فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-05-31-11-52-19ئەم سێ هاووڵاتییە و بەبێ مۆڵەتی یاسایی دەستبەسەریان کردوون. جەلا فەڕوخی و هەردوو خوشکەزاکەی، ڕەعنا خۆران و ڕۆژان خۆران، پێشتریش بە بۆنەی ڕێوڕەسمی نەورۆزی ورمێوە لە...
2025-05-31-11-50-23 بە نرخی هەرزان پێبدرێت و کرێی گواستنەوەیان بۆ زیاد بکرێت. تائێستاش ژمارەیەکی زۆری بارهەڵگرەکان راگیراون و ئامادەنین کەلوپەل بگوازنەوە. هەروەها سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە...
2025-05-31-11-38-33 نووسینی عەبدوڕەحمان ئاداک هەڵبژێردران. بە پێی هەواڵی هاژە ڕۆژی یەکەمی خەڵاتی قەڵەمی هەژار ئەمڕۆ ٧ی جۆزەردانی ۱۴۰۴ی هەتاوی لە سنە لە حاڵی بەڕێوەچووندایە.یادگار کەریمی سەرۆکی...
2025-05-24-13-02-30 ئەمریکیدا هەبێت. دانوستانە ناڕاستەوخۆکان هێشتا بەردەوامن و ئەگەری پێشکەوتن لە خولی داهاتودا هەیە. وەزیری دەرەوەی ئێران باسی لەوەشكرد، پێشنیازەكان جێگەی گفتوگۆ بون، ڕێککەوتن لەسەر ئەوە...
2025-04-23-20-31-58 ڤیدیۆیەکە، فەرمانی پێویستم دەرکرد بۆ بەدواداچوون بۆ بابەتەکە." داواکاری گشتیی پارێزگای کرماشان گوتی، "بەمەبەستی لێکۆڵینەوەی زیاتر لە وردەکارییەکانی ئەم رووداوە، گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی پەروەردەش...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

سەرەڕای هەبوونی کەشێکی ئەمنیەتی لە ناوچە جیاجیاکانی کوردستان ڕێوڕەسمی پێشوازی کردن لە ساڵی نوێ بەڕێوەچوو و هێشتاش لە هێندێک ناوچە هەر بەردەوامە.

لە یەکەم ڕۆژانی ساڵی ٩٧ی هەتاوی خەڵکی کوردستان بە پاڵپشتی و هاوکاری چالاکانی فەرهەنگی و مەدەنی ڕێووڕەسمی پێشوازی کردن لە نەورۆزیان بەڕێوەبرد.

بە پێی هەواڵ و وێنەکان خەڵکی شارو شارۆچکەو ئاواییەکانی کوردستان بە کردنەوەی ئاگرو هەڵپەڕکێی و لەبەر کردنی جلوبەرگی کوردی ، دیسیانەکە هەستی نەتەوەیی خۆیانیان بەرانبەر دەسەڵات دەربڕی و پێشوازییان لەو بۆنەکانی نەورۆز کرد.

هەروەها ناوەندە ئەمنییەکان کە حەوتێک پێش هاتنی ساڵی نوێ ڕێوشوێنی توندی ئەمنییەتییان گرت بەر و هەوڵیان دا کە ڕێوڕەسمی نەورۆز وەکوو ساڵانی ڕابردوو بەڕێوەنەچێ و هەرلەو پێوەندییەش دەستیان دایە بانگهێشت کردن و هەڕەشە کردن و دەسبەسەر کردنی چالاکانی مەدەنی و ڕێکخەرانی ئاهەنگی نەورۆز.

لە رۆژانی ڕابردوو دەیان کەس لە چالاکانی مەدەنی کە لە هەوڵی بەڕێوەبردنی ڕێوڕەسمەکانی نەورۆزیدا بوون، لەلایەن ناوەندە ئەمنیەتییەکانەوە بانگ کراون و ژمارەیەک لەوان دەسبەرن.

بەپێی ڕاپۆرتی چاونیوز دەیان کەس لە چالاکانی مەدەنی کە لە هەوڵی بەڕێوەبردنی ڕێوڕەسمی نەورۆز بوون لە ڕێگای جۆراوجۆرەو گوشاریان لەسەر خراوەو ژمارەیەک لەوان دەسبەسەر و هەڕەشەی توندیان لێکراوە.

هەر لەو پێوەندییە‌دا لە سنە ناوەندە ئەمنیەتییەکانی ئەو شارە و چەند شارێکی دیکەی کوردستان سەرەڕۆیانە و بێ بەڵگەی قانوونی لە دەزگای قەزایی دەیان کەس لە چالاکانی مەدەنییان بانگ کردوە و دەسبەسەریان کردوون.

موحسین ڕەزەوی، سدیق ڕۆستەمی، ئازاد لوتفیپوور، ڕامین ساڵحی، خەلیل منبەری، ئومید شێخی، جەلال خودامرادی، موسلیم سەعیدپوور، سەیران سەعیدپوور، مسلم سعید پور، عیرفان ساعیدپەنا و سالار کازمی ناوی چەند کەس لە چالاکانی مەدەنیی سنە و بۆکانن کە بانگ کراونەتە ناوەندە ئەمنیەتییەکان و بۆ ماوەی چەند سەعات لێپرسینەوەیان لێ کراوە.

شایانی باسە هەندێک لەو کەسانە دوای لێپرسینەوەی بازجووەکانی ئیدارەی ئیتلاعات بە شێوەی کاتی ئازاد بوون و ژمارەیەک لەوان وەک عیرفان ساعیدپەنا و سالار کازمی ئێستاش لە گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕاگیراون.

25/3/2018

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان