فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

-----qq---q-q- و ئەمەش دەبێتە هۆی دوورکەوتنەوەمان لە ململانێ و دواجار شەڕ." گرۆسی هەروەها لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "X" دیدارەکەی پێنجشەممەی لەگەڵ عەباس عەراقچی وەزیری دەرەوەی...
2024-11-15-02-18-29 داوای لە حکوومەتی ئێران کردووە کە دەرکردن و جێبەجێکردنی سزای لەسێدارەدان ڕابگرێت و ئەم سزایە بە تەواوی هەڵبوەشێنێتەوە.هەروەها، کەمپەینی مافی مرۆڤی ئێران لە بەیاننامەیەکدا...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

له‌ ماوه‌ی دوو رۆژی رابردوودا، زۆرترین قسه‌ی به‌رپرسانی باڵای ئه‌مه‌ریكا و رووسیا، وه‌شاندنی گورزی سه‌ربازی بووه‌ له‌ سووریا، ئه‌مه‌ش به‌ هۆی ئه‌نجامدانی هێرشی كیمیایی له‌لایه‌ن رژێمه‌كه‌ی ئه‌سه‌ده‌وه‌ بۆ سه‌ر شارۆچكه‌ی دوما له‌ ناوچه‌ی غوته‌ی رۆژهه‌ڵاتی دیمه‌شق.

هه‌ڕه‌شه‌كانی تره‌مپ، گه‌یشتوونه‌ته‌ ئاستی پێكهینانی هاوپه‌یمانێتییه‌كی سیانی نێوان ئه‌مه‌ریكا، به‌ریتانیا و فه‌ره‌نسا و وه‌شاندنی گورزی سه‌ربازی و مووشه‌ك بارانكردنی بنكه‌ سه‌ربازییه‌كانی ئه‌سه‌د، كه‌ له‌ ئه‌نجامدانی هێرشه‌ كیمیاییه‌كه‌دا تێوه‌گلاون، به‌ گوێره‌ی میدیاكانیش، تره‌مپ ده‌یه‌وێت به‌ به‌ردێك پێنج ئامانج بپێكێت و ته‌نها مه‌به‌ستی لێدان له‌ ئه‌سه‌د نییه‌.

1- ده‌ربازبوونی له‌ تۆمه‌تی ده‌ستێوه‌ردانی رووسیا له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌مه‌ریكا

له‌وه‌ته‌ی گه‌یشتنی به‌ پۆستی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، به‌رده‌وام تۆمه‌تی ده‌ستێوه‌ردانی رووسیا ئاراسته‌ی دۆناڵد تره‌مپ ده‌كرێت، تۆمه‌ته‌كان گه‌یشتنه‌ ئاستێك، به‌ڕێوه‌به‌ری پێشووی هه‌واڵگری ئه‌مه‌ریكا، جه‌یمس كلابه‌ر تۆمه‌ته‌كان ئاراسته‌بكات، كاتێك رایگه‌یاند، ڤلادیمێر پوتن، سه‌رۆكی رووسیا، تره‌مپ به‌ڕێوه‌ده‌بات وه‌ك ئه‌وه‌ی بریكارێكی هه‌واڵگری رووسیا بێت.

به‌ گوێره‌ی راپۆرتی میدیاكان، ئێستا كاتی ئه‌وه‌یه‌ تره‌مپ كۆتایی به‌و تۆمه‌تانه‌ بهێنێت و گورزی سه‌ربازی له‌ رژێمه‌كه‌ی به‌شار ئه‌سه‌د بوه‌شێنێت كه‌ هاوپه‌یمانی مۆسكۆیه‌.

له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا، تره‌مپ له‌ رێگه‌ی مینبه‌ره‌ دڵخوازه‌كه‌یه‌وه‌، كه‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ره‌، په‌یامێكی توندی ئاراسته‌ی رووسیاش كرد و هۆشداری له‌ وه‌شاندنی گورزی سه‌ربازیدا بۆ سه‌ر سووریا.

2- وه‌ڵامدانه‌وه‌ی هه‌ماهه‌نگییه‌كانی رووسیا – توركیا – ئێران له‌ سووریا و پاشه‌كشه‌ی رۆڵی ئه‌مه‌ریكا له‌و وڵاته‌

ئه‌مه‌ریكا به‌ شێوه‌یه‌كی ته‌واو له‌ قه‌یرانی سووریا دابڕاوه‌، به‌ تایبه‌تیش دوای به‌زاندنی هێله‌ سووره‌كان كه‌ له‌لایه‌ن سه‌رۆكی پێشووی ئه‌مه‌ریكا بۆ ئه‌سه‌د دیاریكرابوو، ئه‌ویش كاتێك له‌ ساڵی 2013، بۆ یه‌كه‌مجار چه‌كی كیمیایی له‌ ناوچه‌ی غوته‌ی رۆژهه‌ڵات به‌كارهێنا و ئه‌مه‌ریكاش له‌ به‌رامبه‌ریدا بێده‌نگی هه‌ڵبژارد.

ئه‌وكات رووسیا به‌ هه‌موو هێزێكه‌وه‌ پشتگیری له‌ ئه‌سه‌د كرد و رێگه‌ی نه‌دا رژێمه‌كه‌ی بكه‌وێت، بێده‌نگی ئه‌مه‌ریكایش له‌ رووداوه‌كان وایكرد، هه‌ریه‌ك له‌ توركیا – رووسیا – ئێران، ببنه‌ یاریكه‌ری سه‌ره‌كی رووداوه‌كانی سووریا.

توركیاش كه‌ ئه‌ندامی ناتۆیه‌ بووه‌ته‌ وڵاتێكی نزیك له‌ رووسیا، بۆیه‌ ئه‌مه‌ریكا كه‌وتووه‌ته‌ هه‌ڵوێستێكی نه‌خوازراو‌، چونكه‌ ئه‌نقه‌ره‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ی هاوپه‌یمانێتییه‌كه‌ به‌ دوای به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانیه‌تی.

ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی ئه‌نقه‌ره‌ش به‌ دڵی ئیداره‌كه‌ی تره‌مپ نییه‌، بۆیه‌ وه‌شاندنی گورزی سه‌ربازی، دۆسیه‌كانی نێوان ئه‌و سێ وڵاته‌ تێكه‌ڵ ده‌كات و له‌ یه‌كتریشیان دوورده‌خاته‌وه‌.

3- سزادانی رووسیا وه‌ك وڵاتانی رۆژئاوا، به‌تایبه‌تیش دوای ژه‌هراویكردنی سیخوڕێك له‌ به‌ریتانیا

له‌ دوای ژه‌هراویكردنی سیخوڕێكی پێشووی رووسیا، به‌ناوی سێرگی سكریپال و یۆلیای كچی له‌ به‌ریتانیا، تۆمه‌تی ئه‌نجامدانی ئه‌و كاره‌ ئاراسته‌ی مۆسكۆ ده‌كرێت، ئه‌گه‌رچی تا ئێستا به‌ ته‌واوه‌تی نه‌سه‌لمێنراوه‌، به‌ڵام تره‌مپ له‌ رێگه‌یه‌ك بۆ سزادانی رووسیا ده‌گه‌ڕێت، بۆ ئه‌وه‌ی وه‌ك وڵاتانی رۆژئاوا سزای بدات.

دوای رووداوه‌كه‌ش، ده‌یان وڵاتی ئه‌وروپی، دیپلۆماتكاری رووسیایان له‌ وڵاته‌كانییان ده‌ركرد و ئاستی نوێنه‌رایه‌تی و په‌یوه‌ندییه‌كانیییان كه‌متر كرده‌وه‌، پێناچێت ته‌نها سزای ئابووری بۆ سه‌ر رووسیا، بووبێته‌ ره‌زامه‌ندی تره‌مپ، بۆیه‌ هه‌وڵده‌دات گورزی سه‌ربازی له‌ هاوپه‌یمانه عه‌ره‌بییه‌كه‌ی بوه‌شێنێت كه‌ سووریایه‌ و به‌ هێلی یه‌كه‌می به‌رگری رووسیا داده‌نرێت، هه‌رچه‌نده‌ به‌ گوێره‌ی رۆژنامه‌ی گاردیانی به‌ریتانی، له‌ ئه‌گه‌ری ئه‌و هێرشانه‌ و به‌ركه‌وتنی سه‌ربازانی رووسیا، باس له‌ هاتنه‌ ئاراسه‌ی "جه‌نگی جیهانیی سێیه‌م" ده‌كات.

ره‌ئووفین بن شالوم، شیكه‌ره‌وه‌ی سه‌ربازی ئیسرائیلی بۆ رۆژنامه‌ به‌ریتانییه‌كه‌ باس له‌وه‌ ده‌كات، ئه‌وه‌ی مه‌ترسی ده‌خاته‌به‌رده‌م ئه‌مه‌ریكا له‌ هه‌ڵگیرسانی جه‌نگی جیهانیی سیێیه‌م، تێپه‌ڕاندنی سیسته‌می به‌رگری مووشه‌كی مۆسكۆ نییه‌، به‌ڵكو كوشتنی سه‌ربازانی رووسه‌، كه‌ ئێستا له‌و وڵاته‌ بوونه‌ته‌ چه‌ترێك بۆ پاراستنی ئه‌سه‌د و رژێمه‌كه‌ی.

وه‌ك ئه‌و شاره‌زایه‌ باسی ده‌كات، ساڵی رابردوو به‌ هه‌مان شێوه‌ ئه‌مه‌ریكا فڕۆكه‌خانه‌ی شوعێراتی سووریای بۆردومان كرد، كه‌ بۆ ئه‌نجامدانی هێرشێكی كیمیایی بۆ سه‌ر شارۆچكه‌ی خان شیخون به‌كارهێنرابوو، به‌ر له‌ مووشه‌كبارانه‌كه‌ش، واشنتن مۆسكۆی ئاگادار كردبۆوه‌، ئه‌مجاره‌ش به‌ هه‌مان شێوه‌ مۆسكۆ ئاگادار ده‌كرێته‌وه‌، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌مه‌ریكا شوێنی رووسه‌كان له‌ناو سووریا ده‌زانێت، به‌ڵام ترس له‌وه‌ هه‌یه‌ بارودۆخه‌كه‌ له‌ ژێر كۆنتڕۆڵ ده‌ربچێت.

4- ده‌ربازبوون له‌ لێكۆڵه‌ر مۆله‌ر

ئه‌و لێكۆڵینه‌وانه‌ی رۆبه‌رت مۆله‌ر، له‌ باره‌ی په‌یوه‌ندی رووسیا به‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانه‌وه‌ هه‌یه‌ ده‌ستیپێكردووه‌، بووه‌ته‌ سه‌رئێشه‌ بۆ تره‌مپ، هه‌رچه‌نده‌ هێشتا هیچ تۆمه‌تێك ئاراسته‌ی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا نه‌كراوه‌ به‌ شێوه‌یه‌كی راسته‌وخۆ، به‌ڵام ئه‌و پرسه‌ له‌لایه‌ن تره‌مپ و ئیداره‌كه‌ی به‌ ئاسانی قووت نادرێت. له‌ چه‌ند هه‌فته‌ی رابردوو، موله‌ر توانیویه‌تی جۆرج نادر، ئه‌مه‌ریكی له‌ بنه‌ڕه‌تدا لوبنانی رازی بكات به‌وه‌ی ماوه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌كان درێژ بكاته‌وه‌، ئه‌وه‌ش جارێكی دیكه‌ بابه‌ته‌كه‌ به‌ رووی لایه‌نه‌كانی ململانێكه‌دا ده‌كاته‌وه‌ و تره‌مپ و ئیداره‌كه‌ی ده‌خاته‌وه‌ هه‌ڵوێستێكی نه‌خوازراو‌.

هه‌رچه‌نده‌ وه‌ك رۆژنامه‌ی واشنتن پۆستی ئه‌مه‌ریكا باسی ده‌كات، لادانی مۆله‌ر له‌سه‌ر ئه‌و كاره‌ ئاسان نییه‌، به‌ڵام تره‌مپ به‌رده‌وام باسی گرتنه‌به‌ری هه‌نگاوی له‌و جۆره‌ ده‌كات و رۆژنامه‌كه‌ ئه‌مه‌ریكییه‌كه‌ش بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا له‌ كۆتاییدا ئه‌و كاره‌ هه‌ر ده‌كات، ئه‌و یاسادانه‌ره‌ ئه‌مه‌ریكییه‌كانه‌ی پشتگیری مۆله‌ریش ده‌كه‌ن رایده‌گه‌یه‌نن، دوای وه‌شاندنی گورزی سه‌ربازی له‌ ئه‌سه‌د، پێگه‌ی سه‌رۆك له‌ناو گه‌لی ئه‌مه‌ریكا به‌هێزتر ده‌بێت و له‌ ئه‌گه‌ری لادانی مۆله‌ریش، كه‌س هه‌ڵوێستێكی ئه‌وتۆی نابێت.

بۆیه‌ وه‌شاندنی ئه‌و گورزه‌ سه‌ربازییه‌، دیارییه‌كی زێڕینه‌ بۆ تره‌مپ، بۆ ده‌ربازبوون له‌و سه‌رئێشه‌یه‌، كه‌ نزیكه‌ی ساڵێكه‌ به‌رده‌وامه‌.

5- رابه‌رایه‌تیكردنی وڵاتانی رۆژئاوا و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی پێگه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كه‌ی

به‌رپرسانی باڵای وڵاتانی ئه‌وروپی، كه‌ پشتگیری وه‌شاندنی گورزی سه‌ربازی ده‌كه‌ن، به‌رده‌وام ئه‌وه‌ دووپاتده‌كه‌نه‌وه‌، كه‌ له‌ باره‌ی قه‌یرانی سووریا، هه‌ماهه‌نگییه‌كی به‌هێز له‌نێوان وڵاته‌كانییان و ئه‌مه‌ریكا و سه‌رۆك تره‌مپ هه‌یه‌.

تێریزا مه‌ی، سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا رایده‌گه‌یه‌نێت، پێویسته‌ جیهان له‌ دژی رژێمه‌كی ئه‌سه‌د بجووڵێت، هاوكات ئیمانوێل ماكرۆن، سه‌رۆكی فه‌ره‌نساش پشتگیری ئه‌و جموجۆڵه‌ ده‌كات، دوای شكستهێنانی پرۆژه‌ بڕیاری ئه‌مه‌ریكا له‌ ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی، له‌ رۆژی سێشه‌ممه‌ی رابردوو، وایكردووه‌ وڵاتانی ئه‌وروپا و رۆژئاوا، ئه‌و هه‌ماهه‌نگییانه‌ به‌هێزتر بكه‌ن بۆ وه‌شاندنی ئه‌و گورزه‌ سه‌ربازییانه‌ له‌ سووریا.

ئه‌و هه‌وڵانه‌ی ئه‌مه‌ریكا بۆ رابه‌رایه‌تیكردنی رۆژئاوا له‌ كاتێكدایه‌، ئه‌ڵمانیا سه‌رقاڵی چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانی په‌نابه‌ران و دۆخی ناوخۆیه‌ له‌ دوای هه‌ڵبژاردن، فه‌ره‌نساش ده‌یه‌وێت رۆڵی له‌و ئه‌ركه‌ نوێیه‌دا هه‌بێت، له‌ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستیش، سعوودیه‌ رایگه‌یاند، ئه‌وان به‌شداری سه‌ربازی ده‌كه‌ن له‌ وه‌شاندنی گورز له‌ سووریا، ئه‌گه‌ر پێویست بكات.

١٢/٤/٢٠١٨

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان