فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-05-31-11-52-19ئەم سێ هاووڵاتییە و بەبێ مۆڵەتی یاسایی دەستبەسەریان کردوون. جەلا فەڕوخی و هەردوو خوشکەزاکەی، ڕەعنا خۆران و ڕۆژان خۆران، پێشتریش بە بۆنەی ڕێوڕەسمی نەورۆزی ورمێوە لە...
2025-05-31-11-50-23 بە نرخی هەرزان پێبدرێت و کرێی گواستنەوەیان بۆ زیاد بکرێت. تائێستاش ژمارەیەکی زۆری بارهەڵگرەکان راگیراون و ئامادەنین کەلوپەل بگوازنەوە. هەروەها سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە...
2025-05-31-11-38-33 نووسینی عەبدوڕەحمان ئاداک هەڵبژێردران. بە پێی هەواڵی هاژە ڕۆژی یەکەمی خەڵاتی قەڵەمی هەژار ئەمڕۆ ٧ی جۆزەردانی ۱۴۰۴ی هەتاوی لە سنە لە حاڵی بەڕێوەچووندایە.یادگار کەریمی سەرۆکی...
2025-05-24-13-02-30 ئەمریکیدا هەبێت. دانوستانە ناڕاستەوخۆکان هێشتا بەردەوامن و ئەگەری پێشکەوتن لە خولی داهاتودا هەیە. وەزیری دەرەوەی ئێران باسی لەوەشكرد، پێشنیازەكان جێگەی گفتوگۆ بون، ڕێککەوتن لەسەر ئەوە...
2025-04-23-20-31-58 ڤیدیۆیەکە، فەرمانی پێویستم دەرکرد بۆ بەدواداچوون بۆ بابەتەکە." داواکاری گشتیی پارێزگای کرماشان گوتی، "بەمەبەستی لێکۆڵینەوەی زیاتر لە وردەکارییەکانی ئەم رووداوە، گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی پەروەردەش...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

شورای مافی مرۆڤی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ جارێکی دیکە پێداگری لەسەر ئەوە کردەوە کە دەبێ ڕاپۆتنێری تایبەت بە کاروباری مافی مرۆڤ لە ئێران دیاری بکرێ.

شورای مافی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان بە ٢١ دەنگی ئەرێنی، ٧ دەنگی نەرێنی و ١٩ دەنگی بێلایەن جارێکی دیکە پێداگرییان لەسەر درێژکردنەوەی مەئمووریەتی ڕاپۆرتنێری تایبەتی ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ کاروباری مافی مرۆڤ لە ئێران کردەوە.

ئەو بڕیارنامەیە لەلایەن وڵاتی سوئێد پێشنیار کرابوو و هەروەها وڵاتی چین، وێنزۆئێلا، کووبا، عێراق، قێرقیزستان، پاکستان و برۆندی دەنگی نەرێنیان بەو بڕیارنامەیە دا.

نوێنەری کۆماری ئیسلامیی ئێران لەو کۆبوونەوەیەدا، هەڵبژاردنی ڕاپۆرتنێری تایبەتی نەتەوەیەکگرتووەکان لە کاروباری مافی مرۆڤ بۆ ئێرانی بە هەوڵی”سیاسی”، “نادادپەروەرانە” و لادانی شورای مافی مرۆڤ لە ئامانجە سەرەتاییەکانی ئەو ڕێکخراوەیە” زانی.

شایانی باسە هەتا ئێستا شورای مافی مرۆڤی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان جێگرەوەیەکی بۆ عاسیمە جەهانگیر، ڕاپۆرتنێری تایبەتی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ کاروباری مافی مرۆڤ لە ئێران دیاری نەکردووە.

26/3/2018

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان