فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-05-31-11-52-19ئەم سێ هاووڵاتییە و بەبێ مۆڵەتی یاسایی دەستبەسەریان کردوون. جەلا فەڕوخی و هەردوو خوشکەزاکەی، ڕەعنا خۆران و ڕۆژان خۆران، پێشتریش بە بۆنەی ڕێوڕەسمی نەورۆزی ورمێوە لە...
2025-05-31-11-50-23 بە نرخی هەرزان پێبدرێت و کرێی گواستنەوەیان بۆ زیاد بکرێت. تائێستاش ژمارەیەکی زۆری بارهەڵگرەکان راگیراون و ئامادەنین کەلوپەل بگوازنەوە. هەروەها سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە...
2025-05-31-11-38-33 نووسینی عەبدوڕەحمان ئاداک هەڵبژێردران. بە پێی هەواڵی هاژە ڕۆژی یەکەمی خەڵاتی قەڵەمی هەژار ئەمڕۆ ٧ی جۆزەردانی ۱۴۰۴ی هەتاوی لە سنە لە حاڵی بەڕێوەچووندایە.یادگار کەریمی سەرۆکی...
2025-05-24-13-02-30 ئەمریکیدا هەبێت. دانوستانە ناڕاستەوخۆکان هێشتا بەردەوامن و ئەگەری پێشکەوتن لە خولی داهاتودا هەیە. وەزیری دەرەوەی ئێران باسی لەوەشكرد، پێشنیازەكان جێگەی گفتوگۆ بون، ڕێککەوتن لەسەر ئەوە...
2025-04-23-20-31-58 ڤیدیۆیەکە، فەرمانی پێویستم دەرکرد بۆ بەدواداچوون بۆ بابەتەکە." داواکاری گشتیی پارێزگای کرماشان گوتی، "بەمەبەستی لێکۆڵینەوەی زیاتر لە وردەکارییەکانی ئەم رووداوە، گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی پەروەردەش...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

بەرە بەیانی پێنجشەممە فڕۆکە جەنگیەکانی تورکیا گوندەکانی سەرکان و ماونان و وەسانیان بۆردومان کرد لە دۆڵی باڵەیانی سنووری قەسرێی سەر بە قەزای چۆمان، بەهۆی ئەو بۆردومانانەوە 4 کەس کە بۆ گەشتی نەورۆز سەردانی ئەو ناوچانەیان دەکرد بەر بۆردومانی فڕۆکەکانی تورکیا کەوتن و گیانیان لەدەستدا.

ئەحمەد قادر قایمقامی قەزای چومان بە دەنگی ئەمەریکا دەڵێت لە گوندی سەرکان سەر بە ناحیەی قەسرێی قەزای چۆمان 4 گەنج بە مەبەستی گەشت چوونەتە ئەو شوێنە بەر بۆدومانی فڕۆکە جەنگیەکانی تورکیا کەوتوون ، هەروەها سەبارەت بە بوونی بنکە و بارەگاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان پەکەکە لەو ناوچانە، ناوبراو دەڵێت "پەکەکە لەو ناوچەیە تەواجودی هەیە بە پێی ئەو تەواجودانەی کە هەیانە ئەوە وا دەکات ئەو شوێنانەی کە نیشتەجێنە دووچاری ئەو بۆمبارانە ببێتەوە."

هەرێم مەحمود برای شەرۆ کە یەکێکە لە قوربانییەکان، بە دەنگی ئەمەریکا دەڵێت" براکەم بۆ ئاهەنگی نەورۆز چوو بووە قەندیل دواتر لە گەڕانەوەیان لە دۆڵی باڵەیان لە لایەن فڕۆکە جەنگیەکانی تورکیاوە دەکرێنە ئامانج و بۆردومان دەکرێن و گیانیان لەدەستدا هەروەها باسی ئەوەش دەکات کە چەکدارانی پەکەکە لە دەوروبەری ئەو گوندانە هەن.

لوقمان ئەحمەد خەڵکی گوندی سەرکانە ئەو گوندەی کە فڕۆکەکانی تورکیا بۆردومانی کردووە بە دەنگی ئەمەریکا دەڵێت زیانی بۆردومانەکان 4 کەس گیانی لەدەستدا و تەواوی ئەو خانووانەی نزیک و ئەوانەشی کە لێدراون تێکچوون و خراپ بوون و هەر ئاسەواری خانووەکانیش نەماوە .

جێی ئاماژەیە ئەو چوار کەسەی کە گیانیان لە دەستداوە بەناوەکانی مستەفا وەرتی و سمایل وەرتی و شەرۆ مەحمود و دەرباز سماقوڵی بوون ، دوو لەوانە پێشمەرگە بوون و دووی تریش خویندکار لە کاتی گەڕانەوەیان لە قەندیل ویستیان لە گوندی سەرکان پشویەک بدەن لە ماڵی یەکێک لەو چوار کەسەی کە گیانی لەدەستداوە، بەڵام بەر بۆردومانی فڕۆکە جەنگیەکانی تورکیا کەوتن.

23/3/2018

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان