فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

-----qq---q-q- و ئەمەش دەبێتە هۆی دوورکەوتنەوەمان لە ململانێ و دواجار شەڕ." گرۆسی هەروەها لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "X" دیدارەکەی پێنجشەممەی لەگەڵ عەباس عەراقچی وەزیری دەرەوەی...
2024-11-15-02-18-29 داوای لە حکوومەتی ئێران کردووە کە دەرکردن و جێبەجێکردنی سزای لەسێدارەدان ڕابگرێت و ئەم سزایە بە تەواوی هەڵبوەشێنێتەوە.هەروەها، کەمپەینی مافی مرۆڤی ئێران لە بەیاننامەیەکدا...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

بەشێک لە چالاکانی مەدەنیی و ئایینیی کوردستان بە مەبەستی پێشگرتن لە زێدەڕەوی گرووپە توندڕەوەکان و ئاگادارکردنەوەی خەلکی کوردستان لە کەمتەرخەمیی ناوەندە پێوەندی‌دارەکان لەو بارەوە کەمپەینێکیان پێکهێناوە.
لە یەکەم هەنگاوی دەسپێکردنی کەمپەنی “نا بۆ توندوتیژی مەزهەبی” بە بڵاو کردنەوەی بەیاننامەیەک ئامانج ومەبەستە سەرەکییەکانی ئەو کەمپەینە بۆ ڕای گشتی باس کراون.
لە بەشێک لە یەکەم بەیاننامەی کەمپەینی نا بۆ توندڕەوی ئایینیی لە کوردستان، بە باسکردن لە مێژووی ژیانی مەزهەبی گەلی کورد بەگشتی و، بەتایبەتی لە کوردستانی ئێران ، شێوەی هەڵسوکەوتی ژیرانەو باوەڕمەندانەی گەلی کورد لە گەڵ ئایینی ئیسلام ، هەرچەشنە توندڕەوی و تێکدانی دۆخی کوردستانیان لەژێر ناوی ئایینی ئیسلام مەحکووم کردوە.
بەڕێوەبەرانی کەمپەینی نابۆ توندڕەوی ئاییینی بە هەڵسەنگاندنی کۆمەڵگەی مەدەنیی کوردستان دەڵێن: بۆ هەمووان ئاشکرایە کە لەماوەی دوو دەیەی ڕابردوودا کۆمەڵگەی مەدەنیی کوردستان سەرەڕای گیر وگرفتێکی زۆر، بەڵام لە گەشانەوەی جووڵانەوە مەدەنییەکان دەوری بەرچاوی هەبووە.
ئەوەی کە ئێستا دەبیندرێ چالاکانی مەدەنیی کورد توانیویانە بە ماندووبوونی خۆیان بە گیرفانی بەتاڵ و دڵێکی پڕ لە هەست و سۆز، لە بوارە جیاجیاکان وەکوو زمان و ئەدەب، بەڕێوەبردنی ئەنجوومەنەکان و ژینگەپارێزی، لە پاڕاستنی وڵات کاریگەریی خۆیانیان هەبێ و هەمووکات هەوڵیان داوە بۆ لەیەک‌نزیکبوونەوە و پێکەوەژیانی مەدەنیانەی پێکهاتەکانی کوردستان.

چالاکانی مەدەنی و ڕێکخەرانی کەمپەینی نا بۆ توندوتیژی مەزهەبی بە خستنەبەرباسی زێدەڕەو و توندڕەوی ئاییینی لە کوردستان لەوبارەوە دەلێن:
بەشی هەرەزۆری خەڵکی کورستان باوەڕمەند بە ئایینی ئیسلامن و خەڵکی کورد وەکوو پێرەوانی ئەو ئایینە خزمەتی زۆریان بە ئیسلام کردەوە هەروەها کەسایەتییە بەرچاوەکانی ئێمەش زۆربەیان هەر لە مزگەوت وحوجرەکانەوە سەریان هەڵداوە.

لە فەقێ تەیران تا ئەحمەدی خانی و مولانا خالید نەقشبەندی ، تا مەحوی و مەولەوی کورد و هێمن و هەژاری موکریانی ، کۆی ئەمانە هەم دینداربوون و هەمیش خزمەتکاری فەرهەنگ و ئەدەبیی کوردی و قەڵغانێک بوون، بۆ پاڕاستنی زمان و ئەدەبی نەتەوەکەمان.
بەڵام ئەوەی ئێستاکە بۆتە هۆی نیگەرانی خەڵکی کوردو بەتایبەتی مەترسییەکە بەسەر کۆمەڵگای مەدەنیی کوردستان، بیرۆکەی داپلۆسێنەری ئیسلامی توندڕەو جیهادییەو، پەل هاوێشتنی لقوپۆپەکانی ئەلقاعیدە تا داعیش، ئەلنوسرە و.. کەڵک وەرگرتن لە چەترێکی ئەمنیەتی یا بێدەنگی ماناداری ناوەندە پێوەندیدارەکان بە جۆرێک بە ئەنقەست یان لە رووی نەزانییەوە بۆنەتە بەڕێوەبەری بەشێک لە پیلانەکانی دەسەڵات بەدژی هیزە سکۆلار و نەتەوەیی و ئازادیخوازانی کۆمەڵگە و هەروەها کێشەنانەوەن لە سەرڕێی جموجۆڵە مەدەنییەکان لە کوردستان و بە نیزیکبوونەوەیان بە باڵە توندڕەوەکانی نیو دەسەڵات، کە ماکەی توندڕەیی ئایینین لە ئێران و بەشێکن لە دەسەڵات و لە ژێرناوی خەمخۆرانی ئایینی ئەوپەڕی هونەرییان تێکدانی ئاسایشی شارۆمەندان و دژایەتی کردنە لەگەڵ چالاکانی بوارەکانی فەرهەنگ و ئەدەب و هزری نەتەوەیی و بۆ ئەمەبەستەش بە شێوە نایاسایی چەندین جار هێرشیان کردوەتە سەر چەند چالاک و هەڵسووڕاوی مەدەنیی کورد و هەڕەشەی کوشتنیان لێ کردوون.

لە کۆتایی یەکەم بەیننامەی کەمپەینی نا بۆتوندوتیژی ئایینی هاتووە؛
ئێمە وەکوو بەشێک لە خەڵکی کوردستان و چالاکانی مەدەنی وێڕای پشتیوانی کردن لە مافی ئایینی باوەڕمەندان و پەیرەوانی ئایینی ئیسلام لە کوردستان و پێداگرییمان لە سەر پێکەوەژیانی پڕ لە ئاشتی و تێگەیشتن و لەیەکزیکبوونەوەی روانگە جیاجیاکی کوردستان ، لەسەرجەم خەمخۆرانی دینی و ئایینی داواکارین واز لە تەکفیر و توندڕەوی بهێنن و زێدەخوازییەکانی خۆیان بە ناو ئیسلام بە خەڵک نەفرۆشنەوە .
هەروەها کۆمەڵگەی مەدەنی بە پێی مافە یاساییەکانی لە ئەگەری هەرجۆرە رووداوێکی دیکە، واتە هێرش کردن و هەڕەشە کردن لە چالاکان ، جارێکی دیکە بێدەنگ نابێ و لە رێگای یاسایی و قەزاییەوە ڕووبەروویان دەبێتەوە.

واژۆکارانی ئەو بەیاننامەیە لە سەرجەم کەسایەتییە ئایینیەکانی کورستان و کەسانی خاوەن هزر و سکۆلار و ئازادیخوازانی کورد، داوایان کردوە کە بۆ هێور کردنی کەشوهەوای چالاکییە مەدەنییەکان و ، وشیارکردنەوەی کۆمەڵگە لە هەڕەشە و مەترسییەکانی توندڕەوی ئایینی کە پێوەندی بە کەلتووری ئیسلامەوە نیە پاڵ پشتیان بن.

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان