فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-05-31-11-52-19ئەم سێ هاووڵاتییە و بەبێ مۆڵەتی یاسایی دەستبەسەریان کردوون. جەلا فەڕوخی و هەردوو خوشکەزاکەی، ڕەعنا خۆران و ڕۆژان خۆران، پێشتریش بە بۆنەی ڕێوڕەسمی نەورۆزی ورمێوە لە...
2025-05-31-11-50-23 بە نرخی هەرزان پێبدرێت و کرێی گواستنەوەیان بۆ زیاد بکرێت. تائێستاش ژمارەیەکی زۆری بارهەڵگرەکان راگیراون و ئامادەنین کەلوپەل بگوازنەوە. هەروەها سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە...
2025-05-31-11-38-33 نووسینی عەبدوڕەحمان ئاداک هەڵبژێردران. بە پێی هەواڵی هاژە ڕۆژی یەکەمی خەڵاتی قەڵەمی هەژار ئەمڕۆ ٧ی جۆزەردانی ۱۴۰۴ی هەتاوی لە سنە لە حاڵی بەڕێوەچووندایە.یادگار کەریمی سەرۆکی...
2025-05-24-13-02-30 ئەمریکیدا هەبێت. دانوستانە ناڕاستەوخۆکان هێشتا بەردەوامن و ئەگەری پێشکەوتن لە خولی داهاتودا هەیە. وەزیری دەرەوەی ئێران باسی لەوەشكرد، پێشنیازەكان جێگەی گفتوگۆ بون، ڕێککەوتن لەسەر ئەوە...
2025-04-23-20-31-58 ڤیدیۆیەکە، فەرمانی پێویستم دەرکرد بۆ بەدواداچوون بۆ بابەتەکە." داواکاری گشتیی پارێزگای کرماشان گوتی، "بەمەبەستی لێکۆڵینەوەی زیاتر لە وردەکارییەکانی ئەم رووداوە، گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی پەروەردەش...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 


هێزەکانی ئیتلاعات و ئیدارەی ئەماکن، هەڕەشەیان لە بازاڕیانی مانگرتووی کوردستان کردووە.

بەپێی هەواڵی  هەواڵدەریی کوردپا، هێزە ئیتلاعاتییەکان لە شارەکانی مەریوان، بانە و جوانڕۆ هەڕەشەیان لە بازاڕیانی مانگرتوو کردووە کە کۆتایی بە مانگرتنەکەیان بێنن.

هێزە ئیتلاعاتییەکان بە بازاڕیانیان ڕاگەیاندووە، لە ئەگەری بەردەوامبوونی مانگرتنەکان لەگەڵ سزای قورسی قەزایی و هەڵوەشاندنەوەی مۆڵەتی کار بەرەوڕوو دەبنەوە.

هەواڵە بڵاوکراوەکان باس لەو دەکەن، کە بازاڕیانی شاری بانە لە مانگرتنی سەرتاسەریدان و بەرپرسی شۆرای شاری بانە لە وتوویژێکدا لەگەڵ "اعتماد آنلاین" وێڕای پێداگری لەسەر ئەو هەواڵە وتوویەتی:" دووکانەکانی شاری بانە بەگشتی داخراون".

لە لایەکی دیکەوە، بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵنێری کوردپا لە شاری بانە، ژمارەیەک لە بازاڕیانی مانگرتوو لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر کراون و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراون.

هەواڵنێری کوردپا، شوناسی دوو کەس لە بازاڕیانی مانگرتووی دەسبەسەرکراو، بە ناوەکانی "موحسێن عەلیزادە" کوڕی عەلی و "ڕزگار ڕەفاهی" ڕاگەیاندووە.

هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، مانگرتنی سەرتاسەری لە شارەکانی بانە، پیرانشار، جوانڕۆ و مەریوان درێژەی هەیە و هەتا ئێستە بەرپرسان هیچ هەوڵێکی جیددیان بۆ چارەسەرکردنی داواکاریی مانگرتووان نەداوە.

٢٠/٤/٢٠١٨

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان