فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-05-31-11-52-19ئەم سێ هاووڵاتییە و بەبێ مۆڵەتی یاسایی دەستبەسەریان کردوون. جەلا فەڕوخی و هەردوو خوشکەزاکەی، ڕەعنا خۆران و ڕۆژان خۆران، پێشتریش بە بۆنەی ڕێوڕەسمی نەورۆزی ورمێوە لە...
2025-05-31-11-50-23 بە نرخی هەرزان پێبدرێت و کرێی گواستنەوەیان بۆ زیاد بکرێت. تائێستاش ژمارەیەکی زۆری بارهەڵگرەکان راگیراون و ئامادەنین کەلوپەل بگوازنەوە. هەروەها سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە...
2025-05-31-11-38-33 نووسینی عەبدوڕەحمان ئاداک هەڵبژێردران. بە پێی هەواڵی هاژە ڕۆژی یەکەمی خەڵاتی قەڵەمی هەژار ئەمڕۆ ٧ی جۆزەردانی ۱۴۰۴ی هەتاوی لە سنە لە حاڵی بەڕێوەچووندایە.یادگار کەریمی سەرۆکی...
2025-05-24-13-02-30 ئەمریکیدا هەبێت. دانوستانە ناڕاستەوخۆکان هێشتا بەردەوامن و ئەگەری پێشکەوتن لە خولی داهاتودا هەیە. وەزیری دەرەوەی ئێران باسی لەوەشكرد، پێشنیازەكان جێگەی گفتوگۆ بون، ڕێککەوتن لەسەر ئەوە...
2025-04-23-20-31-58 ڤیدیۆیەکە، فەرمانی پێویستم دەرکرد بۆ بەدواداچوون بۆ بابەتەکە." داواکاری گشتیی پارێزگای کرماشان گوتی، "بەمەبەستی لێکۆڵینەوەی زیاتر لە وردەکارییەکانی ئەم رووداوە، گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی پەروەردەش...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

کرێکارانی "ارکان ثالث"ی پاڵاوگەی گازی شاری ئیلام باس لە دەرکرانی ١١ کرێکاری ئەو پاڵاوگەیە لە سەرەتای ئەمساڵەوە دەکەن.

بەپێی هەواڵە بڵاوکراوەکان، ١١ کرێکاری "ارکان ثالث"ی پاڵاوگەی گازی شاری ئیلام لە سەرەتای ساڵی نوێدا، بە هۆکاری نادیار لەسەر کارەکەیان دەرکران.

هەواڵدەریی "ئیلنا" لەو بارەیەوە بڵاوی کردەوە کە، ژمارەیەک لە کرێکارانی دەرکراو، ئەندامی شۆرای ئیسلامی کار لەو یەکە بەرهەمهێنەرە بوون و ئەمەش زیاتر نیگەرانی لای کرێکارانی دیکە بۆ دەرکردنیان لە سەر کارەکەیان درووست کردووە.

ئەو هەواڵدەرییە لە زاری چالاکانی کرێکارییەوە بڵاوی کردووەتەوە، خاوەنکار دەبێ لە پەیوەندی لەگەڵ دەرکردنی ئەو کرێکارانە ئێمە قانع بکات و دەبێ ئێمە بزانین بۆ هاوکارەکانمان لە سەرەتای ساڵی نوێدا بێکار بوون.

ئەو کرێکارانە سەرەرای نیگەرانی لە دەرکردنی هاوکارەکانیان دەڵێن: چاوەڕوانی جێبەجێ کردنی بەڵێنیەکانین و داوا لە خاوەنکارەکەمان دەکەین هەرچی زووتر ئەو بەڵێنانەی پێ دابووین جێبەجێی بکات.

مانگی ڕەشەمەی ساڵی ڕابردوو (٩٦) کرێکارانی پاڵاوگەی گازی ئیلام بەهۆی وەدواکەوتنی سنواتی ٥ ساڵەی خۆیان لەلایەن خاوەنکارەکەیانەوە لە بەردەم بینای ئەو پاڵاوگەیە کۆبوونەوە و داوای پارە وەدواکەوتووەکەیان کرد.

10/4/2018

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان