فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-05-31-11-52-19ئەم سێ هاووڵاتییە و بەبێ مۆڵەتی یاسایی دەستبەسەریان کردوون. جەلا فەڕوخی و هەردوو خوشکەزاکەی، ڕەعنا خۆران و ڕۆژان خۆران، پێشتریش بە بۆنەی ڕێوڕەسمی نەورۆزی ورمێوە لە...
2025-05-31-11-50-23 بە نرخی هەرزان پێبدرێت و کرێی گواستنەوەیان بۆ زیاد بکرێت. تائێستاش ژمارەیەکی زۆری بارهەڵگرەکان راگیراون و ئامادەنین کەلوپەل بگوازنەوە. هەروەها سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە...
2025-05-31-11-38-33 نووسینی عەبدوڕەحمان ئاداک هەڵبژێردران. بە پێی هەواڵی هاژە ڕۆژی یەکەمی خەڵاتی قەڵەمی هەژار ئەمڕۆ ٧ی جۆزەردانی ۱۴۰۴ی هەتاوی لە سنە لە حاڵی بەڕێوەچووندایە.یادگار کەریمی سەرۆکی...
2025-05-24-13-02-30 ئەمریکیدا هەبێت. دانوستانە ناڕاستەوخۆکان هێشتا بەردەوامن و ئەگەری پێشکەوتن لە خولی داهاتودا هەیە. وەزیری دەرەوەی ئێران باسی لەوەشكرد، پێشنیازەكان جێگەی گفتوگۆ بون، ڕێککەوتن لەسەر ئەوە...
2025-04-23-20-31-58 ڤیدیۆیەکە، فەرمانی پێویستم دەرکرد بۆ بەدواداچوون بۆ بابەتەکە." داواکاری گشتیی پارێزگای کرماشان گوتی، "بەمەبەستی لێکۆڵینەوەی زیاتر لە وردەکارییەکانی ئەم رووداوە، گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی پەروەردەش...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

کتێبی ناوازەی "ناڵەی جودایی" مامۆستا هێمن، شاعیری گەل بۆ جارێکی دیکە لە چاپ درایەوە.

ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ٤ی خاکەلێوە، لە ڕێوڕەمسمێکدا کتێبی "ناڵەی جودایی" بەرهەمی مامۆستا هێمن، بۆ جارێکی دێکە لە چاپی نوێی ئەو کتێبە لە ساڵۆنی "وەحدەت"ـی شاری مەهاباد بە بەشداریی نووسەران و ئەدیبانی کورد ڕوونوێنی لێکرا.

لە چاپی نوێی کتێبی ناڵەی جودایی‌دا سەرجەم هەڵە ڕێنووسی و ڕێزمانییەکان ڕاست کراونەتەوە و بۆ ئەو کارەش لە "دیکلمە"ی خودی مامۆستا هێمن کەڵک وەرگیراوە کە ئەو دیکلەمەیەی مامۆستا هێمن ساڵی ١٣٥٩ی هەتاوی لە لایەن "مەناف ئیران پەناه"ەوە تۆمار کراوە.

کتێبی ناڵەی جودایی بەرهەمی پڕنێوەڕۆکی مامۆستا هێمن بۆ یەکەم جار لە بەغدا پێتەختی عێراق چاپ کراوە و لە ساڵی ١٣٥٧ی هەتاوییە تا ئێستا چەندین جار چاپ کراوەتەوە، چاپی نوێی ئەو کتێبە ٢٥٦ لاپەڕە لەخۆ دەگرێت.

محەممەد ئەمین شێخولئیسلامی موکری ناسراو بە ھێمن یان ھێمن موکریانی بەھاری ١٣٠٠ی هەتاوی لە شاری مەھاباد لەدایک بووە و یەکێک لە شاعیر، نووسەر و وەرگێڕانی گەورەی کورده.

مامۆستا هێمن لە لایەن دوکتور عەبدلڕەحمان قاسملووەوە بە شاعیری گەل ناسراوە.

26/3/2018

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان