یه‌که‌مین فستیڤاڵی چیرۆکی کوردی ئیلام له ژێر ناوی فستیڤاڵی چیرۆکی “ڕازان” به‌ڕێوه‌ده‌چێت
ئه‌م فستیڤاڵه به هاوکاریی ئه‌نجومه‌نی شیعر و ئه‌ده‌بی ئیلام، ئیداره‌ی فه‌رهه‌نگی پارێزگای ئیلام و ناوه‌ندی شیعر و ئه‌ده‌ب و چیرۆکی ئێرانیان له کۆتاییی مانگی جۆزه‌ردان به‌ڕێوه ده‌چێت.
بانگه‌وازی ئه‌م فستیڤاڵه مانگی به‌فرانباری ڕابردوو ده‌رکراوه و تا دوایین ڕۆژانی مانگی گوڵان مۆڵه‌تی ناردنی به‌رهه‌م درێژ کراوه‌ته‌وه وچیرۆکه نێردراوه‌کان ده‌بێ له قه‌باره‌ی کورته چیرۆک و که‌متر له 5000 وشه بێت و به شێوه‌ی تایپ کراو و له فایلێکی word به ئیمه‌یلی This e-mail address is being protected from spambots. You need JavaScript enabled to view it. بۆ ناوه‌ندی بڕیاردان بنێردرێت.