فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-05-31-11-52-19ئەم سێ هاووڵاتییە و بەبێ مۆڵەتی یاسایی دەستبەسەریان کردوون. جەلا فەڕوخی و هەردوو خوشکەزاکەی، ڕەعنا خۆران و ڕۆژان خۆران، پێشتریش بە بۆنەی ڕێوڕەسمی نەورۆزی ورمێوە لە...
2025-05-31-11-50-23 بە نرخی هەرزان پێبدرێت و کرێی گواستنەوەیان بۆ زیاد بکرێت. تائێستاش ژمارەیەکی زۆری بارهەڵگرەکان راگیراون و ئامادەنین کەلوپەل بگوازنەوە. هەروەها سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە...
2025-05-31-11-38-33 نووسینی عەبدوڕەحمان ئاداک هەڵبژێردران. بە پێی هەواڵی هاژە ڕۆژی یەکەمی خەڵاتی قەڵەمی هەژار ئەمڕۆ ٧ی جۆزەردانی ۱۴۰۴ی هەتاوی لە سنە لە حاڵی بەڕێوەچووندایە.یادگار کەریمی سەرۆکی...
2025-05-24-13-02-30 ئەمریکیدا هەبێت. دانوستانە ناڕاستەوخۆکان هێشتا بەردەوامن و ئەگەری پێشکەوتن لە خولی داهاتودا هەیە. وەزیری دەرەوەی ئێران باسی لەوەشكرد، پێشنیازەكان جێگەی گفتوگۆ بون، ڕێککەوتن لەسەر ئەوە...
2025-04-23-20-31-58 ڤیدیۆیەکە، فەرمانی پێویستم دەرکرد بۆ بەدواداچوون بۆ بابەتەکە." داواکاری گشتیی پارێزگای کرماشان گوتی، "بەمەبەستی لێکۆڵینەوەی زیاتر لە وردەکارییەکانی ئەم رووداوە، گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی پەروەردەش...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

باوکی مافی مرۆڤی کوردستان و دامەزرێنەری ڕێکخراوی داکۆکی لە مافی مرۆڤی کوردستان، لە بەیاننامەیەکدا، داوای کرد ساڵی نوێی کوردی با بکرێت بە ساڵی یەکگرتوویی و یەکدەنگی و یەکهەڵوێستی کورد لە بەرانبەر پیلانی دوژمنان.

محەممەد سدیق کەبوودوەند، سەرۆکی ڕێکخراوی داکۆکی لە مافی مرۆڤی کوردستان، لە بەرەبەری ساڵی نوێ کوردی و هاتنی نەورۆز، بەیاننامەیەکی بڵاو کردەوە و داوای کرد، ساڵی نوێ بکرێت بە ساڵی یەکگرتوویی و یەکدەنگی و یەکهەڵویستی.

 

بە داخێکی گرانەوە، لە ئەنجامی هێرشە دڕندانەکەی سپای تورکیا بۆ سەر کانتۆنی عەفرین، پاش دوو مانگ بەرخۆدانی قارەمانانەی شەڕوانان، عەفرینی سەربەرز لە لایەن هێزە زەبەلاحەکەی ناتۆ و پاشماوەکانی داعش و ئەلقاعیدە داگیر کرا.

ئەو کارەساتە بە ڕاشکاوی بۆ کوردی ڕوون کردەوە، کە داگیرکردنی عەفرین پیلانێکی هەرێمایەتی و نێودەوڵەتی دژ بە گەلی کورده.
ئەو پیلانگێڕییە کە لە کەرکوک دەستی پێکرد، بەداخەوە ئێستا گەیشتووەتە عەفرین.

ویژدانە هوشیارەکانی جیهان، دەبێ ئەو پرسیارە بێننە ئاراوە، کە کانتۆنێکی بچووک وەکوو عەفرین چ مەترسییەکی بۆ هێزە زەبەلاحەکەی ناتۆ بووە؟

عەفرین وەکوو ئارامترین شوێنی ڕۆژئاوا و سووریە بۆچی کەوتە بەر پەلاماری سپای هاوبەشی مرۆڤخێنکێنی ئەردۆغان و داعش و ئەلقاعیدە ؟

کورد و ئەو هێزە کوردییانە، کە هێزە وێرانکار و دژەمرۆڤییەکەی داعشیان تێکشاند، بۆچی ئێستا لە پێش چاوی جیهاندا کەوتووەتە بەر هێرشی دڕندانەی خولقێنەری تێرۆریزم و باوکی داعشەوە؟ کۆمەڵگای نێونەتەوەیی بۆچی لە بەرانبەر ژینوسایدی عەفرین و کۆمەڵکوژی و پاکتاوکردنی کورد، کەڕولاڵ بووە و بێهەڵوێستی گرتووەتە بەر؟

ئیدی هەموو شتێک بۆ گەلی کوردی هەر چوارپارچە و ویژدانە بەهۆشەکانی جیهان ئاشکرایە.

ئەو دەوڵەتانەی کە تا ئێستا خۆیان وەکوو لایەنگری مافی مرۆڤ بە خەڵکانی جیهان دەناساند، ئەوڕۆ زۆرتر لە ڕابردوو خۆیان ڕیسوا کردووە.

ڕێکخراوی نێودەوڵەتیی دەوڵەتانی نایەکگرتوو کە ناوی نەتەوە یەکگرتووەکانی لەسەر خۆی ناوە، ئیدی هیج نرخێکی بۆ خۆ نەهێشتووە و متمانەی پێ نەماوە. ئەو ڕێکخراوە ئێستا بووەتە ئوفیسێک بۆ زلهێزەکان تا مامەڵەی پێ بکەن لەسەر ماف و چارەنووسی نەتەوە بێدەوڵەت و بێهێزەکانی جیهان.

لە وەها ئاستێکدا گەلی کورد، دەبێ بەخێرایی بە پەرشوبڵاوی و لاوازی هێزی خۆی کۆتایی بێنێت.

دەبێ لەسەر پێی خۆی و پشت بە هێزی ناوماڵی خۆی، هەڵوێستی یەکدەنگ و یەکگرتوو بگرێت. با لە نەرۆزی ساڵی ۲۷۱۸ کوردیدا، خەڵکانی هەر چوارپارچەی کوردستان دڵنیا ببنەوە کە ئەو دۆخەی کە ئێستا لە کەرکووک و عەفرین خولقاوە، دۆخێکی کاتییە. پیلانی دوژمنانی گەلەکەمان وەکوو هەمیشە سەرناکەوێت، بەڵکوو ئەو پیلانە هەستیاری و هۆشیاری و گرنگیی یەکگرتوویی گەلەکەمان زێدەتر دەکات.

ساڵی نوێ با بکرێت بە ساڵی یەکگرتوویی و یەکدەنگی و یەکهەڵویستی کورد لە بەرانبەر پیلانی دوژمنان.

بەو هیوایە کە ئاشتی و تەبایی و بەرایەتی لە نێو ماڵی کورد سەقامگیر ببێت و بە ئومیدی ڕزگاربوونی خێرای عەفرین و کەرکووک و شوێنە داگیرکراوەکانی کوردستان لە ساڵی نوێدا.

لە کۆتاییدا پیرۆزبایی وەها ساڵێک لە گەلەکەمان لە هەر چوارپارچەی کوردستان دەکەم.

تاران : ۲۹ی ڕەشەمەی ۲۷۱۸ کوردی

محەممەد سدیق کەبوودوەن


دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان