فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

-----qq---q-q- و ئەمەش دەبێتە هۆی دوورکەوتنەوەمان لە ململانێ و دواجار شەڕ." گرۆسی هەروەها لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "X" دیدارەکەی پێنجشەممەی لەگەڵ عەباس عەراقچی وەزیری دەرەوەی...
2024-11-15-02-18-29 داوای لە حکوومەتی ئێران کردووە کە دەرکردن و جێبەجێکردنی سزای لەسێدارەدان ڕابگرێت و ئەم سزایە بە تەواوی هەڵبوەشێنێتەوە.هەروەها، کەمپەینی مافی مرۆڤی ئێران لە بەیاننامەیەکدا...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 


ئیلان بێرمەن، جێگری بەرپرسی ئەنجومەنی ڕێبازی دەرەوەی ئەمەریکایی لە واشنگتنە کە ڕێکخراوەکەی تیشک دەخاتە سەر ئاسایشی هەریمی، خۆرهەڵاتی ناوەڕاست و ئاسیای ناوەڕاست.

ئەو لە وتووێژێکی لە گەڵ دەنگی ئەمەریکا سەبارەت بە زەمینەی دیاریکردنی جان بۆڵتن بە ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی سەرۆک تڕامپ و نەخشی ئەو لە بارەی سیاسەتی ئەمەریکا بەرامبەر بە نەخشی کۆماری ئیسلامی لە ناوچەی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست و هەوڵەکانی بۆ ناسەقامگیرکردنی ناوچەکە وەڵامی پرسیارەکانی داوە.

دەنگی ئەمەریکا: سەرۆک تڕامپ، جان بوڵتنی وەک ڕاوێژکاری نوێی ئاسایشی نیشتمانی ناساندوە. ئەو دیاریکردنە چ مانایەکی بۆ سیاسەتی ئەمەریکا لە بەرامبەر ئێرانێ دا دەبێت؟

بێرمەن: پێم وایە روونە کە دانانی جان بۆڵتن بۆ ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی، و دانان و گۆڕینی مایک پەمپۆ سەرۆکی سی ئای ئەی بۆ وەزارەتی دەرەوە کە پێشتر ئەنجامدرا، نیشاندەری گۆڕانی زۆر ڕوون سەبارەت بە ئێران و بە تایبەتی مەسەلەی ڕێکەوتنی ناوکی ئێرانە. پێم وایە کە کابینەی تڕامپ لە ڕابردوودا بە شێوەی جۆراوجۆر لە نێوان ئەو کەسانەی لایەنگری لە بەرنووسی چاککراوی ئەو ڕێککەوتنە بوون و دەیانەوێست ئەو ڕێکەوتنە باشتر بکەن، و ئەو کەسانەی کە دەیانەوێست ڕێکەوتنەکە هەڵوەشێننەوە و بە تەواوی وەلای بنێن، دابەش ببوو. پێم وایە ژمارەیەکی زۆر لە کاربەدەستانی کابینەی نوێی ڕوانگەیەکی زۆر سەختگیرانەیان بەرامبەر بە ئەو ڕێکەوتنە هەیە و وێدەچێت مانگی مای کە کاتی نوێ کردنەوە و پێداهاتنەوە بە سەر ئەو ڕێکەوتنە دایە، ئەو کاربەدەستانە ڕاوێژی خۆیان بۆ بەڕێوەبەرایەتی تڕامپ دێننە گۆڕێ و ڕەنگە پێشنیاری هەڵوەشاندنەوەی بدەن.

دەنگی ئەمەریکا: چوار وەزیری کابینەی ئیسڕایل وێڕای پیرۆزبایی بە جان بۆڵتن، ڕێزیان لە بریاری دانانی ناوبراو گرت. پێت وایە ئەوە ئاماژەیەکە کە ئیسڕایل ئێستا چاوەڕوانی پشتیوانی بە هێزتر لە لایەن ئەمەریکایە بۆ ئەوەی گوشار بۆ سەر ئێران بێنن تا لە هەوڵەکانی بۆ دامەزراندنی پێگەکانی نەهێنی لەشکری لە سوریا دا دەست هەڵبگرێت؟

بێرمەن: پێم وانیە کە ئەوە بە کەسایەتییەکانەوە بەسترابێتەوە. پێموایە کە ژێنڕاڵ مەک مەستر، ڕاوێژکاری پێشووی ئاسایشی نیشتمانی، سەبارەت بە پەیوەندییەکانی ئەمەریکا و ئیسڕایل زۆر بە توانا بوو. پێم وایە ئەو لە نیگەرانییەکانی سەرەکی ئیسڕایل تێدەگات کە لە ئاکامی دەستێتوەردانی ئێران لە سوریا ئەوە بوونی ئێران لە وڵاتە قوڵتر و دایمی تر دەبێت و دۆخێک پێک دێنێت کە هەڕەشەیەکی ڕاستەقینە پتر لە ڕابردوو بۆ سەروەری نیشتمانی ئیسڕایل دەبێت. ئەو دۆخە لە کاتێک مەک مەستر ڕاوێژکاری نیشتمانی بوو لە گۆڕێدا هەبوو، و کاتێک جان بۆڵتن وەک ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی دەست بە کاری خۆی دەکات دۆخەکە هەر بە ئەو شێوەیە دەبێت. پێم وانیە کە کەسایەتییەکان ئەو هەڵسەنگاندنە بگۆڕن. بەڵام پێم وایە ئیسڕایل دەیتوانی لە ڕابردوودا لە سەر پشتیوانی بەهێزانەی ئەمەریکا جەخت بکاتەوە و ئیستاش بێگومان دەتوانێت ئەو کارە بکات.

25/3/2018

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان