فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-05-31-11-52-19ئەم سێ هاووڵاتییە و بەبێ مۆڵەتی یاسایی دەستبەسەریان کردوون. جەلا فەڕوخی و هەردوو خوشکەزاکەی، ڕەعنا خۆران و ڕۆژان خۆران، پێشتریش بە بۆنەی ڕێوڕەسمی نەورۆزی ورمێوە لە...
2025-05-31-11-50-23 بە نرخی هەرزان پێبدرێت و کرێی گواستنەوەیان بۆ زیاد بکرێت. تائێستاش ژمارەیەکی زۆری بارهەڵگرەکان راگیراون و ئامادەنین کەلوپەل بگوازنەوە. هەروەها سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە...
2025-05-31-11-38-33 نووسینی عەبدوڕەحمان ئاداک هەڵبژێردران. بە پێی هەواڵی هاژە ڕۆژی یەکەمی خەڵاتی قەڵەمی هەژار ئەمڕۆ ٧ی جۆزەردانی ۱۴۰۴ی هەتاوی لە سنە لە حاڵی بەڕێوەچووندایە.یادگار کەریمی سەرۆکی...
2025-05-24-13-02-30 ئەمریکیدا هەبێت. دانوستانە ناڕاستەوخۆکان هێشتا بەردەوامن و ئەگەری پێشکەوتن لە خولی داهاتودا هەیە. وەزیری دەرەوەی ئێران باسی لەوەشكرد، پێشنیازەكان جێگەی گفتوگۆ بون، ڕێککەوتن لەسەر ئەوە...
2025-04-23-20-31-58 ڤیدیۆیەکە، فەرمانی پێویستم دەرکرد بۆ بەدواداچوون بۆ بابەتەکە." داواکاری گشتیی پارێزگای کرماشان گوتی، "بەمەبەستی لێکۆڵینەوەی زیاتر لە وردەکارییەکانی ئەم رووداوە، گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی پەروەردەش...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 


ئەمساڵ لە رۆژهەڵاتی کوردستان هاونیشتمانیان بە جۆش و خرۆشەوە پێشوازی لە ساڵی نوێ و نەورۆز کرد.

لە رۆژهەڵاتی کوردستانیش وەک سەرجەم بەشەکانی دیکەی کوردستان ئاگری نەورۆز کرایەوە. هەرچەندە لە ئێران لە شەوی دوایین چوارشەممە ساڵ ئاگری نەورۆز دەکرێتەوە بەڵام لە کوردستان کوڕ و کچ دەست لەناو دەستی یەکدی ئاگری نەورۆزیان کردەوە.

لە ناوچە جیاوازەکانی رۆژهەڵات لاوان بە پۆشینی جلوبەرگی کوردییەوە دەست لەناو دەست و بە گێڕانی شایی و ئاهەنگ ئاگری نەورۆزیان کردەوە و پێشوازییان لە ساڵی نوێ کرد.

لە هەر شارە و بەشێوازی جیاواز ئاگری نەورۆز کرایەوە. لە مەراسیمی کردنەوەی ئاگردا لە کرماشان هەرچەندە خۆی زامدارە بەڵام زامەکانی کوردستانیان لەبیرنەکرد و پەیامی پشتیوانییان بۆ عەفرین نارد.

ئاگری نەورۆز لە مەریوان و بە تایبەتیش لە گوندی "نەی هەر ساڵ" بە شیوازێکی تایبەتی کوردانە هەڵکراوە، بەڵام ئەمساڵ هێزە ئەمنییەکان لەناو گوندەکەدا بڵاوبوونەوە و رێگریان لە بەڕێوەچوونی مەراسیمەکە کرد.

هەروەها بۆ یەکەمجار لە شاری سنە، پارێزگار و شارەوانی سنە لە یاریگای تۆپی پێی شارەکە رێوڕەسمی سەری ساڵ و نەورۆزیان رێکخست. میدیاکانی نزیک لە حکومەت دەڵێن، 20 هەزار کەس لەو رێوڕەسمەدا بەشداربوون.

لە شاری مهابادیش پێشانگەی کولتووری و کەلەپووری کوردی بەناوی "هەوارگە" کرایەوە، جلوبەرگی رەسەن، کەلوپەلی کۆن و کەلەپووری کوردستان نمایشکران.

لە شاری ئۆرمیە لاوان بە هەڵکردنی ئاگر و یاریی ئاگرین پێیاننایە ناوی ساڵێکی نوێ و بە هەڵپەڕکێی کوردی پێشوازییان لە ساڵی نوێ کرد.

21/3/2018

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان