فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

-----qq---q-q- و ئەمەش دەبێتە هۆی دوورکەوتنەوەمان لە ململانێ و دواجار شەڕ." گرۆسی هەروەها لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "X" دیدارەکەی پێنجشەممەی لەگەڵ عەباس عەراقچی وەزیری دەرەوەی...
2024-11-15-02-18-29 داوای لە حکوومەتی ئێران کردووە کە دەرکردن و جێبەجێکردنی سزای لەسێدارەدان ڕابگرێت و ئەم سزایە بە تەواوی هەڵبوەشێنێتەوە.هەروەها، کەمپەینی مافی مرۆڤی ئێران لە بەیاننامەیەکدا...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

هێزە نیزامی و ئەمنییەتییەکانی حکوومەتی ئێران، پاش هێرش کردنە سەر گوندی "نێ"، چەند هاووڵاتییەکی خەڵکی ئەو گوندە دەسبەسەر دەکرێن، کە چارەنووسی دوو کەسیان ناڕوونە.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو  ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، لە ئەنجامی هێرشی هێزە حکوومەتییەکان بۆ سەر گوندی نێ، شەڕ و تێکەڵچوون لە نێوان هێزە حکوومەتییەکان و خەڵکی ئەو گوندە هاتە ئاراوە و چەند کەس لە دانیشتوانی ئەو گوندە لە لایەن هێزە نیزامییەکانی حکوومەتییەوە دەسبەسەر کراون.

شوناسی ٧ کەس لە هاووڵاتییانی دەسبەسەرکراوی خەڵکی نێ، کە بۆ ئاژانسی کوردپا ڕوون بۆتەوە بەم چەشنەیە:

محەممەد مورادی، مەحموود گرامی، حەمید تەوفیقی، سامان ئەمیا، زانکۆ ئەرژەنگی، کۆسار ئەرژەنگی و سەلاح ئەمیا.

پێنج کەس لەو ٧ هاووڵاتییە ئازاد کراون.

 کۆسار ئەرژەنگی و سەلاح ئەمیا، هێشتا ئازاد نەکراون و بێسەروشوێنن.

ئێوارەی ڕۆژی سێشەممە ٢٩ی ڕەشەمە، هێزە نیزامی و ئینتزامییەکانی حکوومەتی ئیسلامیی ئێران، هێرشیان کردە سەر گوندی "نێـ"ـی مەریوان و پێشیان بە بەڕێوەچوونی جێژنی نەورۆز لەو گوندە گرتووە.

23/3/2018

 

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان