فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

-----qq---q-q- و ئەمەش دەبێتە هۆی دوورکەوتنەوەمان لە ململانێ و دواجار شەڕ." گرۆسی هەروەها لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "X" دیدارەکەی پێنجشەممەی لەگەڵ عەباس عەراقچی وەزیری دەرەوەی...
2024-11-15-02-18-29 داوای لە حکوومەتی ئێران کردووە کە دەرکردن و جێبەجێکردنی سزای لەسێدارەدان ڕابگرێت و ئەم سزایە بە تەواوی هەڵبوەشێنێتەوە.هەروەها، کەمپەینی مافی مرۆڤی ئێران لە بەیاننامەیەکدا...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

له‌ سه‌ر داواى رووسيا، ئه‌مڕۆ جارێكيديكه‌ ئه‌نجوومه‌نى ئاسايشى نێوده‌وڵه‌تى له‌ باره‌ى هه‌ڕه‌شه‌كانى سه‌ر ئاسايشى نێوده‌وڵه‌تى و قه‌يرانى سووريا كۆبوويه‌وه‌.

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، ئه‌نتۆنيۆ گۆتێرس، سكرتێرى گشتيى نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كان، له‌ وته‌يه‌كدا رايگه‌ياند، كێشه‌كانى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست قوڵتر بوونه‌ته‌وه‌.

گوتيشى: "كێشه‌ى كورد يه‌كێكه‌ له‌ كێشه‌كانى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست".

گۆتێرس ئاماژه‌ى كرد، به‌ كێشه‌ى كورد و عێراق و خۆپيشاندانه‌كانى عێراق، كێشه‌ى لوبنان، فه‌له‌ستين، ره‌وشى غه‌ززه‌، ليبيا و سووريا.

هه‌روه‌ها گوتى: "ره‌وشى سووريا مه‌ترسيدارترينه‌ و له‌وێ شه‌ڕى بريكاره‌كان هه‌يه‌ و چه‌ندين گرووپ و ميليشيا هه‌ن و شه‌ڕى يه‌ك ده‌كه‌ن و ياسا نێوده‌وڵه‌تييه‌كان پێشێلكراوون و ئازارى زياترى بۆ مرۆڤايه‌تى هێناوه‌ته‌ ئاراوه‌ و پێويسته‌ چاره‌سه‌رى سياسييانه‌ به‌ گوێره‌ى دانووستانه‌كانى جنێڤ بهێنرێته‌ دى".

١٣/٤/٢٠١٨

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان