فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-05-31-11-52-19ئەم سێ هاووڵاتییە و بەبێ مۆڵەتی یاسایی دەستبەسەریان کردوون. جەلا فەڕوخی و هەردوو خوشکەزاکەی، ڕەعنا خۆران و ڕۆژان خۆران، پێشتریش بە بۆنەی ڕێوڕەسمی نەورۆزی ورمێوە لە...
2025-05-31-11-50-23 بە نرخی هەرزان پێبدرێت و کرێی گواستنەوەیان بۆ زیاد بکرێت. تائێستاش ژمارەیەکی زۆری بارهەڵگرەکان راگیراون و ئامادەنین کەلوپەل بگوازنەوە. هەروەها سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە...
2025-05-31-11-38-33 نووسینی عەبدوڕەحمان ئاداک هەڵبژێردران. بە پێی هەواڵی هاژە ڕۆژی یەکەمی خەڵاتی قەڵەمی هەژار ئەمڕۆ ٧ی جۆزەردانی ۱۴۰۴ی هەتاوی لە سنە لە حاڵی بەڕێوەچووندایە.یادگار کەریمی سەرۆکی...
2025-05-24-13-02-30 ئەمریکیدا هەبێت. دانوستانە ناڕاستەوخۆکان هێشتا بەردەوامن و ئەگەری پێشکەوتن لە خولی داهاتودا هەیە. وەزیری دەرەوەی ئێران باسی لەوەشكرد، پێشنیازەكان جێگەی گفتوگۆ بون، ڕێککەوتن لەسەر ئەوە...
2025-04-23-20-31-58 ڤیدیۆیەکە، فەرمانی پێویستم دەرکرد بۆ بەدواداچوون بۆ بابەتەکە." داواکاری گشتیی پارێزگای کرماشان گوتی، "بەمەبەستی لێکۆڵینەوەی زیاتر لە وردەکارییەکانی ئەم رووداوە، گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی پەروەردەش...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

دووهەمین ڕێورەسمی"خەڵاتی ماف بۆ جیهانی دوور لە مین" بەبەشداری ژمارەیەک کەسایەتیی فەرهەنگی و هونەری و ژمارەیەک لە خەڵکی ئاسایی لە هۆڵی ژمارە دووی پەردیسی سینما بەهمەنی سنە بەرێوەچوو.

 ڕۆژی پێنجشەممە ڕێکەوتی ٢٣ی خاکەلێوە، بۆ دووهەمین جار ڕێوڕەسمی "خەڵاتی ماف بۆ جیهانی دوور لە مین" دەستی بە کارەکانی خۆی کرد و تێیدا، خەڵاتەکانی ئەو ڕێوڕەسمە بۆ ئەمساڵ دابەش کران.

بە وتەی بەرێوەبەری ئەو ڕێوڕەسمە، ڕێوڕەسمەکە لە سێ بەشی کورتە فیلم، وێنە و لێکۆڵینەوە سەبارەت بە زیان و لێکەوتەکانی مین بەڕێوەچوو.

یەکێک لە کەسایەتییە حقووقییەکانی ئەو ڕێوڕەسمە دوکتور ئەسعەد ئەردەڵان بوو کە سەبارەت بە مەترسییەکانی مین و ڕۆڵی NGOکان لە ئامووزشی مەترسییەکانی مین و ڕێژەی لێکەوتەکانی چەند وتەیەکی پێشکەش بە بەشداربووان کرد.

لەو ڕێورەسمەدا، "یەڵدا عەباسی" هونەرمەندی ناسراوی کورد خەڵکی شاری خۆراسان لەلایەن لێژنەی داوەرانەوە وەکوو باڵوێزی دامەرزاوەی ماف دەسنیشان کرا.

هەروەها خەڵاتی ماف بۆ لێکۆڵینەوە سەبارەت بە زیانەکانی مین پێشکەش بە دوکتور نەجمەدین قورەیشی کرا و کورتە فیلمی "زنگ ورزش" لە دەرهێنەری جەبار ساڵحی خەڵاتی وەرگرت؛ هەروەها خەڵاتی ماف لە بواری وێنەگرییەوە پێشکەش بە وێنەگران "ئارش خامووش، بەهمەن شەهبازی، شەهین عەباسی و زەهرا زاهدی" کرا.

هەروەها چەند ڕۆژنامەنووس خەڵات کران کە بریتی بوون لە: خاتوو جودەکی لە ڕۆژنامەی هاووڵاتی، هوشیار بابایی لە دەنگی کوردستان.

جەبار تەهماسبی ئامانجی بەڕێوەبردنی ئەو فیستیڤاڵەی بۆ زانیاری گەیاندن لە بواری مەترسییەکانی مین و کەم کردنەوەی قوربانی تەقینەوەی مین گەڕاندەوە، هەتا بتوانن ڕێژەی زیانەکانی مین کەمتر بکەنەوە.

13/4/2018

 

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان