فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-05-31-11-52-19ئەم سێ هاووڵاتییە و بەبێ مۆڵەتی یاسایی دەستبەسەریان کردوون. جەلا فەڕوخی و هەردوو خوشکەزاکەی، ڕەعنا خۆران و ڕۆژان خۆران، پێشتریش بە بۆنەی ڕێوڕەسمی نەورۆزی ورمێوە لە...
2025-05-31-11-50-23 بە نرخی هەرزان پێبدرێت و کرێی گواستنەوەیان بۆ زیاد بکرێت. تائێستاش ژمارەیەکی زۆری بارهەڵگرەکان راگیراون و ئامادەنین کەلوپەل بگوازنەوە. هەروەها سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە...
2025-05-31-11-38-33 نووسینی عەبدوڕەحمان ئاداک هەڵبژێردران. بە پێی هەواڵی هاژە ڕۆژی یەکەمی خەڵاتی قەڵەمی هەژار ئەمڕۆ ٧ی جۆزەردانی ۱۴۰۴ی هەتاوی لە سنە لە حاڵی بەڕێوەچووندایە.یادگار کەریمی سەرۆکی...
2025-05-24-13-02-30 ئەمریکیدا هەبێت. دانوستانە ناڕاستەوخۆکان هێشتا بەردەوامن و ئەگەری پێشکەوتن لە خولی داهاتودا هەیە. وەزیری دەرەوەی ئێران باسی لەوەشكرد، پێشنیازەكان جێگەی گفتوگۆ بون، ڕێککەوتن لەسەر ئەوە...
2025-04-23-20-31-58 ڤیدیۆیەکە، فەرمانی پێویستم دەرکرد بۆ بەدواداچوون بۆ بابەتەکە." داواکاری گشتیی پارێزگای کرماشان گوتی، "بەمەبەستی لێکۆڵینەوەی زیاتر لە وردەکارییەکانی ئەم رووداوە، گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی پەروەردەش...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

پاش زیاتر لە ٥ مانگ لە ڕووداوی دڵتەزێنی بوومەلەرزەی ئزگلە لە کرماشان، هێشتا خەڵک بە دڵەڕاوكێ و بێ‌ سەرپەنای شیاو دەژین.

٥ مانگی رابردوو بۆ لێقەوماوانی بوومەلەرزەی کرماشان ٥ مانگ لێوانلێو لە نەهامەتی و ترس و دڵەڕاوکێ بوو؛ لەلایەکەوە خەمی لەدەستدانی ئازیزان و لەنێوچوونی ژیان و ماڵ، لەلایەکی دیکەوە بەدی نەکردنی هیچ ئاسۆیەکی ڕوون و ناچار بوون بە ڕووبەڕووبوون لەگەڵ کێشەگەلێک کە ڕەنگە هیچ کات بیریان لێ نەکردبێتەوە؛ کێشەگەلی وەک بەفر و باران و شەختە و سەرما و نەخۆشییەکانی ئەم وەرزە، مردنی منداڵانی کەم تەمەن بەهۆی سەرمابردوویی و نەبوونی کەلوپەلی گەرمکەرەوە، نەبوونی سەرپەنای گونجاو و کانێکس و خێوەتی لاواز و گڕگرتنیان، نەبوونی ئیمکانات و سرویسی بێهداشتی و لە ئێستاشدا بەرەبەرە نیزیک‌بوونەوە لە وەرزی گەرما و هاتنی چەندین جۆر خشۆکەی وەک مار و دووپشک و هەزارپێ و ئەگەری بڵاوبوونەوەی نەخۆشیی ە ئێپێدیمییەکانی وەک کولێرا و ڕەشەڕشانەوە و دوومەڵ!

جێگری وەزیری بێهداشتی ڕێژیم لە نوێترین لێدوانیدا باسی لەوە کردووە کە بەهۆی دۆخی نالەباری ژیان و بوونی زێرابەکان و زبڵ و زاری بڵاوکراوە لەو ناوچانە، ئەگەری سەرهەڵدانی کێشەی جیددی تەندرووستی لەوانەش نەخۆشییە ئێپێدیمییەکان لە ئارادایە و دەبێ بیرێکی کارسازی بۆ بکرێتەوە.

عەلیڕەزا ڕەئیسی لەمبارەوە وتوویەتی: بە لەبەرچاوگرتنی ئەو ڕاستییە کە پلەی گەرمیی هەوا لەم ناوچانە دەگاتە سەرووی ٤٠ پلە، بە دووری نازانین کە نەخۆشییەکانی وەک کولێرا و ڕەشەڕشانەوە و دوومەڵ بڵاو ببێتەوە.

ناوبراو لەم لێدوانەیدا بۆ "ئیسنا" دەڵێ: جیا لەم مەترسییە دەبێ ئەوەشمان لە بیر بێت کە مار و دووپشک و خشۆکە ژاراوییەکانی دیکەش لەم ناوچانە بڵاو بوونەتەوە کە جیا لە تەندرووستی جەستەیی، باری ڕەوانی و دەروونی خەڵکیشی تێک داوە.

وتوویشیەتی: توانایی ئێمە لەباری کۆنتڕۆڵ و چارەسەری کێشە تەندرووستییەکان سنووردارە و کێشەکان لەوە زیاترن کە بتوانین بەسەریاندا زاڵ ببین بۆیە دەبێ خەڵک بۆ خۆیان بیرێک بکەنەوە!

12/4/2018

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان