هێزەکانی ئیتلاعات و ئیدارەی ئەماکن، هەڕەشەیان لە بازاڕیانی مانگرتووی کوردستان کردووە.
بەپێی هەواڵی هەواڵدەریی کوردپا، هێزە ئیتلاعاتییەکان لە شارەکانی مەریوان، بانە و جوانڕۆ هەڕەشەیان لە بازاڕیانی مانگرتوو کردووە کە کۆتایی بە مانگرتنەکەیان بێنن.
هێزە ئیتلاعاتییەکان بە بازاڕیانیان ڕاگەیاندووە، لە ئەگەری بەردەوامبوونی مانگرتنەکان لەگەڵ سزای قورسی قەزایی و هەڵوەشاندنەوەی مۆڵەتی کار بەرەوڕوو دەبنەوە.
هەواڵە بڵاوکراوەکان باس لەو دەکەن، کە بازاڕیانی شاری بانە لە مانگرتنی سەرتاسەریدان و بەرپرسی شۆرای شاری بانە لە وتوویژێکدا لەگەڵ "اعتماد آنلاین" وێڕای پێداگری لەسەر ئەو هەواڵە وتوویەتی:" دووکانەکانی شاری بانە بەگشتی داخراون".
لە لایەکی دیکەوە، بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵنێری کوردپا لە
لە سێیەمین رۆژی مانگرتنی خەڵکی شارەکانی بانە و جوانڕۆ، ئەمرۆ سێشەممە ٢٨ی خاکەلێوەی ٩٧ی هەتاوی خەڵکی وەزاڵەهاتوو و کاسبکارانی شارەکانی سەردەشت و سەقز و مەریوانیش پەیوەست بەو مانگرتنە بوون و، لە هەمبەر دۆخی نالەباری ئابووری و داخستنی سنوورە لاوەکییەکان، دووکان و بازاڕیان داخست.
ئەمرۆ سێشەممە بەشێک لە کاسبکاران و دووکاندارانی شاری سەقز بە داخستنی بازاڕی شار، بەرانبەر بە داخرانی سنوورەکان و فشاری ناوندە پێوەندیدارەکان بەسەر چینی کۆڵبەر و کاسبکار ، ناڕەزایەتییان دەربڕی.
بەپێی هەواڵی ماڵپەڕە خۆجێیەکانی کوردستان، کاسبکار و دووکاندارانی شارەکانی جوانڕۆ لە سێیەمین رۆژی مانگرتنیان ، ئەمڕۆ ٢٨ی خاکەلێوە لە بەردەم بینای فەرمانداری ئەو شارە کۆبوونەوە.
هەروەها لە شارەکانی سەردەشت و بانە و سەقز و مەریوانیش خەڵکی
ناوەندە نیزامییەکانی حکوومەتی ئێران، بە مەبەستی سازکردنی بنکەیەکی نیزامی، دەستیان داوەتە تێکدانی ناوچەیەکی فراوانی لە دارستانەکانی ناوچەی "سەرکەلـ"ـی شاری مەریوان.
بەپێی هەواڵی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، لەم چەند ڕۆژەی دواییەدا، دارستانەکانی گوندی سەرکەل بۆ لای گوندی باڵک، سەر بە شاری مەریوان بە بۆردیزڵ و شۆفڵەکانی حكوومەتەوە وێران و بە جادە دەکرێن.
بە وتەی شایەتحاڵان، ئەم جادەیە بۆ شاخی "تەقتەقەی سەرکەل" بە مەبەستی سازکردنی بنکەیەکی نیزامی لێ دراوە.
درێژی ئەم جادەیە نزیکەی ٤ کیلۆمێتر و پانییەکی ٧ مێترە، کە لە گوندی سەرکەل دەستی پێ کردووە و لە ماوەی ٢٠ ڕۆژدا کاری ٣ لەسەدی ئەم
وەرزشوانێکی کورد خەڵکی شاری سەقز، وەکوو باشترین خوێندکاری وەرزشوان لە لایەن زانکۆی تارانی ناوەندیەوە هەڵبژێردرا.
بەپێی هەواڵی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، "ئارەش عەلیمورادی" وەرزشوانی کورد خەڵکی شاری سەقز، لە ڕێوڕەسمی "عید مبعث" لە زانکۆی تاران، وەکوو باشترین خوێندکاری ناوەندیی ساڵی ٩٦ دەست نیشان کرا.
ئەو وەرزشوانە کوردە، لە لایەن زانکۆی تارانەوە لەوحی ڕێزلێنانیان پێ بەخشراوە و هەروەها وەکوو باشترین خوێندکاری وەرزشوانی ساڵی ٩٦ دیاری کرا.
ئارش عەلیمورادی، خەڵکی شاری سەقز، لە ساڵی ٥٩ی هەتاوی، لەو شارە لەدایک بووە؛ هەر لە هەڕەتی منداڵییەوە هۆگری وەرزش بووە و تا ئێستا چەندین مێداڵی گرینگی وەدەست
گەنجێكی کوردی باشووری كوردستان، لە ٢٦ مین كۆنگرەی لاوانی سیاسیی ئەورووپادا كاندیدە بۆ ئەوەی سەرۆكایەتیی لاوانی سیاسی ئەوروپا بكات، كە ئێستا جێگری سەرۆكی لاوانی سیاسی جیهانە.
لە ٢٦ هەمین كۆنگرەی لاوانی دیموكراتی ئەورووپا كە لە شاری پەتگۆریچای پایتەختی وڵاتی مۆنتینیگرۆ، دەستی بە كارەكانی كرد، فەلاح حەسەن، جێگری سەرۆكی لاوانی سیاسیی جیهان، كە لاوێكی باشوری كوردستانە بەناوی لاوانی جیهان گوتارێكی پێشكەش كرد و تێیدا باسی ڕەوشی سیاسی هەرێمی كوردستان و گۆڕانكارییە سیاسییەكانی هەرێمی كوردستان
كه‌سێكی خه‌ڵكی شاری ئیلام كه حوكمی ٦ مانگ زیندانی به‌سه‌ردا سه‌پێندرابوو، بۆ جێبه‌جێكردنی حوكمه‌كه‌ی بۆ زیندانی ناوه‌ندیی ئه‌و شاری گواسترایه‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرتی ناوه‌ندی دێموكراسی و مافی مرۆڤی كوردستان، چه‌ند ڕۆژ له‌وه‌پێش، فه‌رامه‌رز مه‌ڵه‌كشای كه پێشتر له لایه‌ن دادگاوه حوكمی ٦ مانگ زیندانی بۆ بڕابوویه‌وه ڕه‌وانه‌ی زیندان كرا.
ناوبراو به هۆی به‌شداریكردن له ڕێوڕه‌سمی شادی و خۆشی خه‌ڵكی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان له هه‌مبه‌ر به‌ڕێوه‌چوونی ڕاپرسی بۆ سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمی كوردستان و به تۆمه‌تی
بەپێی هەواڵەكان، دایك و باوكی ڕامین حسێن‌پەناهی زیندانی سیاسی مەحكووم بە ئیعدام، بریاریان داوە، ڕۆژی یەکشەممە، 26ی خاكەلێوە، لە مەیدانی ئیقباڵی شاری سنە مان بگرن.
دایك و باوكی ڕامین ڕایانگەیاندووە:"ئەگەر كۆماری ئیسلامی حوكمی ئێعدامی كوڕەكەمان جێبەجێ بكات، ئێمەش كۆتایی بەژیانمان دەهێنین."
هاوکات، ژمارەیەک لە چالاكانی مەدەنی شاری سنە، ڕاگەیاندنێكیان بڵاوكردوەتەوە و داوایان لەخەڵکی تێکۆشەری شاری سنە کردووە بۆ هەڵوەشاندنەوەی حوكمی ئیعدامی ڕامین حسێن پەناهی، ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە، ٢٦ی خاکەلێوە، لە مەیدانی
یه‌که‌مین فستیڤاڵی چیرۆکی کوردی ئیلام له ژێر ناوی فستیڤاڵی چیرۆکی “ڕازان” به‌ڕێوه‌ده‌چێت
ئه‌م فستیڤاڵه به هاوکاریی ئه‌نجومه‌نی شیعر و ئه‌ده‌بی ئیلام، ئیداره‌ی فه‌رهه‌نگی پارێزگای ئیلام و ناوه‌ندی شیعر و ئه‌ده‌ب و چیرۆکی ئێرانیان له کۆتاییی مانگی جۆزه‌ردان به‌ڕێوه ده‌چێت.
بانگه‌وازی ئه‌م فستیڤاڵه مانگی به‌فرانباری ڕابردوو ده‌رکراوه و تا
ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٦ی خاکەلێوە، بازاڕیان و دوکاندارانی شارەکانی بانە و جوانڕۆ لە هەمبەر داخستنی بازاڕچە سنوورییەکان و زۆربوونی "تعرفە‌های گمرکی" مانیان گرت و داوای کرانەوەی سنوورەکان دەکەن.
بازاڕییانی شاری بانە لەو مانگرتنەدا، بە نیشانەی ناڕەزایەتی دەربڕین بەهۆی داخستی سنوورەکان، سفرەی خاڵیان لە بەرانبەر پاساژی بەهەشت ڕاخست.
لەو پەیوەندیەیدا، ڕۆژی سێ شەممە ڕێکەوتی ١٤ی خاکەلێوە،
"ئیدانه‌ى ده‌ستێوه‌ردانه‌كانى تاران ده‌كه‌ین"
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ى سعوودییه، له دواى كۆتایی هاتنى لووتكه‌ى عه‌ره‌بى له زه‌هران، ڕای گه‌یاند، داوایان له ئێران كردووه، ڕێز له وڵاتانى دراوسێی بگرێت و له وڵاته عه‌ره‌بییه‌كان بكشێته‌وه.
عادل جوبه‌یر، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ى سعوودییه، له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا له دواى كۆتاییهاتنى لووتكه‌ى عه‌ره‌بى زه‌هران، به ڕۆژنامه‌نووسانى ڕاگه‌یاند: "لووتكه‌كه داواى چاره‌سه‌رى ئاشتییانه‌ى بۆ سووریا كرد، هه‌روه‌ك ئیدانه‌ى هه‌ڵسوكه‌وتى میلیشیاكانى حووسییه‌كان له یه‌مه‌ن ده‌كات، كه ڕیاز ده‌كه‌نه ئامانجی مووشه‌كه‌كانیان".
هه‌روه‌ها به گوته‌ى وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ى سعوودییه، له لووتكه‌كه ئیدانه‌ى
دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، رایده‌گه‌یه‌نێت، هێرشه هاوبه‌شه‌كه‌ی سه‌ر سووریا نموونه‌یی بوو و به سه‌ركه‌وتوویی جێبه‌جێكرا.
دۆناڵد تره‌مپ، له ئه‌كاونتی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر بڵاویكرده‌وه، پرۆسه‌كه به نموونه‌یی جێبه‌جێ كرا و ده‌ڵێت: "ده‌مزانی میدیاكان سه‌رنج ده‌خه‌نه سه‌ر یه‌ك ده‌سته‌واژه‌ی قسه‌كان، ئه‌ویش ده‌سته‌واژه‌ی (ئه‌ركه‌كه كۆتایی هات)".
تره‌مپ دووپاتیشی ده‌كاته‌وه، ده‌سته‌واژه‌ی "ئه‌ركه‌كه جێبه‌جێكرا" ده‌سته‌واژه‌ی گرنگی سه‌ربازییه‌وه پێویسته دووباره بكرێته‌وه.
به‌ره‌به‌یانی رۆژی 14ی نیسان، له پرۆسه‌یه‌كی سه‌ربازی هاوبه‌شدا، هه‌ریه‌ك له ئه‌مه‌ریكا، به‌ریتانیا و فه‌ره‌نسا، چه‌ند بنكه‌یه‌كی سه‌ربازی سووریایان بۆردومان كرد، كه گومان ده‌كرێت
دووهەمین ڕێورەسمی"خەڵاتی ماف بۆ جیهانی دوور لە مین" بەبەشداری ژمارەیەک کەسایەتیی فەرهەنگی و هونەری و ژمارەیەک لە خەڵکی ئاسایی لە هۆڵی ژمارە دووی پەردیسی سینما بەهمەنی سنە بەرێوەچوو.
ڕۆژی پێنجشەممە ڕێکەوتی ٢٣ی خاکەلێوە، بۆ دووهەمین جار ڕێوڕەسمی "خەڵاتی ماف بۆ جیهانی دوور لە مین" دەستی بە کارەکانی خۆی کرد و تێیدا، خەڵاتەکانی ئەو ڕێوڕەسمە بۆ ئەمساڵ دابەش کران.
بە وتەی بەرێوەبەری ئەو ڕێوڕەسمە، ڕێوڕەسمەکە لە سێ بەشی کورتە فیلم، وێنە و لێکۆڵینەوە سەبارەت بە زیان و لێکەوتەکانی مین بەڕێوەچوو.
یەکێک لە کەسایەتییە حقووقییەکانی ئەو ڕێوڕەسمە دوکتور ئەسعەد ئەردەڵان
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا ڕه‌تیكرده‌وه وڵاته‌كه‌ی شاری عه‌فرین ڕاده‌ستی حكومه‌تی سوریا بكاته‌وه.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه مه‌ولود چاوه‌ش ئۆغڵو وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا ڕایگه‌یاند، وڵاته‌كه‌ی ئاماده نییه شاری عه‌فرین ڕاده‌ستی حكومه‌تی سوریا بكاته‌وه، چونكه به‌وته‌ی ئه‌و له‌و شاره‌دا فه‌وزا دروستده‌بێت گه‌ر بێتوو ئه‌و كاره ئه‌نجامبده‌ن.
له‌چه‌ند كاتژمێری ڕابردوودا سێرگی لاڤرۆڤ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڕوسیا داوای له‌توركیا كرد، شاری عه‌فرین ڕاده‌ستی حكومه‌تی سوریا بكاته‌وه.
ئێستا كه شاری عه‌فرین له‌لایه‌ن توركیا‌و هێزه چه‌كداره‌كانی هاوپه‌یمانیه‌وه
له سه‌ر داواى رووسيا، ئه‌مڕۆ جارێكيديكه ئه‌نجوومه‌نى ئاسايشى نێوده‌وڵه‌تى له باره‌ى هه‌ڕه‌شه‌كانى سه‌ر ئاسايشى نێوده‌وڵه‌تى و قه‌يرانى سووريا كۆبوويه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، ئه‌نتۆنيۆ گۆتێرس، سكرتێرى گشتيى نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كان، له وته‌يه‌كدا رايگه‌ياند، كێشه‌كانى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست قوڵتر بوونه‌ته‌وه.
گوتيشى: "كێشه‌ى كورد يه‌كێكه له كێشه‌كانى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست".
گۆتێرس ئاماژه‌ى كرد، به كێشه‌ى كورد و عێراق و خۆپيشاندانه‌كانى عێراق،
هەواڵی ماڵپەڕی سەرەکیی “ماملێ”، بە سروودی نەتەوایەتی “ئەی ڕەقیب” لە لایەن گروپی موزیکی (مەد تیڤی)یەوە دەستی پێ‌کرد و پاشان بۆ بەرزڕاگرتنی یادی شەهیدانی کوردستان، خولەکێک ڕاگەیەندرا و بەشداربووان بە پێوە وەستان.
ئەو ڕێوڕەسمە بە بەشداریی ژمارەیەکی بەرچاو لە کوردەکانی نیشتەجێی ئوروپا بەشدار بوون کە لە ناویاندا چەند کەسایەتی دیار و ناسراوی کورد هەبوو.
ڕێوڕەسمەکە لەلایەن نووسەر و ڕۆژنامەنووس “کاکشار ئۆرەمار” دەستی بەکارەکانی خۆی کرد، ناوبراو لە پەیوەندی بە کار و تێکۆشانی مەڵبەند کورتەباسێکی پێشکەش بە بەشداربووان کرد و پاشان عەزیز ماملێ وەک بەرپرسی مەڵبەندی هونەریی ماملێ، لە ڕێی ئینتێرنێتەوە بە شێوەی ئانلاین، بەخێرهاتنی سەرجەم