فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-05-31-11-52-19ئەم سێ هاووڵاتییە و بەبێ مۆڵەتی یاسایی دەستبەسەریان کردوون. جەلا فەڕوخی و هەردوو خوشکەزاکەی، ڕەعنا خۆران و ڕۆژان خۆران، پێشتریش بە بۆنەی ڕێوڕەسمی نەورۆزی ورمێوە لە...
2025-05-31-11-50-23 بە نرخی هەرزان پێبدرێت و کرێی گواستنەوەیان بۆ زیاد بکرێت. تائێستاش ژمارەیەکی زۆری بارهەڵگرەکان راگیراون و ئامادەنین کەلوپەل بگوازنەوە. هەروەها سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە...
2025-05-31-11-38-33 نووسینی عەبدوڕەحمان ئاداک هەڵبژێردران. بە پێی هەواڵی هاژە ڕۆژی یەکەمی خەڵاتی قەڵەمی هەژار ئەمڕۆ ٧ی جۆزەردانی ۱۴۰۴ی هەتاوی لە سنە لە حاڵی بەڕێوەچووندایە.یادگار کەریمی سەرۆکی...
2025-05-24-13-02-30 ئەمریکیدا هەبێت. دانوستانە ناڕاستەوخۆکان هێشتا بەردەوامن و ئەگەری پێشکەوتن لە خولی داهاتودا هەیە. وەزیری دەرەوەی ئێران باسی لەوەشكرد، پێشنیازەكان جێگەی گفتوگۆ بون، ڕێککەوتن لەسەر ئەوە...
2025-04-23-20-31-58 ڤیدیۆیەکە، فەرمانی پێویستم دەرکرد بۆ بەدواداچوون بۆ بابەتەکە." داواکاری گشتیی پارێزگای کرماشان گوتی، "بەمەبەستی لێکۆڵینەوەی زیاتر لە وردەکارییەکانی ئەم رووداوە، گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی پەروەردەش...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 


بلیمەتێکی کورد، خەڵکی شاری شنۆ، پاش دامەزراندنی له زانکۆی زانستە پزیشکییەکانی زانکۆی ورمێ، بە هۆی کەمئەندام بوونییەوە لە سەر کارەکەی دەرکرا.


بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، بلیمەتێکی خەڵکی شاری شنۆ، بە ناوی "سەلاحەدین ئەسەدی" بە هۆی کەمئەندام بوونییەوە، لە لایەن زانکۆی زانستە پزیشکییەکانی شاری ورمێیەوە، لە سەرکار دەرکرا.

ئەو هاونیشتمانییە کوردە، لە وتووێژێکدا لەگەڵ ڕۆژنامەی "همشهری" ڕاگەیاند: "من وەکوو کەمئەندامێک کە لەژێر چاوەدێریی ڕێکخراوی بێهزیستیدام، پاش دەستبەکار بوونم لە زانکۆی زانستە پزیشکییەکان، بە هۆی کەمئەندام بوونمەوە، لە سەر کارەکەم دەرکرام.

بە وتەی ئەو هاونیشتمانییە کوردە، ناوبراو بە شێوەی گرێبەستی لە زانکۆی زانستە پزیشکییەکان کاری کردووە و بۆ دامەزراندنی بە شێوەی فەرمی، پێویستی بە بەڵگەیەک، بەتایبەت بەڵگەی پشتگیریی خوێندن و "تاوانبارنەبوون"، "گۆزینش و "مۆڵەتیی پزیشکی" هەبووە، کە تەواوی ئەو قۆناغانەی بە سەرکەوتوویی تێپەڕاندووە.

بە وتەی ناوبراو، دەرکردنی نایاسایی بووە و یەکێک لە ئۆرگانە دەوڵەتییەکان کە بەردەام لە دەرکردنی سەلاحەدین ئەسەدی پێداگری کردووە، ڕێکخراوی بێهزیستیی شاری ورمێ بووە.

هەروەها، "جێگری بەشداریی خەڵک، دامەزراندن و ڕێکخراوەکانـ"ـی نادەوڵەتیی بێهزیستی شاری ورمێ دەڵێت: "دەرکردنی ئەو بلیمەتە کوردە شتێکی نایاساییە، چونکە نابراو تاقیکارییەکانی بە پلەی باشەوە تێپەڕاندووە و ٣ لەسەدی پشکی بێهزیستیشی هەبووە و هەروەها بوارە پسپۆڕانە و زانستییەکانی تەواو کردووە، بۆیە دەرکردنی ناوبراو نایاساییە و هیچ پاساوێک هەڵناگرێت.

21/3/2018

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان