فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-05-31-11-52-19ئەم سێ هاووڵاتییە و بەبێ مۆڵەتی یاسایی دەستبەسەریان کردوون. جەلا فەڕوخی و هەردوو خوشکەزاکەی، ڕەعنا خۆران و ڕۆژان خۆران، پێشتریش بە بۆنەی ڕێوڕەسمی نەورۆزی ورمێوە لە...
2025-05-31-11-50-23 بە نرخی هەرزان پێبدرێت و کرێی گواستنەوەیان بۆ زیاد بکرێت. تائێستاش ژمارەیەکی زۆری بارهەڵگرەکان راگیراون و ئامادەنین کەلوپەل بگوازنەوە. هەروەها سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە...
2025-05-31-11-38-33 نووسینی عەبدوڕەحمان ئاداک هەڵبژێردران. بە پێی هەواڵی هاژە ڕۆژی یەکەمی خەڵاتی قەڵەمی هەژار ئەمڕۆ ٧ی جۆزەردانی ۱۴۰۴ی هەتاوی لە سنە لە حاڵی بەڕێوەچووندایە.یادگار کەریمی سەرۆکی...
2025-05-24-13-02-30 ئەمریکیدا هەبێت. دانوستانە ناڕاستەوخۆکان هێشتا بەردەوامن و ئەگەری پێشکەوتن لە خولی داهاتودا هەیە. وەزیری دەرەوەی ئێران باسی لەوەشكرد، پێشنیازەكان جێگەی گفتوگۆ بون، ڕێککەوتن لەسەر ئەوە...
2025-04-23-20-31-58 ڤیدیۆیەکە، فەرمانی پێویستم دەرکرد بۆ بەدواداچوون بۆ بابەتەکە." داواکاری گشتیی پارێزگای کرماشان گوتی، "بەمەبەستی لێکۆڵینەوەی زیاتر لە وردەکارییەکانی ئەم رووداوە، گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی پەروەردەش...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٦ی خاکەلێوە، بازاڕیان و دوکاندارانی شارەکانی بانە و جوانڕۆ لە هەمبەر داخستنی بازاڕچە سنوورییەکان و زۆربوونی "تعرفە‌های گمرکی" مانیان گرت و داوای کرانەوەی سنوورەکان دەکەن.

بازاڕییانی شاری بانە لەو مانگرتنەدا، بە نیشانەی ناڕەزایەتی دەربڕین بەهۆی داخستی سنوورەکان، سفرەی خاڵیان لە بەرانبەر پاساژی بەهەشت ڕاخست.

لەو پەیوەندیەیدا، ڕۆژی سێ شەممە ڕێکەوتی ١٤ی خاکەلێوە، بازاڕییان و دووکاندارانی شارەکانی: سەقز، جوانڕۆ و مەریوان بە داخستنی بازاڕ داوای کردنەوەی سنوورەکانیان کرد.

ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ٥ی ڕەشەمەی ساڵی ١٣٩٦، دووکاندار و بازاڕیانی پیرانشار و بانە بە مەبەستی ناڕەزایەتی دەربڕین بە داخستنی سنوورەکان مانیان گرت، کە بە هۆی دەستێوەردانی هێزەکانی ئیتلاعات و دروستکردنی فشار لەسەر بازاڕیان مانگرتنەکەیان شکاند.

گوزەران و ژیانی زۆربەی شارە سنوورییەکانی کوردستان بە سنوورەکانەوە بەستراوەتەوە کە ماوەیەکە بە هۆکاری نادیار داخراون.

16/4/2018

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان