبەران و، دوو کۆڵبەر بە ناوەکانی کاوە خەڵکی گوندی سەرتەزێن و فەریدوون خەڵکی کیلە، بریندار دەکرێن. زانیارییەکان باس لەوە دەکەن دوای بریندارکردن و هەڵاتنی کۆڵبەران، کەلوپەلی ئەو چینە لێقەوماوە بە دەستی هێزەکانی ڕێژیم سوتێندراون و، هەروەها بە هۆی کاریبوونی برینی کاوە سەرتەزێنی و چەند کۆڵبەری دیکە، ڕەوانەی نەخۆشخانەی شاری پێنجوێن لە باشووری کوردستان کراون.

3/1/2018

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان