فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-04-12-15-24-28 کۆچی دواییکرد و تەرمەکەی ناگەڕێندرێتەوە رۆژهەڵاتی کوردستان. رەنج پشدەری، چالاکڤانی کورد لە سوێد، ئەمڕۆ هەینی بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "سەید عەلی رەحیم پوور،...
2025-04-12-15-16-19ناوەڕاست لە عومان بە نێوەندگیری وەزیری دەرەوەی عومان دەستیان پێكردووە.  ئیسماعیل بەقایی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە راگەیەندراوێكدا وتوشیەتی، گفتوگۆكان بەشێوەی "ناڕاستەوخۆ" لەو شوێنەی كە پێشبینی...
2025-04-12-15-08-28 زیانی یەکجار زۆری پێکەتووە و دەبێت چاوەڕوان بکات لە یەمەن و عێراقیش هەمان زیان و خراپتریشی پێ بکرێت. لەهەمان کاتدا نایشارنەوە "ئەوان دژی گفتوگۆ لەگەڵ...
2025-04-12-15-06-23 داواکاری تایبەت"ی ئەمریکای بۆ ئێران تێدابووە. ئەم داواکاریانە بریتین لە: داواکارییەکانی ئەمریکا لە ئێران 1- هەڵوەشاندنەوەی تەواوەتی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران. 2- وەستاندنی تەواو و پشتڕاستکردنەوەی سیاسەتی پاڵپشتیکردنی...
2025-04-04-11-16-55هیچ زیانێک بە ئاسایشی دەوڵەتی ئیسرائیل بگات." ٤/٤/٢٠٢٥

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

بانە شارێک کە بە شاری پاساژەکان دەناسرێ و شاڕەگی ئابووریی سنوورەکانی ئێرانیش لەژمار دێ. ئەم شارە لە ساڵانی رابردوودا ناوەندێکی ئابووری گرنگ بووە. هۆکاری ئەمەش هاوردەی کاڵا و کەلوپەلی بیانی و هەرزانیی نرخیان بووە، بەڵام رەنگە ئیدی ئەم بازاڕە بەوشێوەیە نەمێنێ.

کۆڵبەرەکان کاڵا و کەلوپەلەکانیان دەهێنا و باج و گومرگیشیان نەدەدا، بۆیە نرخی کەلوپەلەکانیان هەرزانتر بوو، بەڵام ماوەیەکە حکومەت بڕیاری داوە کۆڵبەری نەهێڵێ و کارتی پیلەوەرییان پێ‌بدات.

حکوومەت دەیەوێ بەڕێژەی ٤٠لەسەدی گومرگ لەسەر ئەو کاڵا و کەلوپەلانەی لە سنوورە پیلەوەرییەکانەوە هاوردە دەکرێن دابنێ، بەڵام بۆ ئەوانەی کارتی پیلەوەرییان هەیە٥ لەسەد داشکانیان بۆ بکات، واتە ٣٥ لەسەد گومرکیان لێ وەردەگرێ.

بەگوتەی موحسین بیگلەری، نوێنەری شارەکانی سەقز و بانە، لەم دۆخەدا کە خەڵک توانای کڕینی کەمە، ئەم بڕیارە کێشە دروست دەکات.
بیگلەری دەڵێ: کاتێک کە نرخەکان لە شاری بانە، هەرزانتر لە شارەکانی وەک تاران و ئیسفەهان نەبن، ئیدی خەڵکیش بۆ کڕین روو لە شاری بانە ناکەن و ئەو پاساژانەی دروست کراون، هەموویان بێ سوود دەبن.

لە شارە سنوورییەکاندا بەهۆی سنووورەکانەوە زۆر کەس سەرمایەگوزارییان کردووە. هەر لە دروستکردنی مۆڵ و دووکانەوە بگرە تادەگاتە رێستۆرانت و هۆتێل، بە داخرانی سنوورەکانیش هەموو ئەمانە گرفتیان بۆ دروست دەبێت و بازاڕیان نامێنێ. بەم پێیە ئاڵوگۆڕی کاڵا نامێنێ، ئەمەش لە شارە سنوورییەکان قەیرانی ئابووری دروست دەکات، لەوانە بێکاری و کۆچی دانیشتووانی شارە سنوورییەکان بۆ شارە ناوەندییەکانی ئێران لەپێناو دۆزینەوەی هەلی کار.

بۆ ئەوەی ئەم رەوشە روونەدات، موحسین بیگلەری پێشنیاز دەکات رێژەی وەرگرتنی گومرگ لە سنوورەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان لەچاو شوێنەکانی دیکەی ئێران کەمتر وەربگیرێ.
شیاوی باسە لە حەوتووی ڕابردوو کاسبکاران و دوکاندارانی شارەکانی بانە و پیرانشار و مەریوان بۆ ماوەی پێنج‌رۆژ لە هەمبەر داخرانی سنوورە کۆڵبەرییەکان مانگرتنی گشتییان ڕاگەیاند.

٦/٣/٢٠١٨

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان