شورای مافی مرۆڤی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ جارێکی دیکە پێداگری لەسەر ئەوە کردەوە کە دەبێ ڕاپۆتنێری تایبەت بە کاروباری مافی مرۆڤ لە ئێران دیاری بکرێ.
شورای مافی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان بە ٢١ دەنگی ئەرێنی، ٧ دەنگی نەرێنی و ١٩ دەنگی بێلایەن جارێکی دیکە پێداگرییان لەسەر درێژکردنەوەی مەئمووریەتی ڕاپۆرتنێری تایبەتی ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ کاروباری مافی مرۆڤ لە ئێران کردەوە.
ئەو بڕیارنامەیە لەلایەن وڵاتی سوئێد پێشنیار کرابوو و هەروەها وڵاتی چین، وێنزۆئێلا، کووبا، عێراق، قێرقیزستان، پاکستان و برۆندی دەنگی نەرێنیان بەو بڕیارنامەیە دا.
نوێنەری کۆماری ئیسلامیی ئێران لەو کۆبوونەوەیەدا، هەڵبژاردنی
هێزە ئەمنیەتییەکانی حکوومەتی ئێران سێ چالاکی مەدەنییان لە شاری سەڵماس بانگهێشت و لێپرسینەوەیان لەگەڵ کرا.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، حەوتووی ڕابردوو ٢٩ی ڕەشەمە، سێ چالاکی مەدەنیی خەڵکی شاری سەڵماس سەر بە پارێزگای ورمێ بە ناوەکانی"مەحموود جەباری"،"ئەمین جەداری" و "حەمدوڵا کارساز" لەلایەن ناوەندە حکوومەتییەکانەوە بانگهێشت کران.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە ئەمنیەتییەکان ئەو سێ چالاکە مەدەنییەیان بە تۆمەتی هەوڵدان بۆ بەڕێوەبردنی ڕێوڕەسمی
کتێبی ناوازەی "ناڵەی جودایی" مامۆستا هێمن، شاعیری گەل بۆ جارێکی دیکە لە چاپ درایەوە.
ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ٤ی خاکەلێوە، لە ڕێوڕەمسمێکدا کتێبی "ناڵەی جودایی" بەرهەمی مامۆستا هێمن، بۆ جارێکی دێکە لە چاپی نوێی ئەو کتێبە لە ساڵۆنی "وەحدەت"ـی شاری مەهاباد بە بەشداریی نووسەران و ئەدیبانی کورد ڕوونوێنی لێکرا.
لە چاپی نوێی کتێبی ناڵەی جوداییدا سەرجەم هەڵە ڕێنووسی و ڕێزمانییەکان ڕاست کراونەتەوە و بۆ ئەو کارەش لە "دیکلمە"ی خودی مامۆستا هێمن کەڵک وەرگیراوە کە ئەو دیکلەمەیەی مامۆستا هێمن
بە هۆی هاتنی شەپۆلی بای خێرا، لە ناوچەکانی کوردستان، قوربانی بوونی ١٨ هاووڵاتیی کوردی لێ کەوتەوە.
بەپێی هەواڵە بڵاوکراوەکان، هەڵکردنی بای توند، کە هێندێک لە شار و گوندەکانی کوردستانی گرتەوە، بوو بە هۆی گیان لە دەستدان و بریندار بوونی ١٨ هاووڵاتیی کورد.
هەواڵدەریی "مێهر"ی پارێزگای ورمێ بڵاوی کردۆتەوە، کە لە شاری خۆی بە هۆی ڕمانی داربەست ٦ هاووڵاتیی بریندار بوون و بۆ چارەسەریی پزیشکی ڕەوانە نەخۆشخانەی قەمەری بەنی هاشم کران.
بەپێی ئەو سەرچاوەیە، لە بەشی قوتووری شاری سەڵماس بە هۆی
چوار هاووڵاتیی کورد خەڵکی شاری سەقز و ناوچەی سەرئاوڵەی پارێزگای ئیلام بە هۆی تەقینەوەی مین و کەرەسته بەجێماوەکانی سەردەمی شەڕی ئێران و عێراق بوونە قوربانی.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ڕۆژی هەینی ٣ی خاکەلێوە، هاووڵاتییەکی تەمەن ٣٦ ساڵ خەڵکی گوندی "ئیسحاقئاوای" شاری سەقز بە هۆی تەقینەوەی یەکێک لە مینە بەجێماوەکان، هەر دوو لاقی لە دەست دا.
شوناسی ئەو هاووڵاتییە کوردە بە ناوی "مەنسوور مورادی" تەمەن ٣٦ ساڵ کوڕی محەممەدعەلی خەڵکی گوندی "ئیسحاقئاوا"ی شاری سەقز ڕاگەیەندراوە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، لە ئەنجامی تەقینەوەی ئەو مینەدا، مەنسوور مورادی هەر دوو لاقی لە دەست داوە و بۆ چارەسەری پزیشکی ڕەوانەی
ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ڕۆژی جیهانی ئاو، ڕاگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە و تێیدا لە سەر قەیرانی ئاو لە جیهان هۆشداری دا.
ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان و یەکیەتی ئورووپا، لە ڕۆژی جیهانی ئاو ڕاگەیەندراوێکی هاوبەشیان لە سەر کەمبوونی ئاو و وشکەساڵی لە جیهان بڵاو کردەوە و ئاماژەیان بەوە کردووە کە نزیک بە ١٢٤ میلیۆن کەس لە سەرانسەری جیهاندا لەگەڵ قاتوقڕی بە دوای وشکەساڵی، بەرەوڕوو دەبن.
ڕۆژی ٢٢ی مارس، لە لایەن ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکانەوە لە
سەرەڕای هەبوونی کەشێکی ئەمنیەتی لە ناوچە جیاجیاکانی کوردستان ڕێوڕەسمی پێشوازی کردن لە ساڵی نوێ بەڕێوەچوو و هێشتاش لە هێندێک ناوچە هەر بەردەوامە.
لە یەکەم ڕۆژانی ساڵی ٩٧ی هەتاوی خەڵکی کوردستان بە پاڵپشتی و هاوکاری چالاکانی فەرهەنگی و مەدەنی ڕێووڕەسمی پێشوازی کردن لە نەورۆزیان بەڕێوەبرد.
بە پێی هەواڵ و وێنەکان خەڵکی شارو شارۆچکەو ئاواییەکانی کوردستان بە کردنەوەی ئاگرو هەڵپەڕکێی و لەبەر کردنی جلوبەرگی کوردی ، دیسیانەکە هەستی نەتەوەیی خۆیانیان بەرانبەر دەسەڵات دەربڕی و پێشوازییان لەو بۆنەکانی نەورۆز کرد.
هەروەها ناوەندە ئەمنییەکان کە حەوتێک پێش هاتنی ساڵی نوێ ڕێوشوێنی توندی ئەمنییەتییان گرت بەر و هەوڵیان دا کە ڕێوڕەسمی نەورۆز وەکوو ساڵانی ڕابردوو بەڕێوەنەچێ و هەرلەو پێوەندییەش
ئیلان بێرمەن، جێگری بەرپرسی ئەنجومەنی ڕێبازی دەرەوەی ئەمەریکایی لە واشنگتنە کە ڕێکخراوەکەی تیشک دەخاتە سەر ئاسایشی هەریمی، خۆرهەڵاتی ناوەڕاست و ئاسیای ناوەڕاست.
ئەو لە وتووێژێکی لە گەڵ دەنگی ئەمەریکا سەبارەت بە زەمینەی دیاریکردنی جان بۆڵتن بە ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی سەرۆک تڕامپ و نەخشی ئەو لە بارەی سیاسەتی ئەمەریکا بەرامبەر بە نەخشی کۆماری ئیسلامی لە ناوچەی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست و هەوڵەکانی بۆ ناسەقامگیرکردنی ناوچەکە وەڵامی پرسیارەکانی داوە.
دەنگی ئەمەریکا: سەرۆک تڕامپ، جان بوڵتنی وەک ڕاوێژکاری نوێی ئاسایشی نیشتمانی ناساندوە. ئەو دیاریکردنە چ مانایەکی بۆ سیاسەتی ئەمەریکا لە بەرامبەر ئێرانێ دا دەبێت؟
بێرمەن: پێم وایە روونە کە دانانی جان بۆڵتن بۆ ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی، و دانان و گۆڕینی مایک پەمپۆ سەرۆکی سی ئای ئەی بۆ وەزارەتی دەرەوە کە پێشتر ئەنجامدرا، نیشاندەری گۆڕانی
سەرەڕای ئەوەئ کە لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا، بۆ جاری چەندەم و بە شێوەیەکی فەرمی، لەلایەن؛چەن کەس لە دڵسۆز و نیشتیمانپەروەرەکانی شاری بیجاڕ، وەداوای ئیزنی بەڕێوەچوونی جەژنی نەتەوەیی نەورۆزیان لەبەرپرسانی شار کردووە، تا ئێستاش بەرپرسانی شارەکە، ئەو داواکاریەیان پشت گوێ خستووە و وڵامیان نەداوەتەوە.
هەربۆیە چالاکانی شار داوایان لە هاووڵاتیان کردووە کە خۆیان و بەپێی حەز و ویستی خۆیان ئەو بۆنە نەتەوەییە بەرێوە ببەن.
چالاکانی مەدەنیی شاری کوردستانیی بیجاڕ، داوایان لە سەرجەم هاونیشتمانیانی ئەو باژێڕە کردووە بەشداری لەو بۆنە نەتەوەییەدا بکەن.
کۆماری ئیسلامیی ئێران، ئەمساڵ زیاتر لە ساڵانی ڕابردوو،
هێزە نیزامی و ئەمنییەتییەکانی حکوومەتی ئێران، پاش هێرش کردنە سەر گوندی "نێ"، چەند هاووڵاتییەکی خەڵکی ئەو گوندە دەسبەسەر دەکرێن، کە چارەنووسی دوو کەسیان ناڕوونە.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، لە ئەنجامی هێرشی هێزە حکوومەتییەکان بۆ سەر گوندی نێ، شەڕ و تێکەڵچوون لە نێوان هێزە حکوومەتییەکان و خەڵکی ئەو گوندە هاتە ئاراوە و چەند کەس
باوکی مافی مرۆڤی کوردستان و دامەزرێنەری ڕێکخراوی داکۆکی لە مافی مرۆڤی کوردستان، لە بەیاننامەیەکدا، داوای کرد ساڵی نوێی کوردی با بکرێت بە ساڵی یەکگرتوویی و یەکدەنگی و یەکهەڵوێستی کورد لە بەرانبەر پیلانی دوژمنان.
محەممەد سدیق کەبوودوەند، سەرۆکی ڕێکخراوی داکۆکی لە مافی مرۆڤی کوردستان، لە بەرەبەری ساڵی نوێ کوردی و هاتنی نەورۆز، بەیاننامەیەکی بڵاو کردەوە و داوای کرد، ساڵی نوێ بکرێت بە ساڵی یەکگرتوویی و یەکدەنگی و یەکهەڵویستی.
بە داخێکی گرانەوە، لە ئەنجامی هێرشە دڕندانەکەی سپای تورکیا
ئەمساڵ لە رۆژهەڵاتی کوردستان هاونیشتمانیان بە جۆش و خرۆشەوە پێشوازی لە ساڵی نوێ و نەورۆز کرد.
لە رۆژهەڵاتی کوردستانیش وەک سەرجەم بەشەکانی دیکەی کوردستان ئاگری نەورۆز کرایەوە. هەرچەندە لە ئێران لە شەوی دوایین چوارشەممە ساڵ ئاگری نەورۆز دەکرێتەوە بەڵام لە کوردستان کوڕ و کچ دەست لەناو دەستی یەکدی ئاگری نەورۆزیان کردەوە.
لە ناوچە جیاوازەکانی رۆژهەڵات لاوان بە پۆشینی جلوبەرگی کوردییەوە دەست لەناو دەست و بە گێڕانی شایی و ئاهەنگ ئاگری نەورۆزیان کردەوە و پێشوازییان لە ساڵی نوێ کرد.
لە هەر شارە و بەشێوازی جیاواز ئاگری نەورۆز کرایەوە. لە مەراسیمی کردنەوەی ئاگردا لە کرماشان هەرچەندە خۆی زامدارە بەڵام زامەکانی کوردستانیان
بلیمەتێکی کورد، خەڵکی شاری شنۆ، پاش دامەزراندنی له زانکۆی زانستە پزیشکییەکانی زانکۆی ورمێ، بە هۆی کەمئەندام بوونییەوە لە سەر کارەکەی دەرکرا.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، بلیمەتێکی خەڵکی شاری شنۆ، بە ناوی "سەلاحەدین ئەسەدی" بە هۆی کەمئەندام بوونییەوە، لە لایەن زانکۆی زانستە پزیشکییەکانی شاری ورمێیەوە، لە سەرکار دەرکرا.
ئەو هاونیشتمانییە کوردە، لە وتووێژێکدا لەگەڵ ڕۆژنامەی "همشهری" ڕاگەیاند: "من وەکوو کەمئەندامێک کە لەژێر چاوەدێریی ڕێکخراوی بێهزیستیدام، پاش دەستبەکار بوونم لە زانکۆی زانستە
ئۆرگانە دەوڵەتییەکانی حکوومەتی ئێران، بۆ بەڕێوەبردنی ڕێوڕەسمی جێژنی نەورۆز ئیزنیان بە ناوەندە مەدەنییەکان نەداوە.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ناوەندە مەدەنییەکان لە سنە، نەیانتوانی مۆڵەتی بەڕێوەبردنی جێژنی نەورۆز وەربگرن.
ئۆرگانە دەوڵەتییەکان لە شاری سنە، بە پێنەدانی مۆڵەت بۆ بەڕێوەبردنی جێژنی نەورۆز، بە ناوەندە مەدەنییەکان، جێژنی نەورۆز لە لایەن دەوڵەتەوە لە شوێنێكی دیاریکراو بەڕێوە دەچێت.
ئەم کارەی ئۆرگانە دەوڵەتییەکان، کاردانەوەی چالاکانی مەدەنی لێ کەوتەوە
بەرە بەیانی پێنجشەممە فڕۆکە جەنگیەکانی تورکیا گوندەکانی سەرکان و ماونان و وەسانیان بۆردومان کرد لە دۆڵی باڵەیانی سنووری قەسرێی سەر بە قەزای چۆمان، بەهۆی ئەو بۆردومانانەوە 4 کەس کە بۆ گەشتی نەورۆز سەردانی ئەو ناوچانەیان دەکرد بەر بۆردومانی فڕۆکەکانی تورکیا کەوتن و گیانیان لەدەستدا.
ئەحمەد قادر قایمقامی قەزای چومان بە دەنگی ئەمەریکا دەڵێت