فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-05-31-11-52-19ئەم سێ هاووڵاتییە و بەبێ مۆڵەتی یاسایی دەستبەسەریان کردوون. جەلا فەڕوخی و هەردوو خوشکەزاکەی، ڕەعنا خۆران و ڕۆژان خۆران، پێشتریش بە بۆنەی ڕێوڕەسمی نەورۆزی ورمێوە لە...
2025-05-31-11-50-23 بە نرخی هەرزان پێبدرێت و کرێی گواستنەوەیان بۆ زیاد بکرێت. تائێستاش ژمارەیەکی زۆری بارهەڵگرەکان راگیراون و ئامادەنین کەلوپەل بگوازنەوە. هەروەها سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە...
2025-05-31-11-38-33 نووسینی عەبدوڕەحمان ئاداک هەڵبژێردران. بە پێی هەواڵی هاژە ڕۆژی یەکەمی خەڵاتی قەڵەمی هەژار ئەمڕۆ ٧ی جۆزەردانی ۱۴۰۴ی هەتاوی لە سنە لە حاڵی بەڕێوەچووندایە.یادگار کەریمی سەرۆکی...
2025-05-24-13-02-30 ئەمریکیدا هەبێت. دانوستانە ناڕاستەوخۆکان هێشتا بەردەوامن و ئەگەری پێشکەوتن لە خولی داهاتودا هەیە. وەزیری دەرەوەی ئێران باسی لەوەشكرد، پێشنیازەكان جێگەی گفتوگۆ بون، ڕێککەوتن لەسەر ئەوە...
2025-04-23-20-31-58 ڤیدیۆیەکە، فەرمانی پێویستم دەرکرد بۆ بەدواداچوون بۆ بابەتەکە." داواکاری گشتیی پارێزگای کرماشان گوتی، "بەمەبەستی لێکۆڵینەوەی زیاتر لە وردەکارییەکانی ئەم رووداوە، گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی پەروەردەش...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

هێزە ئەمنیەتییەکانی حکوومەتی ئێران سێ چالاکی مەدەنییان لە شاری سەڵماس بانگهێشت و لێپرسینەوەیان لەگەڵ کرا.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، حەوتووی ڕابردوو ٢٩ی ڕەشەمە، سێ چالاکی مەدەنیی خەڵکی شاری سەڵماس سەر بە پارێزگای ورمێ بە ناوەکانی"مەحموود جەباری"،"ئەمین جەداری" و "حەمدوڵا کارساز" لەلایەن ناوەندە حکوومەتییەکانەوە بانگهێشت کران.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە ئەمنیەتییەکان ئەو سێ چالاکە مەدەنییەیان بە تۆمەتی هەوڵدان بۆ بەڕێوەبردنی ڕێوڕەسمی نەورۆز بانگهێشت و دەستبەسەر کردووە.

بە وتەی ئەو سەرچاوەیە، حەمدوڵا کارساز پاش چەند کاتژمێر لێپرسینەوە هەمان ڕۆژ ئازاد کراوە و ئەو دوو چالاکە مەدەنییەی دیکە بە شێوەی کاتی لە زیندان ئازاد کراون.

پێشتریش، ڕۆژی دووشەممە ٢٨ی ڕەشەمە ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سنە، پێنج چالاکی مەدەنیی خەڵکی ئەو شارەیان بە ناوەکانی "موحسێن مورادی، ئاریوان شاکری، مێهران محەممەدی، عێرفان ساعدپەنا و سالار کازمی" بانگهێشت و لێکۆڵینەوەیان لەگەڵ کردبوو.

26/3/2018

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان