فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

-----qq---q-q- و ئەمەش دەبێتە هۆی دوورکەوتنەوەمان لە ململانێ و دواجار شەڕ." گرۆسی هەروەها لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "X" دیدارەکەی پێنجشەممەی لەگەڵ عەباس عەراقچی وەزیری دەرەوەی...
2024-11-15-02-18-29 داوای لە حکوومەتی ئێران کردووە کە دەرکردن و جێبەجێکردنی سزای لەسێدارەدان ڕابگرێت و ئەم سزایە بە تەواوی هەڵبوەشێنێتەوە.هەروەها، کەمپەینی مافی مرۆڤی ئێران لە بەیاننامەیەکدا...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

فڕۆكه‌كانی هێزی هاوپه‌یمانان لە دژی داعش بە سەركردایەتی ئەمریكا، دەستیان بە بۆردوومانكردنی بنكه‌ و پێگه‌ سه‌ربازییه‌كانی سوپای ڕژێمی ئەسەد لە سووریا كرد.

روانگه‌ی سووری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ بڵاوی كردەوە كە بۆردومانەكەی ئەمڕۆی هاوپەیمانان بۆ سەر شاری مه‌یادینی سه‌ر به‌ پارێزگای دێر زوور بوو.


ئەم بۆردوومانەی ئەمڕۆ دوای ڕۆژێك لە هەڕەشەكانی دوێنێی ئەمریكا دێت، كە لە بەرانبەر كیمیابارانكردنی ناوچه‌ى دۆماى له‌ غوته‌ى رۆژهەڵات لەلایەن ڕژێمی ئەسەدەوە ئاراستەی دیمەشقی كردبوو.


بەپێی زانیاری و هەواڵی ماڵپەڕێکی بەریتانی، هێزە چەکدارەکانی بەریتانیا سەرقاڵی داڕشتنی چەند ڕێکارێکن بۆ ئەوەی بە هاوبەشی لەگەڵ ئەمریکا هێرش بکەنە سەر هێزەکانی سووریا.

ماڵپەڕی (دەیلی مەیل)ی بەریتانی بڵاوی کردەوە فەرماندە باڵاکانی سوپای بەریتانیا ئەرکی سەرشانیانە گەڵاڵەیەکی تۆڵەئەستێنانە لە بەرانبەر هێرش کیمیایەیەکەی سووریا بۆ سەر شاری دووما ئامادە بکەن.

هەرچەند هەتا ئێستا نووسینگەی "تێریزا مەی" سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا لە ڕەتکردنەوەی ئەم هەواڵە کە داوای لە پەرلەمان کردبێت گەڵاڵەی هێرشی سەر سووریا ئامادە بکا، خۆ دەبوێریت، بەڵام سەرچاوەکان باس لەوە دەکەن لەوانەیە سەرۆکوەزیری بەریتانیا بتوانێ بەبێ لەڕێگەی یاسادانەرانەوە ئەو پلانەی جێبەجێ بکات".

بانگهێشتکردنەوەی یاسادانەران کە ئێستا لە پشووی "جەژنی پاک" دان یەکێک لە نیشانەکانە کە لەندەن سەرقاڵی داڕشتنی گەڵاڵەیەکە بۆ هێرشی سەربازی بۆ سەر سوپای سووریا.

هەرچەند ئێستا هێزە ئاسمانییەکانی بەریتانیا لەناو هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی لەدژی داعش لە ئاسمانی سووریا بوونیان هەیە، بەڵام هەشت فڕۆکەی جەنگیی "تورنادو" کەلە "قوبرس" جێگیر کراون، دەتوانن مووشەکی هووشمەند لەدژی بنکە سەربازییەکانی سووریا بەکار بهێنن.

10/4/2018

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان