فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

-----qq---q-q- و ئەمەش دەبێتە هۆی دوورکەوتنەوەمان لە ململانێ و دواجار شەڕ." گرۆسی هەروەها لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "X" دیدارەکەی پێنجشەممەی لەگەڵ عەباس عەراقچی وەزیری دەرەوەی...
2024-11-15-02-18-29 داوای لە حکوومەتی ئێران کردووە کە دەرکردن و جێبەجێکردنی سزای لەسێدارەدان ڕابگرێت و ئەم سزایە بە تەواوی هەڵبوەشێنێتەوە.هەروەها، کەمپەینی مافی مرۆڤی ئێران لە بەیاننامەیەکدا...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

كه‌سێكی‌ خه‌ڵكی‌ شاری‌ ئیلام كه‌ حوكمی‌ ٦ مانگ زیندانی‌ به‌سه‌ردا سه‌پێندرابوو، بۆ جێبه‌جێكردنی‌ حوكمه‌كه‌ی‌ بۆ زیندانی‌ ناوه‌ندیی ئه‌و شاری‌ گواسترایه‌وه‌.

به‌پێی‌ ڕاپۆرتی‌ ناوه‌ندی‌ دێموكراسی و مافی مرۆڤی‌ كوردستان، چه‌ند ڕۆژ له‌وه‌پێش، فه‌رامه‌رز مه‌ڵه‌كشای كه‌ پێشتر له‌ لایه‌ن دادگاوه‌ حوكمی‌ ٦ مانگ زیندانی‌ بۆ بڕابوویه‌وه‌ ڕه‌وانه‌ی‌ زیندان كرا.

ناوبراو به‌ هۆی‌ به‌شداریكردن له‌ ڕێوڕه‌سمی‌ شادی و خۆشی خه‌ڵكی‌ ڕۆژهه‌ڵاتی‌ كوردستان له‌ هه‌مبه‌ر به‌ڕێوه‌چوونی‌ ڕاپرسی بۆ سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمی‌ كوردستان و به‌ تۆمه‌تی‌ هاوكاریكردنی‌ یه‌كێك له‌ حیزبه‌ كوردییه‌كانی‌ به‌رهه‌ڵسكاری‌ كۆماری‌ ئیسلامیی ئێران له‌ لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی كۆماری‌ ئیسلامیی ئێرانه‌وه‌ حوكمی‌ 6 مانگ زیندانی‌ ته‌عزیریی بۆ بڕابوویه‌وه‌ و په‌روه‌نده‌ی‌ ناوبراو شكایه‌تی‌ وه‌زاره‌تی‌ ئیتلاعاتی‌ له‌سه‌ر بووه‌ و له‌سه‌ر بڕیاری‌ ئه‌وان ئه‌و حوكمه‌ی‌ به‌سه‌ردا سه‌پێندراوه‌.

ناوبراو له‌ كاتی‌ ده‌سبه‌سه‌ركرانی‌ و لێكۆڵینه‌وه‌دا هیچ پێوه‌ندییه‌كی‌ به‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ زیندان و ته‌نانه‌ت بنه‌ماڵه‌كه‌ی‌ نه‌مابوو و به‌ پێ پارێزه‌ر دادگایی كرا و پاشان به‌ دانانی‌ بارمته‌ی‌١٠٠ میلیۆن تمه‌نی‌ به‌ شێوه‌ی‌ كاتی‌ ئازاد كرا.

هه‌ر له‌ پێوه‌ندی‌ له‌گه‌ڵ ده‌سبه‌سه‌ركراوانی‌ كورد، خوێندكارێكی‌ كوردی‌ خه‌ڵكی‌ شاری‌ سنه‌ به‌ ناوی‌ سه‌عید ساعێدپه‌نا، پاش ٤٠ ڕۆژ له‌ ده‌سبه‌سه‌ركرانی‌ ته‌نیا یه‌ك جار ئیزن دراوه‌ له‌ پێوه‌ندییه‌كی‌ ته‌له‌فوونیدا شوێنی‌ ڕاگرتنی‌ خۆی‌ به‌ بنه‌ماڵه‌كه‌ی‌ ڕابگه‌یه‌نی‌.

ناوبراو خوێندکاری کارشناسیی ئەرشەد بەشی زانستە سیاسییەکان لە زانکۆی “خوارزمی” تارانه‌

یەکێک لە نزیکەکانی ئەم خوێندکارە ٣١ ساڵە لە بارەی بارودۆخی ئەم خوێندکارە گوتی، هەڕەشەیان لێکردووە کە هیچ شتێک سەبارەت بە هۆکاری دەسبەسەرکرانی ئاشکرا نەکا.

شایانی باسە ناوبراو ڕۆژی ٢٨ی ڕەشەممە، ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە ئەم خوێندکارە کوردەی بانگ کردووە و دواتر لە لایەن هێزەکانی ئیتڵاعاتەوە دەسبەسەرکراوە، بانگکران و دەسبەسەرکردنی ئەم خوێندکارە لە پێوەندی لەگەڵ پێشگرتن لە بەڕێوەچوونی جێژنی نەتەوەیی نەورۆزدا بووە.

16/4/2018

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان