فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

-----qq---q-q- و ئەمەش دەبێتە هۆی دوورکەوتنەوەمان لە ململانێ و دواجار شەڕ." گرۆسی هەروەها لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "X" دیدارەکەی پێنجشەممەی لەگەڵ عەباس عەراقچی وەزیری دەرەوەی...
2024-11-15-02-18-29 داوای لە حکوومەتی ئێران کردووە کە دەرکردن و جێبەجێکردنی سزای لەسێدارەدان ڕابگرێت و ئەم سزایە بە تەواوی هەڵبوەشێنێتەوە.هەروەها، کەمپەینی مافی مرۆڤی ئێران لە بەیاننامەیەکدا...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، رایده‌گه‌یه‌نێت، هێرشه‌ هاوبه‌شه‌كه‌ی سه‌ر سووریا نموونه‌یی بوو و به‌ سه‌ركه‌وتوویی جێبه‌جێكرا.

دۆناڵد تره‌مپ، له‌ ئه‌كاونتی تایبه‌تی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر بڵاویكرده‌وه‌، پرۆسه‌كه‌ به‌ نموونه‌یی جێبه‌جێ كرا و ده‌ڵێت: "ده‌مزانی میدیاكان سه‌رنج ده‌خه‌نه‌ سه‌ر یه‌ك ده‌سته‌واژه‌ی قسه‌كان، ئه‌ویش ده‌سته‌واژه‌ی (ئه‌ركه‌كه‌ كۆتایی هات)".

تره‌مپ دووپاتیشی ده‌كاته‌وه‌، ده‌سته‌واژه‌ی "ئه‌ركه‌كه‌ جێبه‌جێكرا" ده‌سته‌واژه‌ی گرنگی سه‌ربازییه‌وه‌ پێویسته‌ دووباره‌ بكرێته‌وه‌.

به‌ره‌به‌یانی رۆژی 14ی نیسان، له‌ پرۆسه‌یه‌كی سه‌ربازی هاوبه‌شدا، هه‌ریه‌ك له‌ ئه‌مه‌ریكا، به‌ریتانیا و فه‌ره‌نسا، چه‌ند بنكه‌یه‌كی سه‌ربازی سووریایان بۆردومان كرد، كه‌ گومان ده‌كرێت له‌ هێرشه‌ كیمیاییه‌كه‌ی رژێمی سووریا بۆ سه‌ر شارۆچكه‌ی دومای ناوچه‌ی غوته‌ی رۆژهه‌ڵاتی دیمه‌شق، تێوه‌گلابن.

ئه‌و سێ پێگه‌ سه‌ره‌كییه‌ی كراونه‌ته‌ ئامانج، بریتین له‌ كۆگای چه‌ك و بنكه‌ی سه‌ركردایه‌تیكردنی سوپا له‌ حه‌ما، كۆگایه‌كی چه‌كی كیمیایی له‌ حیمس، ناوه‌ندی توێژینه‌وه‌ی زانستی له‌ دیمه‌شقی پایته‌خت.

16/4/2018

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان