فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-05-31-11-52-19ئەم سێ هاووڵاتییە و بەبێ مۆڵەتی یاسایی دەستبەسەریان کردوون. جەلا فەڕوخی و هەردوو خوشکەزاکەی، ڕەعنا خۆران و ڕۆژان خۆران، پێشتریش بە بۆنەی ڕێوڕەسمی نەورۆزی ورمێوە لە...
2025-05-31-11-50-23 بە نرخی هەرزان پێبدرێت و کرێی گواستنەوەیان بۆ زیاد بکرێت. تائێستاش ژمارەیەکی زۆری بارهەڵگرەکان راگیراون و ئامادەنین کەلوپەل بگوازنەوە. هەروەها سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە...
2025-05-31-11-38-33 نووسینی عەبدوڕەحمان ئاداک هەڵبژێردران. بە پێی هەواڵی هاژە ڕۆژی یەکەمی خەڵاتی قەڵەمی هەژار ئەمڕۆ ٧ی جۆزەردانی ۱۴۰۴ی هەتاوی لە سنە لە حاڵی بەڕێوەچووندایە.یادگار کەریمی سەرۆکی...
2025-05-24-13-02-30 ئەمریکیدا هەبێت. دانوستانە ناڕاستەوخۆکان هێشتا بەردەوامن و ئەگەری پێشکەوتن لە خولی داهاتودا هەیە. وەزیری دەرەوەی ئێران باسی لەوەشكرد، پێشنیازەكان جێگەی گفتوگۆ بون، ڕێککەوتن لەسەر ئەوە...
2025-04-23-20-31-58 ڤیدیۆیەکە، فەرمانی پێویستم دەرکرد بۆ بەدواداچوون بۆ بابەتەکە." داواکاری گشتیی پارێزگای کرماشان گوتی، "بەمەبەستی لێکۆڵینەوەی زیاتر لە وردەکارییەکانی ئەم رووداوە، گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی پەروەردەش...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

ناوەندە نیزامییەکانی حکوومەتی ئێران، بە مەبەستی سازکردنی بنکەیەکی نیزامی، دەستیان داوەتە تێکدانی ناوچەیەکی فراوانی لە دارستانەکانی ناوچەی "سەرکەلـ"ـی شاری مەریوان.

بەپێی هەواڵی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، لەم چەند ڕۆژەی دواییەدا، دارستانەکانی گوندی سەرکەل بۆ لای گوندی باڵک، سەر بە شاری مەریوان بە بۆردیزڵ و شۆفڵەکانی حكوومەتەوە وێران و بە جادە دەکرێن.
بە وتەی شایەتحاڵان، ئەم جادەیە بۆ شاخی "تەقتەقەی سەرکەل" بە مەبەستی سازکردنی بنکەیەکی نیزامی لێ دراوە.

درێژی ئەم جادەیە نزیکەی ٤ کیلۆمێتر و پانییەکی ٧ مێترە، کە لە گوندی سەرکەل دەستی پێ کردووە و لە ماوەی ٢٠ ڕۆژدا کاری ٣ لەسەدی ئەم جادەیە تەواو بووە و لە ئێستەدا بەرەو گوندی باڵک دەڕوات.

ئەنجومەنی سەوزی چیای مەریوان، لە کاردانەوە بە تێکدانی دارستانەکانی سەرکەل ڕایگەیاندووە: "بە سەرنجدان بە پێویست نەبوونی جادەی سەرکەل بۆ گوندی باڵک لە کاتێکدا کە گوندی سەرکەل خاوەنی جادەیە، لە ڕاستیدا تێكدانی تەواوی دارستانەکانی ناوچەکە، هیچ پاساوێکی ئابووری، کۆمەڵایەتی و ژینگەپارێزی هەڵناگرێت.

ئەم ئەنجومەنە ژینگەپارێزییە لە درێژەدا دەڵێت: "ئیدارە و ناوەندەکانی پەیوەندیدار لە کوێی ئەم پرسەدان کە بێدەنگیان هەڵبژاردووە، لە کاتێکدا جادە "قەتڵگە"ی مەریوان- سنە نزیک بە سێ دەیە هێشتا تەواو نەکراوە؟!!"
چالاکانی ژینگەپارێزی لەو باوەڕەن، کە تێکدانی دارستانەکانی سەرکەل، زەربەیەکی گەورە لە پەیکەری ئەو دارستانە دەدات، خەسارەکەشی قەرەبوو ناکرێتەوە، لە داهاتوودا زیانی بۆ ژینگەی دەوروبەر و لایەنگرانی ژینگەپارێزی دەبێت.

17/4/2018

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان