پاش زیاتر لە ٥ مانگ لە ڕووداوی دڵتەزێنی بوومەلەرزەی ئزگلە لە کرماشان، هێشتا خەڵک بە دڵەڕاوكێ و بێ سەرپەنای شیاو دەژین.
٥ مانگی رابردوو بۆ لێقەوماوانی بوومەلەرزەی کرماشان ٥ مانگ لێوانلێو لە نەهامەتی و ترس و دڵەڕاوکێ بوو؛ لەلایەکەوە خەمی لەدەستدانی ئازیزان و لەنێوچوونی ژیان و ماڵ، لەلایەکی دیکەوە بەدی نەکردنی هیچ ئاسۆیەکی ڕوون و ناچار بوون بە ڕووبەڕووبوون لەگەڵ کێشەگەلێک کە ڕەنگە هیچ کات بیریان لێ نەکردبێتەوە؛ کێشەگەلی وەک بەفر و باران و شەختە و سەرما و نەخۆشییەکانی ئەم وەرزە، مردنی منداڵانی کەم تەمەن بەهۆی سەرمابردوویی و نەبوونی کەلوپەلی گەرمکەرەوە، نەبوونی سەرپەنای گونجاو و کانێکس و خێوەتی لاواز و گڕگرتنیان، نەبوونی ئیمکانات و سرویسی بێهداشتی و لە ئێستاشدا بەرەبەرە نیزیکبوونەوە لە وەرزی گەرما و هاتنی چەندین جۆر خشۆکەی وەک مار و دووپشک و هەزارپێ و ئەگەری بڵاوبوونەوەی نەخۆشیی
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی “تەسنیم” دوو بازاڕچەی سنووریی شووشمێ و تەمەرچین لە شارەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ، بۆ هێنانی شتومەک بە فەرمی دیاری کران.
سنوورەکانی شووشمێ لە شاری پاوە و تەمەرچینی شاری پیرانشار وەکوو دوو سنووری “پیلۆت” شوێنی دیاریکردنی هینانی کەلوپەل بە فەرمی لە لایەن حکوومەتی ئێرانەوە ناسێندرا.
فەرمانداری شاری پاوە وێرای پشتڕاست کردنەوەی ئەم هەواڵە ڕایگەیاند: پاش هەڵسەنگاندن و پشکنینی بەرپرسانی وڵات لە سنووری پارێزگاکانی کرماشان و ورمێ و سنە، ئەم دوو سنوورە وەکوو سنووری هێنانی شتومەک و کۆڵبەری بە فەرمی دەسنیشان کران.
ئەو بەرپرسە حکوومەتییە هەروەها ڕایگەیاند: چالاکانی ئابووری و بازرگانان دەتوانن شتومەک و کەرەستەی خۆیان لە سنوورە فەرمییەکان وڵات بەتایبەت پەرویزخان و باشماخ بە گومرۆکی
سەر لەبەیانی رۆژی چوارشەممە ٢٢ی خاکەلیوە ١٣٩٧ "سارم خانی سادق وەزیری"پارێزەر و ماف ناسی کورد لە تەمەنی ٩٧ ساڵەیی لە وڵاتی سویس کۆچی دوایی کرد.
سارمەدین سادق وەزیری لە ١٢ی جۆزەردانی ساڵی ١٣٠٠ لە شاری سنەی رۆژهەڵاتی کوردستان لەدایکبووە، خوێندنی سەرەتایی لەم شارەو دواناوەندی لە سنەو تەورێز تەواو کردوەو دوای ساڵێک توانی لە بەشی یاسا لە زانکۆ درێژە بە خوێندن بداو سەرەنجام لە دەزگای قەزایی ئەوکاتی ئێران کاری پێدەسپێردرێ.
ساڵی ١٣٣١ی هەتاوی لە تەنیشت کۆمیتەی ناوەندیی حیزبی توودە، کۆمیتەیەک بەناوی کۆمیتەی ئازەربایجانو کوردستان پێکدێ کە ناوبراو یەکێک لە ئەندامانی ئەو کۆمیتە سێ کەسییە بووەو بەرپرسی کاروباری کوردستان بووە.
دوای کودێتای ٢٨ی گەڵاوێژی ١٣٣٢ی هەتاوی دەستبەسەر دەکرێو
پارێزەی دۆسیەی زیندانییەکی سیاسیی کوردی مەحکووم بە ئێعدام، تەئیدکردنی حوکمی"ڕامین"ـی بە دژایەتی لەگەڵ یاسا بنەڕەتییەکانی مافی مرۆڤ" ڕاگەیاند.
حوسێن ئەحمەدی نیاز، پاڕێزەری دۆسیەی ڕامین حوسێن پەناهی، زیندانی سیاسیی کوردی مەحکووم بە ئیعدام لە زیندانی شاری سنە لە هەوڵوستێکدا سەبارەت بە پشتڕاستکردنەوەی حوکمی ئەو زیندانییە کوردە لە دیوانی باڵای وڵات لە وتووێژێکدا لەگەڵ ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا ڕایگەیاند: "ڕامین لەدانیشتنی دادگادا، که لە ڕێکەوتی ٢٥ی مانگی بەفرانباری ساڵی ڕابردوو بەڕێوەچوو، باسی لە ئازار و ئەشکەنجەکرانی خۆی کردووە و تەواو دانپێنانەکانی لەژێر ئەشکەنجە دابووه، هەروەها دیوانی باڵای وڵات دەبێ پێڕاگەیشتن بەو پرسە بکات
له ماوهی دوو رۆژی رابردوودا، زۆرترین قسهی بهرپرسانی باڵای ئهمهریكا و رووسیا، وهشاندنی گورزی سهربازی بووه له سووریا، ئهمهش به هۆی ئهنجامدانی هێرشی كیمیایی لهلایهن رژێمهكهی ئهسهدهوه بۆ سهر شارۆچكهی دوما له ناوچهی غوتهی رۆژههڵاتی دیمهشق.
ههڕهشهكانی ترهمپ، گهیشتوونهته ئاستی پێكهینانی هاوپهیمانێتییهكی سیانی نێوان ئهمهریكا، بهریتانیا و فهرهنسا و وهشاندنی گورزی سهربازی و مووشهك بارانكردنی بنكه سهربازییهكانی ئهسهد، كه له ئهنجامدانی هێرشه كیمیاییهكهدا تێوهگلاون، به گوێرهی میدیاكانیش، ترهمپ دهیهوێت به بهردێك پێنج ئامانج بپێكێت و تهنها مهبهستی لێدان له ئهسهد نییه.
1- دهربازبوونی له تۆمهتی دهستێوهردانی رووسیا له ههڵبژاردنهكانی ئهمهریكا
لهوهتهی گهیشتنی به پۆستی سهرۆكی ئهمهریكا، بهردهوام تۆمهتی
بەشێک لە چالاکانی مەدەنیی و ئایینیی کوردستان بە مەبەستی پێشگرتن لە زێدەڕەوی گرووپە توندڕەوەکان و ئاگادارکردنەوەی خەلکی کوردستان لە کەمتەرخەمیی ناوەندە پێوەندیدارەکان لەو بارەوە کەمپەینێکیان پێکهێناوە.
لە یەکەم هەنگاوی دەسپێکردنی کەمپەنی “نا بۆ توندوتیژی مەزهەبی” بە بڵاو کردنەوەی بەیاننامەیەک ئامانج ومەبەستە سەرەکییەکانی ئەو کەمپەینە بۆ ڕای گشتی باس کراون.
لە بەشێک لە یەکەم بەیاننامەی کەمپەینی نا بۆ توندڕەوی ئایینیی لە کوردستان، بە باسکردن لە مێژووی ژیانی مەزهەبی گەلی کورد بەگشتی و، بەتایبەتی لە کوردستانی ئێران ، شێوەی هەڵسوکەوتی ژیرانەو باوەڕمەندانەی گەلی کورد لە گەڵ ئایینی ئیسلام ، هەرچەشنە توندڕەوی و تێکدانی دۆخی کوردستانیان لەژێر ناوی ئایینی ئیسلام مەحکووم کردوە.
بەڕێوەبەرانی کەمپەینی نابۆ توندڕەوی ئاییینی بە هەڵسەنگاندنی
فڕۆكهكانی هێزی هاوپهیمانان لە دژی داعش بە سەركردایەتی ئەمریكا، دەستیان بە بۆردوومانكردنی بنكه و پێگه سهربازییهكانی سوپای ڕژێمی ئەسەد لە سووریا كرد.
روانگهی سووری بۆ مافهكانی مرۆڤ بڵاوی كردەوە كە بۆردومانەكەی ئەمڕۆی هاوپەیمانان بۆ سەر شاری مهیادینی سهر به پارێزگای دێر زوور بوو.
ئەم بۆردوومانەی ئەمڕۆ دوای ڕۆژێك لە هەڕەشەكانی دوێنێی ئەمریكا دێت، كە لە بەرانبەر كیمیابارانكردنی ناوچهى دۆماى له غوتهى رۆژهەڵات لەلایەن ڕژێمی ئەسەدەوە ئاراستەی دیمەشقی كردبوو.
بەپێی زانیاری و هەواڵی ماڵپەڕێکی بەریتانی، هێزە چەکدارەکانی بەریتانیا سەرقاڵی داڕشتنی چەند ڕێکارێکن بۆ ئەوەی بە هاوبەشی لەگەڵ ئەمریکا هێرش بکەنە سەر هێزەکانی سووریا.
ماڵپەڕی (دەیلی مەیل)ی بەریتانی بڵاوی کردەوە فەرماندە باڵاکانی سوپای بەریتانیا ئەرکی سەرشانیانە گەڵاڵەیەکی تۆڵەئەستێنانە لە بەرانبەر هێرش کیمیایەیەکەی
هێزەکانی سپای پاسدارانی لە سنوری کرماشان و هەرێمی کوردستانی عێراق، تەقەیان لە چەند هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی باشوور کرد کە لە ئەنجامدا هاووڵاتییەک گیانی لە دەستدا و هاووڵاتییەکی دیکەش بریندار بوو.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ئێوارەی ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ١٨ی خاکەلێوە، چەکدارانی سپای پاسداران لە سنووری کرماشان و هەرێمدا دوو هاووڵاتیی کورد خەڵکی شاری کەلار سەر بە هەرێمی کوردستانیان کردە ئامانجی گوللە.
شوناسی ئەو هاووڵاتییە کوژراوە بە ناوی "بیاکۆ ئیسماعیل" تەمەن ٢٥ ساڵ ڕاگەیەندراوە.
ئەو ڕووداوە لە چیای "شهواڵدڕه" لە سنووری نێوان شاری کەلار و شاری سەرپێڵی زەهاو ڕوویداوە.
کاناڵی تەلەفزیۆنی "ڕووداو" وێڕای پشتڕاست کردنەوەی ئەم هەواڵە ڕایگەیاندووە:
کرێکارانی "ارکان ثالث"ی پاڵاوگەی گازی شاری ئیلام باس لە دەرکرانی ١١ کرێکاری ئەو پاڵاوگەیە لە سەرەتای ئەمساڵەوە دەکەن.
بەپێی هەواڵە بڵاوکراوەکان، ١١ کرێکاری "ارکان ثالث"ی پاڵاوگەی گازی شاری ئیلام لە سەرەتای ساڵی نوێدا، بە هۆکاری نادیار لەسەر کارەکەیان دەرکران.
هەواڵدەریی "ئیلنا" لەو بارەیەوە بڵاوی کردەوە کە، ژمارەیەک لە کرێکارانی دەرکراو، ئەندامی شۆرای ئیسلامی کار لەو یەکە بەرهەمهێنەرە بوون و ئەمەش زیاتر نیگەرانی لای کرێکارانی دیکە بۆ دەرکردنیان لە سەر کارەکەیان درووست کردووە.
ئەو هەواڵدەرییە لە زاری چالاکانی کرێکارییەوە بڵاوی کردووەتەوە، خاوەنکار دەبێ لە پەیوەندی لەگەڵ دەرکردنی ئەو کرێکارانە ئێمە قانع بکات و دەبێ ئێمە بزانین بۆ هاوکارەکانمان لە سەرەتای ساڵی نوێدا بێکار بوون.
ئەو کرێکارانە سەرەرای نیگەرانی لە دەرکردنی هاوکارەکانیان دەڵێن: چاوەڕوانی جێبەجێ کردنی بەڵێنیەکانین و داوا لە خاوەنکارەکەمان دەکەین
ناڕوونی چارەنووسی دوو چالاکی ژینگەپارێزی خەڵکی شاری بۆکان، نیگەرانی لای بنەماڵەکانیان درووست کردووە.
بەپێی هەواڵی هەواڵدەریی کوردپا، چارەنووسی دوو چالاکی ژینگەپارێزی خەڵکی شاری بۆکان بە ناوەکانی "حامید سپێهری و جەعفەر ئەمینی" پاش مانگێک لە دەسبەسەر کرانیان لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکان ناڕوونە.
ئەو دوو هاووڵاتییە کوردە کە ئەندامی ئەنجومەنی "ژینگەپارێزی وڵات"ن، ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ٢٠ ڕەشەمەی ساڵی ڕابردوو لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانی سەر بە ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری بۆکان دەسبەسەر کران.
بسەرەڕای بەدواداچوونی بەردەوامی بنەماڵەکانیان بۆ ئاگادار بوون لە چارەنووسی ئەو دوو چالاکە ژینگەپارێزییە، هێزە ئیتلاعاتییەکان
ئەمڕۆ شەممە 7\4\2018 لە سەلاحەددین سەرۆك بارزانی، لەگەڵ شاندێكی باڵای پارتی دیموكراتیی گەلان (هەدەپە) کۆبوویەوە، كە پێكهاتبوو لە خاتوو پەروین بۆڵدان، هاوسەرۆكی گشتیی هەدەپە، ئۆسمان بایدەمیر، فەلەكناز ئۆجا، ئیمام تاشجیەر، زەینەب بۆغا پارلەمانتارانی هەدەپە و موزەیەن گونەش و عابید ئیكە نوێنەرانی ئەو حزبە لە هەرێمی كوردستان.
لە دیدارەكەدا شاندی باڵای هەدەپە سەرەخۆشییان لە سەرۆك بارزانی كرد، بەبۆنەی كۆچی دوایی دلۆڤان ئیدریس بارزانی و هاوخەمیی خۆیان بۆ سەرۆك بارزانی دەربڕی، وێڕای ئاماژەدان بە كێشە و تەحەددیاتی بەردەم گەلی كوردستان لە توركیا و عێراق، هەروەها گۆڕانكاری و پێشهاتەكانی ڕۆژئاوا و شەڕی عەفرین
ناوەندە میدیایی و هەواڵنێرییەکانی ڕێژیم ڕاپۆرتی ناڕاست لەبارەی بارودۆخی بوومەلەرزەلێدراوانی کرماشان بڵاودەکەنەوە.
تەیبە سیاوەشی "ئەندامی فراکسیۆنی ژنانی مەجلیسی شۆرای ئیسلامی ڕێژیمی ئێران" وتوویەتی ڕاپۆرتەکانی حكومەت لەبارەی بارودۆخی ژنانی بوومەلەرزەلێدراو وەک خۆیان باسی لێوە ناکرێت و ڕاستییەکان شتێكی دیکەن.
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەری ئیلنا، تەیبە سیاوەشی ئەو ڕاپۆرتە بڵاوکراوانەی ناوەندەکانی حکومەت لەبارەی بومەلەرزەلێدراوانی بە جێگەی داخ زانیوە و وتوویەتی: "راپۆرتەکانی ڕێژیم وێنایەکی زۆر باش لە ژنانی بوومەلەرزەلێدراو نیشان دەدەن کە لە ڕاستیدا بەو شێوەیە نییە" .
بەپێی قسەی ئەم نوێنەرەی مەجلیسی ڕێژیم ئەوان ڕاپۆرتگەلێکیان لەبارەی بارودۆخی ژنانی بوومەلەرزەلێدراوی کرماشان پێگەیشتووە کە بەپێی ئەو ڕاپۆرتانە ژنان لەبارەی بێهداشت
میلیشیاى لیوای باقر كه لهلایهن سوپاى پاسدارانى ئێرانهوه پشتیوانیی دهكرێت، ڕای گهیاند، دهستیان به پرۆسه سهربازییهكانیان دژ بههاوپهیمانى نێودهوڵهتى كرد، كه واشنتۆن بهڕێوهى دهبات.
میلیشیاى باقرى عێراقی، له بهیاننامهیهكیدا ڕای گهیاند، "چهكدارهكانیان بۆ ڕووبهڕووبوونهوهى ئهمریكا ئاماده كردووه و له مهرگ ناترسن". بهڵێنیش به بنكه ئهمریكییهكان دهدهن، كه بكرێنه ئامانجی لوولهى تفهنگهكانیان.
پێشتریش چهندین میلیشیاى ترى عێراقی، نزیك له ئێران، ههڕهشهى چهكیان له هێزه ئهمریكییهكان كردووه و داواش دهكهن، عێراق بهجێ بهێڵن.
7/4/2018
لهبهرامبهریشدا ئهمریكا، سێ له میلیشیا عێراقییهكانى خسته
چالاکێکی مەدەنیی خەڵکی شاری مەریوان پاش دەستبەسەر کردنی لەلایەن هێزە لیباس شەخسییەکانی حکوومەتی لەو شارە، پاش چەند کاتژمێر لێکۆڵینەوە ئازاد کرا.
بەپێی هەواڵی هەواڵدەریی کوردپا، ڕۆژی هەینی ١٧ی خاکەلێوە، هێزە لیباس شەخسییەکان سەر بە ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری مەریوان چالاکێکی مەدەنیی خەڵکی ئەو شارەیان بە ناوی"شێرکۆ هورموزی" دەستبەسەر و بۆ گرتووخانەی ئەو ناوەندە حکوومەتییە ڕاگواست.
ئەو چالاکە مەدەنییە لە شەقامی ئەستادیومی شاری مەریوان
بە پێی ڕاپۆرتە تازەکانی ڕێژیم، پانتایی و قووڵایی دەریاچەی ورمێ دیسان کەمتر بووەتەوە.
دەریاچەی ورمێ کە لە دەیەی ٨٠ی هەتاوی، بەرەو وشک بوون چووە و بە پێی ئامارە نێونەتەوەییەکان هەتا ئێستا نزیک بە ٨٠ لە سەدی وشک بووە، دیسان بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەرییە نێوخۆییەکانی ڕێژیم، لە ئاستی قووڵایی و پانتایی کەمی کردووە.
ڕۆژی هەینی ڕێکەوتی ١٧ی خاکەلێوە، هەواڵدەرییە نێوخۆییەکانی ڕێژیم، ڕاپۆرتیکیان بڵاو کردەوە کە تێیدا هاتووە ئاستی دەریاچەی ورمێ بە نیسبەت بەرزایی دەریاوە گەیشتووەتە ١٢٧٠ میتر، کە بەبەراورد لەگەڵ ساڵی ڕابردوو ٢ سانتیمێتر و هەروەها پانتایی ئەو دەریاچەیە بەبەراورد لەگەڵ ساڵی ڕابردوو ٢٣ کیلومێتر کەمی کردووە.
لە لایەکی دیکەشەوە، فەرهاد سەرخۆش، بەرپرسی نووسینگەی