فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-05-31-11-52-19ئەم سێ هاووڵاتییە و بەبێ مۆڵەتی یاسایی دەستبەسەریان کردوون. جەلا فەڕوخی و هەردوو خوشکەزاکەی، ڕەعنا خۆران و ڕۆژان خۆران، پێشتریش بە بۆنەی ڕێوڕەسمی نەورۆزی ورمێوە لە...
2025-05-31-11-50-23 بە نرخی هەرزان پێبدرێت و کرێی گواستنەوەیان بۆ زیاد بکرێت. تائێستاش ژمارەیەکی زۆری بارهەڵگرەکان راگیراون و ئامادەنین کەلوپەل بگوازنەوە. هەروەها سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە...
2025-05-31-11-38-33 نووسینی عەبدوڕەحمان ئاداک هەڵبژێردران. بە پێی هەواڵی هاژە ڕۆژی یەکەمی خەڵاتی قەڵەمی هەژار ئەمڕۆ ٧ی جۆزەردانی ۱۴۰۴ی هەتاوی لە سنە لە حاڵی بەڕێوەچووندایە.یادگار کەریمی سەرۆکی...
2025-05-24-13-02-30 ئەمریکیدا هەبێت. دانوستانە ناڕاستەوخۆکان هێشتا بەردەوامن و ئەگەری پێشکەوتن لە خولی داهاتودا هەیە. وەزیری دەرەوەی ئێران باسی لەوەشكرد، پێشنیازەكان جێگەی گفتوگۆ بون، ڕێککەوتن لەسەر ئەوە...
2025-04-23-20-31-58 ڤیدیۆیەکە، فەرمانی پێویستم دەرکرد بۆ بەدواداچوون بۆ بابەتەکە." داواکاری گشتیی پارێزگای کرماشان گوتی، "بەمەبەستی لێکۆڵینەوەی زیاتر لە وردەکارییەکانی ئەم رووداوە، گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی پەروەردەش...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

ناوەندە میدیایی و هەواڵنێرییەکانی ڕێژیم ڕاپۆرتی ناڕاست لەبارەی بارودۆخی بوومەلەرزەلێدراوانی کرماشان بڵاودەکەنەوە.

تەیبە سیاوەشی "ئەندامی فراکسیۆنی ژنانی مەجلیسی شۆرای ئیسلامی ڕێژیمی ئێران" وتوویەتی ڕاپۆرتەکانی حكومەت لەبارەی بارودۆخی ژنانی بوومەلەرزەلێدراو وەک خۆیان باسی لێوە ناکرێت و ڕاستییەکان شتێكی دیکەن.

بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەری ئیلنا، تەیبە سیاوەشی ئەو ڕاپۆرتە بڵاوکراوانەی ناوەندەکانی حکومەت لەبارەی بومەلەرزەلێدراوانی بە جێگەی داخ زانیوە و وتوویەتی: "راپۆرتەکانی ڕێژیم وێنایەکی زۆر باش لە ژنانی بوومەلەرزەلێدراو نیشان دەدەن کە لە ڕاستیدا بەو شێوەیە نییە" .

بەپێی قسەی ئەم نوێنەرەی مەجلیسی ڕێژیم ئەوان ڕاپۆرتگەلێکیان لەبارەی بارودۆخی ژنانی بوومەلەرزەلێدراوی کرماشان پێگەیشتووە کە بەپێی ئەو ڕاپۆرتانە ژنان لەبارەی بێهداشت بە تایبەتی دەستڕاگەیشتن بە توالێتەکان کێشەیان هەیە. هەروەها دەستڕاگەیشتنی پێویستی پزیشکی بە ژنانێك کە منداڵییان بووە نییە و مەترسی تووشبوونیان بە نەخۆشی هەیە.

بەپێی ڕاپۆرت و هەواڵە بڵاوکراوەکان هیچ ناوەندێکی تایبەت بە پێڕاگەیشتن بە بارودۆخی بومەلەرزەلێدراوەکان لە کرماشاندا بوونی نییە.

بەهۆی کەمتەرخەمییەکانی ڕێژیم لە بارودۆخی بوومەلەرزەلێدراوان مەترسی بڵاوبوونەوەی نەخۆشییە ئێپیدیمییەکان لە سەرێیە و لەباری تەندروستی و بێهداشتەوە بارودۆخی خەڵکی لە مەترسیدایە.

لە ڕێکەوتی ٢١ خەزڵوەری ساڵی ١٣٩٦ی هەتاوی بوومەلەرزەیەکی ٧.٣ ڕیشتێری زەوی کرماشانی هەژاند کە بووە هۆی وێرانبوونی بینا و خانووبەرەی خەلکی ئاسایی و بینا دەوڵەتییەکانی وەک نەخۆشخانەکان، کە زیاتر لە ٦٠٠٠ هەزار کەس گیانیان لە دەستدا و بە هەزاران کەسیش بێ ماڵ و حاڵ بوون.

دوای تێپەڕبوونی ٧ مانگ لە بوومەلەرزەی کرماشان هێشتا زۆرێک لە خەڵکی ئەم ناوچانە لە ناو چادرەکاندا دەژین و لە پێداویستییە بێهداشتی و تەندروستییەکان بێبەرین.

7/4/2018

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان