فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-05-31-11-52-19ئەم سێ هاووڵاتییە و بەبێ مۆڵەتی یاسایی دەستبەسەریان کردوون. جەلا فەڕوخی و هەردوو خوشکەزاکەی، ڕەعنا خۆران و ڕۆژان خۆران، پێشتریش بە بۆنەی ڕێوڕەسمی نەورۆزی ورمێوە لە...
2025-05-31-11-50-23 بە نرخی هەرزان پێبدرێت و کرێی گواستنەوەیان بۆ زیاد بکرێت. تائێستاش ژمارەیەکی زۆری بارهەڵگرەکان راگیراون و ئامادەنین کەلوپەل بگوازنەوە. هەروەها سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە...
2025-05-31-11-38-33 نووسینی عەبدوڕەحمان ئاداک هەڵبژێردران. بە پێی هەواڵی هاژە ڕۆژی یەکەمی خەڵاتی قەڵەمی هەژار ئەمڕۆ ٧ی جۆزەردانی ۱۴۰۴ی هەتاوی لە سنە لە حاڵی بەڕێوەچووندایە.یادگار کەریمی سەرۆکی...
2025-05-24-13-02-30 ئەمریکیدا هەبێت. دانوستانە ناڕاستەوخۆکان هێشتا بەردەوامن و ئەگەری پێشکەوتن لە خولی داهاتودا هەیە. وەزیری دەرەوەی ئێران باسی لەوەشكرد، پێشنیازەكان جێگەی گفتوگۆ بون، ڕێککەوتن لەسەر ئەوە...
2025-04-23-20-31-58 ڤیدیۆیەکە، فەرمانی پێویستم دەرکرد بۆ بەدواداچوون بۆ بابەتەکە." داواکاری گشتیی پارێزگای کرماشان گوتی، "بەمەبەستی لێکۆڵینەوەی زیاتر لە وردەکارییەکانی ئەم رووداوە، گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی پەروەردەش...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

لە سێیەمین رۆژی مانگرتنی خەڵکی شارەکانی بانە و جوانڕۆ، ئەمرۆ سێ‌شەممە ٢٨ی خاکەلێوەی ٩٧ی هەتاوی خەڵکی وەزاڵەهاتوو و کاسبکارانی شارەکانی سەردەشت و سەقز و مەریوانیش پەیوەست بەو مانگرتنە بوون و، لە هەمبەر دۆخی نالەباری ئابووری و داخستنی سنوورە لاوەکییەکان، دووکان و بازاڕیان داخست.

ئەمرۆ سێ‌شەممە بەشێک لە کاسبکاران و دووکاندارانی شاری سەقز بە داخستنی بازاڕی شار، بەرانبەر بە داخرانی سنوورەکان و فشاری ناوندە پێوەندیدارەکان بەسەر چینی کۆڵبەر و کاسبکار ، ناڕەزایەتییان دەربڕی.

بەپێی هەواڵی ماڵپەڕە خۆجێیەکانی کوردستان، کاسبکار و دووکاندارانی شارەکانی جوانڕۆ لە سێیەمین رۆژی مانگرتنیان ، ئەمڕۆ ٢٨ی خاکەلێوە لە بەردەم بینای فەرمانداری ئەو شارە کۆبوونەوە.

هەروەها لە شارەکانی سەردەشت و بانە و سەقز و مەریوانیش خەڵکی ناڕازی گردبوونەوەی ناڕەزایەتییان بەڕێوەبرد و، بە ڕاخستنی سفرەی بەتاڵ لە سەرشەقام ” بە نیشانەی ئاستی هەژاری ودەسکورتی” و، نووسینی دروشمی پێوەندی‌دار ، بەرانبەر بە کەمتەرخەمیی بەرپرسان و داخرانی سنوورەکان وەکوو تاقە ڕێگایەک بۆ دابینکردنی بژێوی ژیان، ناڕەزایەتییان دەربڕی.
هەروەها هەواڵەکان باس لەوە دەکەن لە شاری مەریوان و سەقزیش خەڵکی کەسبکار و زەحمەتکێشی ئەو دوو شارە، دەستیان داوەتە مانگرتن و ڕێپێوانی ناڕەزایەتییان بەڕێوەبردوە.
جێی وەبیرهێنانەوەی لە دەسپێکی ساڵی نوێی هەتاوی، ئەمە دوویەمین جارە کە دووکانداران و کاسبکارانی شارە سنوورییەکانی کوردستان بەرانبەر بە داخستنی سنوورە کۆڵبەر و لاوەکییەکان، مانیان‌ گرتووە.

١٧/٤/٢٠١٨

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان