فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-05-31-11-52-19ئەم سێ هاووڵاتییە و بەبێ مۆڵەتی یاسایی دەستبەسەریان کردوون. جەلا فەڕوخی و هەردوو خوشکەزاکەی، ڕەعنا خۆران و ڕۆژان خۆران، پێشتریش بە بۆنەی ڕێوڕەسمی نەورۆزی ورمێوە لە...
2025-05-31-11-50-23 بە نرخی هەرزان پێبدرێت و کرێی گواستنەوەیان بۆ زیاد بکرێت. تائێستاش ژمارەیەکی زۆری بارهەڵگرەکان راگیراون و ئامادەنین کەلوپەل بگوازنەوە. هەروەها سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە...
2025-05-31-11-38-33 نووسینی عەبدوڕەحمان ئاداک هەڵبژێردران. بە پێی هەواڵی هاژە ڕۆژی یەکەمی خەڵاتی قەڵەمی هەژار ئەمڕۆ ٧ی جۆزەردانی ۱۴۰۴ی هەتاوی لە سنە لە حاڵی بەڕێوەچووندایە.یادگار کەریمی سەرۆکی...
2025-05-24-13-02-30 ئەمریکیدا هەبێت. دانوستانە ناڕاستەوخۆکان هێشتا بەردەوامن و ئەگەری پێشکەوتن لە خولی داهاتودا هەیە. وەزیری دەرەوەی ئێران باسی لەوەشكرد، پێشنیازەكان جێگەی گفتوگۆ بون، ڕێککەوتن لەسەر ئەوە...
2025-04-23-20-31-58 ڤیدیۆیەکە، فەرمانی پێویستم دەرکرد بۆ بەدواداچوون بۆ بابەتەکە." داواکاری گشتیی پارێزگای کرماشان گوتی، "بەمەبەستی لێکۆڵینەوەی زیاتر لە وردەکارییەکانی ئەم رووداوە، گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی پەروەردەش...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

پارێزەرێکی کورد خەڵکی شاری سنه حوکمی ٢٦ ساڵ زیندانی بۆ سیاسییەکی کورد بە "خەمناک و ستەمکارانە" وەسف کرد.

حوسێن ئەحمەدی نیاز، پارێزەری پایە یەکی دادگۆستەریی لە دیدارێکدا لەگەڵ "عوسمان مستەفا پوور" یەکێک لە دێرینەترین زیندانیانی سیاسیی لە کوردستان و ئێراندا، ناوبراوی بە "ماندێلای کوردستان" وەسف کرد و ڕایگەیاندووە: ''ئەو لیاقەتی ئازادی هەیە و ئەلحەق دەبێ ئەو وەکوو سیمبولی خۆڕاگری بزانین، چونکە تەحەموولی ٢٧ ساڵ زیندان بێ یەک ڕۆژ مەرەخەسی زۆر زۆر سەخته".

ئەو پارێزەرە کوردە دەڵێت: 'ئەو لە پاریس و لەندەن و... نییه، بەڵکوو لە گۆشەی زیندانێکی تاریکی ورمێدایە. ئەمڕۆ کاتێک ٢٠ خولەکێک بە شێوەی حزووری قسەم لەگەڵ کرد ، دەریایەکی سەرسووڕهێنەر لە سەبر، گەورەیی و ئیرادەم لەودا دیت".

حوسێن ئەحمەدی نیاز دەڵێت: ''ڕۆژی پێنجشەممە ١٠ی ڕەشەمە، پارێزەریی عوسمان مستەفاپوور وەبەر من کەوت تا لەگەڵ هاوڕێی بەڕێزم عوسمان موزەیەن، پرۆسەی بەرگری لە ناوبراو دەست پێ بکەین".

عوسمان مستەفاپوور "تووت فەڕەنگی زەنگیانە" کە بە دەستی هونەرمەندانەی خۆی دروستی کردووە، وەک "حق الوکالە" پێشکەشی حوسێن ئەحمەدی نیازی کردووە.

ئەو بەندکراوە سیاسییە کوردەی خەڵکی پیرانشار پاش زیاتر لە ٢٦ ساڵ زیندانی هێشتا لە مافی ئازادی ڕەوا و مورەخەسی بێبەرییە.

ئەو زیندانییە سیاسییە کوردە خەرمانانی ساڵی ١٣٧٠ی هەتاوی لە ناوچەی"تەرگەوەڕ"ی شاری ورمێ دەسبەسەر و دواتر بە تۆمەتی "ئەندام بوون لە یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی ئۆپوزسیون"ی ڕێژیم، بە ٢٥ ساڵ زیندانی تەعزیری مەحکووم کرا.

لە کۆتاییەکانی ساڵی ٩٢ی هەتاوی، پاش ٢٣ ساڵ دەسبەسەری، لقی یەکی دادگای ئینقلابی شاری ورمێ، بە سەرۆکایەتی دادوەر "چابک" حوکمی زیندانی عوسمان مستەفاپوور بۆ ٣٥ ساڵ زیندانی تەعزیری گۆڕدرا.

عوسمان مستەفاپوور ساڵی ٩٠ی هەتاوی لە ڕەنج نامەیەکدا بۆ ڕێپۆرتێری تایبەتی مافی مرۆڤی ڕێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان، چاوەدێری مافی مرۆڤ و كۆمەڵگای جیهانی و هەموو مرۆڤە ئازادیخوازەكان و ویژدانە نەخەوتووەكانی سەرانسەری دونیا داوای کردبوو كە بە لێكۆڵینەوە كردن لەبارەی ڕەوتی دادگایی و بە فیڕۆچوونی بیست ساڵ لە تەمەن و لاویەتیی، لە زیندانەكانی كۆماری ئیسلامیدا ئیزن نەدەن كە لاوانی دیكەی ئەم نیشتمانە بەم چەشنە سەردەمی لاویەتییان بەهۆی ئیددیعا و بانگەشەی بێبنەما بە فیڕۆ بچێت.

3/3/2018

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان