فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-05-31-11-52-19ئەم سێ هاووڵاتییە و بەبێ مۆڵەتی یاسایی دەستبەسەریان کردوون. جەلا فەڕوخی و هەردوو خوشکەزاکەی، ڕەعنا خۆران و ڕۆژان خۆران، پێشتریش بە بۆنەی ڕێوڕەسمی نەورۆزی ورمێوە لە...
2025-05-31-11-50-23 بە نرخی هەرزان پێبدرێت و کرێی گواستنەوەیان بۆ زیاد بکرێت. تائێستاش ژمارەیەکی زۆری بارهەڵگرەکان راگیراون و ئامادەنین کەلوپەل بگوازنەوە. هەروەها سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە...
2025-05-31-11-38-33 نووسینی عەبدوڕەحمان ئاداک هەڵبژێردران. بە پێی هەواڵی هاژە ڕۆژی یەکەمی خەڵاتی قەڵەمی هەژار ئەمڕۆ ٧ی جۆزەردانی ۱۴۰۴ی هەتاوی لە سنە لە حاڵی بەڕێوەچووندایە.یادگار کەریمی سەرۆکی...
2025-05-24-13-02-30 ئەمریکیدا هەبێت. دانوستانە ناڕاستەوخۆکان هێشتا بەردەوامن و ئەگەری پێشکەوتن لە خولی داهاتودا هەیە. وەزیری دەرەوەی ئێران باسی لەوەشكرد، پێشنیازەكان جێگەی گفتوگۆ بون، ڕێککەوتن لەسەر ئەوە...
2025-04-23-20-31-58 ڤیدیۆیەکە، فەرمانی پێویستم دەرکرد بۆ بەدواداچوون بۆ بابەتەکە." داواکاری گشتیی پارێزگای کرماشان گوتی، "بەمەبەستی لێکۆڵینەوەی زیاتر لە وردەکارییەکانی ئەم رووداوە، گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی پەروەردەش...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

ناڕوونی چارەنووسی دوو چالاکی ژینگەپارێزی خەڵکی شاری بۆکان، نیگەرانی لای بنەماڵەکانیان درووست کردووە.

بەپێی هەواڵی  هەواڵدەریی کوردپا، چارەنووسی دوو چالاکی ژینگەپارێزی خەڵکی شاری بۆکان بە ناوەکانی "حامید سپێهری و جەعفەر ئەمینی" پاش مانگێک لە دەسبەسەر کرانیان لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکان ناڕوونە.

ئەو دوو هاووڵاتییە کوردە کە ئەندامی ئەنجومەنی "ژینگەپارێزی وڵات"ن، ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ٢٠ ڕەشەمەی ساڵی ڕابردوو لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانی سەر بە ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری بۆکان دەسبەسەر کران.

بسەرەڕای بەدواداچوونی بەردەوامی بنەماڵەکانیان بۆ ئاگادار بوون لە چارەنووسی ئەو دوو چالاکە ژینگەپارێزییە، هێزە ئیتلاعاتییەکان لە دانی وڵامێکی ڕوون خۆیان دەبوێرن.

ئەو سەرچاوەیە هەروەها دەڵێت: هێزە ئیتلاعاتییەکان هەڕەشەیان لە بنەماڵەی ئەو دوو چالاکە ژینگەپارێزییە کردووە کە لە وتووێژ کردن لە گەڵ ڕاگەیەندنەکان سەبارەت بە کوڕەکانیان خۆیان ببوێرن.

بنەماڵەی ئەو دوو چالاکە ژینگەپارێزییە بە نیسبەت ناڕوونی چارەنووسی کوڕەکانیان نیگەرانیان دەربڕیوە.

هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، لە شوێنی ڕاگیران و تۆمەتی وەپاڵدرای ئەو دوو هاوووڵاتییە کوردە هیچ زانیارییەک لە بەردەستدا نییە.

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان